فۆنۆلۆژی زمانی کوردی لە ژێر ڕۆشنایی گریمانەکاری توخمە دەنگییە ناتەواوەکاندا

جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 بەشی کوردی، کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت، زانکۆی گەرمیان، کەلار، عێراق

2 Kurdish Department, College Of Education, University of Garmian , Kalar, Kurdistan Region, Iraq

پوخته‌
ئەم توێژینەوەیە تیشک دەخاتە سەر تیۆری دەنگە ناتەواوەکان لە بواری فۆنۆلۆژیدا، کە یەکێکە لە گرنگترین گریمانەکانی زمانەوانیی هاوچەرخ. گریمانەی دەنگە ناتەواوەکان پێشنیار دەکات کە یەکە دەنگییەکان (فۆنیمەکان) لە بنەڕەتدا لە کۆمەڵێک تایبەتمەندیی ناتەواو پێکهاتوون. دەنگەکان وەک یەکەی تەواو و نەگۆڕ سەیر ناکرێن، بەڵکو وەک کۆمەڵێک تایبەتمەندی کە دەکرێت لە ژینگەی جیاوازدا بگۆڕێن. پرۆسە فۆنۆلۆژییەکان (وەک تێکەڵبوون و گۆڕان) باشتر لەم ڕوانگەیەوە شیدەکرێنەوە.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان