رفیق محمد شوانى؛ یوسف نورى محەمەدئەمین
پوخته
ئەم توێژینەوەیە، باس لە هەندیک لایەنى تیۆرى ئەرگۆمێنت دەکات لاى هەر دوو زمانەوان (دیکرۆ ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەم توێژینەوەیە، باس لە هەندیک لایەنى تیۆرى ئەرگۆمێنت دەکات لاى هەر دوو زمانەوان (دیکرۆ و ئەنسکومبەر)، کە بە تیۆرى ئەرگۆمێنتى زمانى یان ئەرگۆمێنت لەناو زمان ناسراوە. ئەم تیۆرە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە ئەرگۆمێنت ڕەگى لەناو زماندایە، زمان لە خودى خۆیدا ئەرکێکى ئەرگۆمێنتى هەیە، دەیەوێت ئەو بیرۆکە گشتییە بسەلمێنێ، کە ئێمە کاتێک قسەدەکەین بە مەبەستى کارتێکردن و ئاڕاستەکردنى گوێگر قسەدەکەین. ئەم دوو زمانەوانە پێیانوایە هەواڵدان و وەسفى واقیع بەپلەى دووەم دێت بە بەراورد لەگەڵ ئەرگۆمێنت، چونکە مەبەست و نیاز و ئامانجى زۆر لە گوتن و گوتارەکان، بەپلەى سەرەکى گەیاندنى زانیارى نییە بە وەرگر(گوێگر)، بەڵکو لە ڕاستیدا مەبەست و نیازیان کاریگەریى و کارتێکردنە لە وەرگر و هاندانى بۆ وەرگرتنى هەڵوێستێکى دیاریکراو. بەپێی ئەم تیۆرە پێکهاتەى ئەرگۆمێنت بە لایەنى کەم لە دوو گوتن، یان ڕەگەز پێکدێت: گوتنى یەکەم دەبێتە ئەرگۆمێنت و گوتنى دووەم دەبێتە ئەنجام. ئامانجى ئەرگۆمێنتیش بریتییە لە ئاڕاستەکردن لەسەر هەر دوو ئاستى گوێگر و ئاستى گوتار، بۆ ئەم مەبەستەش کۆمەڵێک ئامراز هەیە لەناو زماندا، کە بە بەستێنەر و کۆتکەرى ئەرگۆمێنتى ناسراون، بەکاردێنین. پلیکانەى ئەرگۆمێنتى یەکێک لەم چەمکانەیە، کە لەم تیۆرەدا گرنگى زۆری پێدراوە، بەکار دێت بۆ ئاڕاستەکردنى ئەرگۆمێنتى بەهێز و بەهێزتر بۆ دروستکردنى کاریگەرى زیاتر، هەروەها چەمکى پڕاگماتیکى لێکدراویان داهێنا، کە دژ و ناکۆکە لەگەڵ جیاکردنەوەى ئاستى واتاسازى و پڕاگماتیک لە یەکترى، بەڵکو ئاستى پڕاگماتیک لەگەڵ وەسفى واتایی لێکدەدات و ڕاستەوخۆ کار لەسەر پێکهاتەى زمانى(ڕستەسازى) دەکا.