ڕۆڵی خێزان لەسەر پەروەردەى تاک لە ڕوانگەى پەروەردەى ئیسلامی

جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ر

كۆلێژی په‌روه‌رده‌، زانكۆی چه‌رمۆ

پوخته‌
گرنگی ڕۆڵی خێزان لەپەروەردە کردنی منداڵ دا لە چی یەوە سەرچاوەى گرتوە؟ بۆچی خێزان لەهەر دەزگایەکی ترى پەروەردە کاریگەرترە لە سەر ئێستا وداهاتوى منداڵ، ئایا پرۆگرامی پەروەردەى ئیسلامی قۆناغی ( 1-6) بنەڕەتى تاچەند کاریگەرى هەیە لەسەر پەروەردەی تاک ، مەبەست لە ئەرکەکانى خێزان بەرامبەر منداڵ تا چیە؟ خێزان بۆ بنیاتنانى کۆمەڵگەى ئارام و پێگەیاندنى تاکى سوود بەخش پیادەى لایەنە (بایلۆژی ، دەرونى ، کۆمەڵایەتی وئابوریەکان)  ی کردوە یا تیشک خراوەتە سەر چەند لایەنێکی دیاریکراو لە پێگەیاندندا.
لەم توێژینەوەدا ئەرک وپێداویستیەکانى خێزان بۆ پەروەردەیەکى دروست ئاماژەى پێکراوەو هەڵسەنکاندن و تێبینیەکان لەسەر پرۆگرامی پەروەردەى ئیسلامی قۆناغی بنەڕەتى خراونەتە ڕوو، توێژینەوەکە لە سێ بەند پێک دێت لە بەندی یەکەم بەشی یەکەم ئاماژە بە چوارچێوەى گشتى توێژینەوەکە و  پێناسەى زاراوەکان لەبەشی دووەمدا ئامانجەکانى پەروەردەى ئیسلامی لەسەر تاک وخێزان پەروەردەى ئیسلامی ، لە کۆتا بەندیش هەڵسەنگاند بۆ بابەتەکانى پەروەردەى ئیسلامی لە قۆناغەکانى ( 1-6) بنەڕەتى لەسەر پەروەردەى تاک و خێزان، تا چ ئاستێک دەتوانێت کاریگەر بێت ، لەکۆتایشدا بەدەرەنجامی ئەوەى خێزان ئەو شوێن وجیگەیە سەرەتاى دەسپێکى پەیوەندی  و گەشەى کۆمەڵایەتى و بەهاو  ئاکارى منداڵە ، وە پەروەردەى ئیسلامی گشتگیرەو چەخت لە بوارەکانی ئیمانی وئاکارى وهزرى و دەرونى وکۆمەڵاەتی وتەندروستى دەکاتەوە، بەکردنەوەى خول و پاڵپشتیکردنی خێزان تەماشاکردنی ئاین وەک ڕەفتار و دانانى پرۆگرامێکی نوێ وەک ڕاسپاردە بوە بە کۆتا بەشی توێژینەوەکە.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان


خول 9، special issue 2
حەوتەمین کۆنفرانسی زانستی
به‌هار 2022
لاپه‌ڕه‌ 459-466