شکار حمەاغا قادر؛ عارف علی عارف
پوخته
لە ئێستادا تەکنۆلۆژیای سەردەم پانتاییەکی گەورە لە ژیانی منداڵان پێکدەهێنێت، بەجۆرێک بووەتە بەشێکی ...
Read More
لە ئێستادا تەکنۆلۆژیای سەردەم پانتاییەکی گەورە لە ژیانی منداڵان پێکدەهێنێت، بەجۆرێک بووەتە بەشێکی دانەبڕاو لە ژیانی رۆژانەیان، ئەم توێژینەوەیە دەرخەری رۆڵی خێزانە لە پێگەیاندنی نەوەیەکی وشیار و شارەزا لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم تەکنۆلۆژیایەدا بەڕێگایەکی دروست، بەشێوەیەک زۆرترین سوودی لێوەربگرن، و کەمترین زیانیان بەربکەوێت، لەژێر رۆشنایی ئامانجە باڵاکانی شەریعەتی ئیسلامیدا.
توێژینەوەکە لە دوو تەوەری سەرەکی پێکهاتووە:
لە تەوەری یەکەمدا: تیشک خراوەتە سەر روونکردنەوەی زاراوەکان، و باس لە بونیادنانی خێزانێکی وشیار کراوە، لەگەڵ خستنەڕووی داتاکانی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت، هاوکات قەبارەی زیانەکانی روونکراوەتەوە، و باس لە تەکنۆلۆژیا کراوە لەڕوانگەی مەقاسیدی شەریعەتەوە.
لە تەوەری دووەمدا: ناوەڕۆکی توێژینەوەکە گەنگەشە کراوە لەڕوانگەی مەقاسیدی شەریعەتەوە، کە بریتیە لە رۆڵەکانی خێزان لە: رێکخستنی کات، و پێگەیاندن و پاراستنی تەندروستی منداڵ، لەگەڵ پڕکردنەوەی بۆشاییە هزری و سۆزداری و کۆمەڵایەتیەکانی، دواتر باسی پێگەیاندن و چاودێری کردنی لەسەر بەکارهێنانی ئامێرەکانی تەکنۆلۆژیا کراوە.
لەکۆتاییدا چەند راسپاردەیەکی گرنگ خراونەتەڕوو.