عاطف عبدالله فه‌رهادی
پوخته
ناو له زمانی كوردیدا، وه‌ك هه‌موو زمانه‌كانی دیكه به‌شێكی گرنگ له به‌شه‌كانی ئاخاوتن پێكده‌هێنێت، ...
زیاتر بخوێنەوە
ناو له زمانی كوردیدا، وه‌ك هه‌موو زمانه‌كانی دیكه به‌شێكی گرنگ له به‌شه‌كانی ئاخاوتن پێكده‌هێنێت، ده‌كرێ به‌چه‌ند شێوه و له‌چه‌ند ڕویێكهوه ناو به‌سه‌ر چه‌ند جۆرێك دابه‌شبكرێت، وه‌ك: ناو له‌ڕووی ناوه‌ڕۆكه‌وه، له‌ڕووی هه‌بوونه‌وه، له‌ڕووی ڕۆنانه‌وه، له‌ڕووی ڕه‌گه‌زه‌وه، ...هتد. ئه‌وه‌ی ئێمه له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین (ناوی ئامێر)ه، كه ناوێكی به‌رجه‌سته‌یه و له‌و كه‌ره‌سته و ئامێرانه ده‌نرێت كه مرۆڤ له‌كاروباری ڕۆژانه‌ی خۆیان به‌كاریان ده‌هێنن، هه‌ندێك له توێژه‌ران ناوی كه‌ره‌سته(اداة) یان له ناوی ئامێر(الة)یان جیاكردوهتهوه، به‌وه‌ی ناوی كه‌ره‌سته به‌و شتانه ده‌گوترێت كه به‌شێك له ئامێرێك پێكده‌هێنن و ناوی ئامێریش به‌و شتانه ده‌گوترێت كه له كۆمه‌ڵه كه‌ره‌سته‌یه‌ك پێكدێت و له‌بوارێكی تایبه‌تدا له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه به‌كارده‌هێندرێت، بۆ نموونه: (مۆبایل) ناوی ئامێرێكه بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌كارده‌هێندرێت كه له چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی جیاواز پێكهاتووه، وه‌ك: شاشه، سه‌ماعه، پاتری، ...هتد.
ئێمه له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا كه به‌ناونیشانی (ناوی ئامێر له شیعری كوردیدا)یه، ناوی كه‌ره‌سته و ئامێرمان به‌یه‌كه‌وه له‌ژیرناوی (ناوی ئامێر) به‌كارهێناوه، چونكه كه گوتت ئامێر خۆی له‌خۆیدا ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه لێی پیكهاتووه. له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یدا باسمان له ناوی ئامێر و جۆره‌كانی و ناوی هه‌ندێ له و ئامێرانه‌ی وه‌ك خۆی یان به‌ده‌ستكارییه‌وه له زمانانی بێگانه هاتوونه‌ته ناو زمانی كوردی کردووە، هه‌روه‌ها به‌شیوه‌یه‌كی گشتی له‌م لێكۆڵینهوهیەدا ڕۆشناییمان خستووه‌ته سه‌ر ناوی ئامێر لای شاعیرانی كورد به‌تایبه‌ت شاعیرانی كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌م، شیعری چه‌ند شاعیرێكمان به‌نموونه هێناوه‌ته‌وه، وه‌ك: (نالی، وەفایی، قانع، پیرەمێرد، گۆران و هێمن).