أمیر محمد محمدأمین؛ عەبدولڵا حوسێن ڕسول
پوخته
زمان بە گوێرەی ئەو شێوەیەی، كە لە ناو كۆمەڵگەدا بەكاردەهێنرێت، ناوی لێ دەنرێت. ئەم توێژینەوەیە بە ...
زیاتر بخوێنەوە
زمان بە گوێرەی ئەو شێوەیەی، كە لە ناو كۆمەڵگەدا بەكاردەهێنرێت، ناوی لێ دەنرێت. ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (فرەزمانی لە كۆمەڵگەی هەرێمی كوردستاندا، توێژینەوەیەكی كۆزمانەوانیی كارەكییە)، سنوری ئەم توێژینەوەیە پێكهاتووە لە قسەكەرانی هەرێمی كوردستان _ عێراق، كە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە لە خۆدەگرێت. شێوازی توێژینەوەكە تەرخانكراوە، بۆ وەرگرتنی داتا و زانیاری لە سەرجەم پێكهاتە نەتەوەییەكان و قسەكەرانی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی دابەشكردنی فۆڕمی ڕاپرسی بە شێوەی بژاردەی هەڕەمەكی و مەیدانی دەست بە دەست، سنوری كۆكردنەوەی زانیارییەكانیش بۆ فرەزمانی لە هەرێمی كوردستان دیاریكراوە. ڕێبازی توێژینەوەكە بریتییە لە ڕێبازی كۆزمانەوانیی شیكاری كارەكی و پڕۆگرامی ئێس پی ئێس ئێس ((SPSS، پەیڕەوكراوە، ئەم پڕۆگرامە داتاكان بە شێوەی خشتە دیاریدەكات و شیاندەكاتەوە و دەرئەنجامەكان دەخاتەڕوو.
كۆمەڵگەی هەرێمی كوردستان لەبەر ئەوەی لە چەندین نەتەوە و ڕەگەز و زمانی جیاوازەوە پێكهاتووە، توێژەر گریمانەی ئەوەی كردووە، دەكرێت بە كۆمەڵگەیەكی فرەزمانی هەژماربكرێت. ناوەرۆكی ئەم توێژینەوەی پێكهاتووە لە پێشەكی و دووبەش و ئەنجام و پێشنیاز و لیستی سەرچاوەكان و پوختەی تویژینەوەكە بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی.