هەڵسەنگاندنى باخچە و قوتابخانە ناحكوميەكان بەپێی مەرج وڕێنماييەكانى وەزارەتى پەروەردە لە شارى کەلار

جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ر

بەشی باخچەی منداڵان، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، زانکۆی گەرمیان، هەرێمی کوردستان – عێراق

پوخته‌
ئامانج لەم توێژینەوەیە " هەڵسەنگاندنى باخچە و قوتابخانە ناحكوميەكانە بەپێی مەرج وڕێنماييەكانى وەزارەتى پەروەردە لە شارى کەلار " بە گرتنەبەرى میـتـۆدى پەسنى شيكارى لەڕێگەى فۆرمێكى تێبينيكردنەوە کە توێژەر هەستاوە بە ئامادەكردنى لەڕێگەى پشتبەستن بە مەرج وڕێنماييەكانى وەزارەتى پەروەردەى حكومەتى هەرێمى كوردستان، پاش دڵنیابوون لە ڕاستى و درووستى ئامڕازی توێژینەوەكە ، توێژەر هەستا بەجێبەجێكردنی لەسەر کۆمەڵگەى توێژینەوەکە بریتیبوو لە باخچە و قوتابخانە ناحكوميەكان لەشارى كەلار بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024، ئەمەو توێژەر نمونەى توێژینەوەكەى بریتی بوو لە ( 7 ) باخچە و ( 5 ) قوتابخانەی ناحكومى كە مۆڵەتی فەرمیان هەیە و كۆدیان لەسیستمی (E-Parwarda )دا هەیە ، كە دابەش ببوون بە شوێنە جياوازەكانى شارى كەلار ، گرنگترین ئامڕازە ئامارییە بەکارهاتوەکان پێکاتبوون لە ناوەندى شياوى و كێشى سەدى هاوكێشەی پێرسۆن، گرنگترین ئەنجامەکانیش خۆیان لەم خاڵانە دەبیینەوە : ( هەموو باخچە و قوتابخانەكان مۆڵەتی فەرمیان هەیە. زۆربەكەمی مامۆستایانی باخچە ناحكومیەكان پسپۆڕن (دەرچووی بەشی باخچەی منداڵان)ن، نەبوونی یاریدەدەری پزیشكی لە زۆربەی قوتابخانە ناحوكمییەكان. نەبوونی كتێبخانە بە پێی ستانداردی جیهانی لە زۆربەی قوتابخانەكان. نەبوونی بینای تایبەت بە قوتابخانەكان جگە لە قوتابخانەی ( وانۆ ) كە خاوەن بینای تایبەت بە خۆیەتی. نەبوونی تاقیگەكانی كۆمپیوتەر و زانست بە پێی پێویست لە زۆربەی قوتابخانەكان ناحكومیەكان) . لەكۆتاییدا توێژەر چەند ڕاسپاردە وپێشنیارێكی خستەڕوو.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان