بیستون احمد حسین؛ علی حسن علی
پوخته
بەنداو ئەو بەربەستەیە کە لەبەردەمی ڕووبارێک یان دۆڵێک دادەنرێت بۆ گلداوەی ئاو لەوەرزی داباریندا، سود ...
زیاتر بخوێنەوە
بەنداو ئەو بەربەستەیە کە لەبەردەمی ڕووبارێک یان دۆڵێک دادەنرێت بۆ گلداوەی ئاو لەوەرزی داباریندا، سود و مەرجەکانی بەنداو لەبەشی دووەم نوسراوە بەڵام بەنداوە دوو سود و مەبەستی سەرەکی هەیە: یەکەمیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی لافاوە، دووەمیان بۆ بەکارهێنانی ئاوی گلدراوە بۆ پڕۆژە جۆربەجۆرەکان، لەوانە بەرهەمهێنانی کارەبا و ئاودێری کشتوکاڵی و دابەشکردنی ئاوە بەسەر دانیشتواندا، بەتایبەتی دانیشتوانی شارنشین. لەئیدارەی ڕاپەڕین گرفتی وشکەساڵی هەیە و بەهۆیەوە گرفتی کەم ئاوی دروستدەبێت و ئاو وەکو پێویست دابەشناکرێت بەسەر دانیشتواندا، ئیدارەی ڕاپەڕین چەندین شوێنی گونجاوی هەیە بۆ دروستکردنی بەنداو لەسەری، بۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیاری دروستکردنی (20) بەنداوی تێداکردووە، (17یان) دەکەونە قەزای پشدەرەوەو (3)شیان دەکەونە قەزای ڕانیەوە.وشکەساڵی یەکێکە لەبابەتە گرنگەکانی ئەم سەردەمە ئەمەش وایکردوە ببێتە جیگەی سەرنج و تێڕامانی پسپۆڕە جیاوازەکان بەتایبەتی پسپۆڕانی بواری جوگرافیا کەزۆر بەگرنگیەوە بڕواننە ئەم بابەتە . بێگومان وشکە ساڵی لەم سەردەمەی ئێستادا بۆتە دیاردەیەکی جیهانی وەک مەترسیەک ڕووبەڕووی تەواوی وڵاتانی جیهان بۆتەوە ئەگەر چارەسەری بۆنەدۆزرێتەوە بەدڵنیاییەوە لەداهاتودا چەندین دەرهاویشتەی مەترسی دار بەدوای خۆیدا دەهێنێت . ئیدارەی ڕاپەڕین وەک ناوچەی توێژینەوە دەکەوێتە باکوری خۆرهەڵاتی هەرێمی کوردستانی عێڕاق ئەم ناوچەیەش هاوشێوەی تەواوی ناوچەکانی جیهان وعێڕاق ئاسەوارەکانی وشکە ساڵی زۆربەڕونی تێدا دەرکەوتوە بەجۆرێک بۆتەهۆکاری دروستبونی گیروگرفتی جۆراوجۆری لەناوچەکەدا.گرنگی ئەم توێژینەوەیە لەوەدایە پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی بەبوارەکانی پلاندان و پەرەپێدان و ژینگە و ئابوری ناوچەکەوە هەیە. هەروەها ئەو ڕێگا چارەسەرانە دەخاتەڕو کە دەتوانرێت ئاسەوارە خراپەکانی وشکە ساڵی لە ناوچەکەدا پێ کەم بکرێتەوە . ئامانجی توێژینەوەکە دەست نیشانی ئەو ئاسەوارە خراپانەیە کە بە هۆی دیاردەی وشکەو ساڵیەوە ڕووبە ڕووی ئیدارەی ڕاپەڕین بۆتەوە بە ئامانجی ئەوەی ئەوەی ببێتە دەروازەیەک بۆ حکومەت ولایەنە پەیوەندی دارەکانی ناوچەکە تا لەمەترسیەکانی ئەم دیاردەیە لە ناوچەی لێکۆڵینەوە ئاگاداربن و بتوانن ڕوبەڕوی ببنەوەوڕێگا چارەسەری گونجاوی بۆ دابنێن. لەم توێژینەوەیەدا میتۆدەکانی شیکاری وبەراوودکاری بەکارهێنراوە. لەڕووی پلانەوە توێژینەوەکە پێک هاتوە لە سێ تەوەر تەوەری یەکەم : تیشک دەخاتە سەر وشکە ساڵی وهۆکارەکانی تەوەری دووەم تایبەتە بە وشکە ساڵی و کاریگەری لەسەر ئیدارەی ڕاپەڕین تەوەری سێیەم تیشک دەخاتە سەر بەنداوە پێشنیار کراوەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین ودەرهاو یشتەکانی.