بەراوردی جێناوی کەسی سەربەخۆ و لکاو ، لە نێوان زاری سۆرانی و لوڕیدا

جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ر

بەشی زمان کوردی، کۆلێژی زانست، زانکۆی سلێمانی، هەرێمی کوردستان – عێراق

پوخته‌
زارەکانی زمانی کوردی ، بەوزارانە دەوترێت کە هەمویان ریشەی کوردییان هەیە و  لەناوچە جیاجیاکانی کوردستان ، قسەیان پێدەکرێت ، بەهۆی نەبونی زمانێکی ستاندردی کوردییەوە .
بابەتی ئەم لێکۆڵینەوەیە وەنەبێت کە پێشتر لێکۆڵینەوەی لەسەر نەکرابێت ، بەڵکو بە پێچەوانەوە، زۆریش تیشکیخراوەتەسەر کەواتە مەبەست لە هەڵبژاردنی هەمان بابەتە تەنیا ئەوەیە کە تەنیا خالیک پیشتر ئاماژەی پێنەکراوە ، لەم لێکۆڵینەوەیەدا ، رونبکرێتەوە ، ئەویش ئەوەیە ، دوزاری سۆرانی و لوڕی ، بۆ جیاوازییان لە نێوەندا دروستبوە بە شێوەیەک، کە تا رادەیەکی  زۆر لە بواری جێناوە لکاوەکاندا لەیەک دورکەوتونەتەوە کە ژمارەیەکی زۆر لە گەڕۆک و زمانەوانانی کورد و ناکوردەکانی گەیاندۆتە رادەیەک کە بۆچونێک لایاندروستبێت کە بڵێن : زاری سۆرانی و زاری لوڕی ، سەر بە یەک زمان نین ، ئەمەش خۆی لە خۆیدا بۆ هەمو میلەتێک کارەساتە ، ئینجابۆ میلەتی کورد ، زۆر کارەساتترە ، چونکە گەورەترین میلەتی بێدەوڵەتە .توێژینەوەکە هەوڵدەدات لە دو بەشدا و بە پەیڕەوکردنی میتۆدی پەسنی شیکەرەوەیی کار لەسەردیاریکردنی جیاوازی نێوان زارەکوردییەکان ، بکات و  چۆنییەتی نزیککردنەوەیان لەیەکتر دیاریبکات .

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان