چالاكی پارتی هیوا له ‌گه‌رمیان وناوچه‌ی خانه‌قین له‌به‌رڕۆشنایی بیره‌وه‌رییه‌كانی عه‌زیزپشتیواندا 1912-2001

جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ر

بەشی مێژوو، کۆلێژی پەروەردە، زانکۆی گەرمیان، هەرێمی کوردستان – عێراق

پوخته‌
به‌درێژایی مێژووی نوێ وهاوچه‌رخی گه‌لی كورد، ناوچه‌ی گه‌رمیان و سنووری خانه‌قین به‌شێوازێكی گشتی لانكه‌ی سه‌دان ناوی دره‌وشاوه‌و كه‌سایه‌تیی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕووناكبیریی و سیاسی جۆراوجۆربووه‌، هاوكات هه‌ریه‌ك له‌وانه‌ش به‌درێژایی مێژوو خزمه‌تێكی گه‌وره‌و به‌رچاویان به‌مرۆڤایه‌تی و به‌تایبه‌تی كورده‌واریی كردووه‌،یه‌كێك له‌وانه‌ش مامۆستا عه‌زیز پشتیوانه، كه‌ له‌ ماوه‌ی (90) ساڵی ته‌مه‌نیدا،چ وه‌ك مامۆستاو چ وه‌ك په‌روه‌رده‌كارو چ وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له‌سه‌رهه‌مان ڕه‌وتی خزمه‌تكردن ڕۆیشتووه‌، به‌ڕاده‌یه‌ك شوێنده‌ست وهه‌ڵوێست و كاره‌كانی به‌ته‌واوی ئه‌م بۆچوون و ڕاستییه‌مان بۆیه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه‌. بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌مان :« چالاكی پارتی هیوا له‌ گه‌رمیان وناوچه‌ی خانه‌قین له‌به‌ر ڕۆشنایی بیره‌وه‌رییه‌كانی عه‌زیزپشتیواندا 1912-2001»، پشتبه‌ستووبه‌كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌و ده‌ستنووس و دۆكۆمێنتی جۆراوجۆری بڵاونه‌كراوه‌ به‌سه‌ر پێشه‌كی و ده‌رئه‌نجام وهه‌روه‌ها چه‌ند ته‌وه‌رو سه‌رباسێكی جیاوازدا دابه‌شكردوه‌‌، له ‌نێویاندا كورته‌یه‌كی نوێ سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌و‌سه‌ربوورده‌ی ژیانی عه‌زیز پشتیوان، دواتریش ئاستی خوێندن و دامه‌زراندنی وه‌ك مامۆستایه‌ك له ‌خوێندنگه ‌و قوتابخانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق وپاشان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆشاری خانه‌قین وگونده‌كانی ده‌وروبه‌ری، سه‌ره‌ڕای قسه‌كردن وبه‌دواداچوون له‌سه‌ر بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و چۆنێتی به‌شداربوون و چوونه‌ نێوكایه‌ی سیاسی وچالاكی حیزبی وكاروباری ڕێكخراوه‌ییه‌وه‌ له‌ عێراق و باشووری كوردستان، به‌تایبه‌تی هه‌ریه‌ك له‌یانه‌و ‌كۆمه‌ڵه‌و حیزب و ڕێكخراوه‌كانی وه‌ك : « یانه‌ی سه‌ركه‌وتنی كوردان1930، كۆمه‌ڵه‌ی برایه‌تی یان پشتیوان 1928-1938،پارتی هیوا 1939، گروپی‌ چا نه‌خۆره‌كانی گه‌رمیان و شاری خانه‌قین، دواتریش پارتی دیموكراتی كوردستان له ‌ساڵی 1946 به‌دواوه‌، سه‌ره‌ڕای سه‌رپه‌رشتیكردنی ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1948ی شاری خانه‌قین، هه‌روه‌ها به‌چه‌ند ساڵێك دواتریش به‌شداربوون وئه‌ندامێتی له‌ یه‌كه‌م كۆنگره‌ی مامۆستایانی كورد،‌ له ‌پاش به‌رپابوونی شۆڕشی 14ی ته‌مموزی 1958 كه‌ له‌ هاوینه‌ هه‌واری شه‌قڵاوه‌‌ له‌ 11ی ئه‌یلولی 1959دا ده‌ستی به‌كاره‌كانی خۆی كردووه‌، جگه‌ له ‌باسكردن و به‌دواداچوون سه‌باره‌ت به‌قۆناغه‌كانی دواتری چالاكی و ژیانی سیاسی، زیندانیكرن وپه‌روه‌رده‌یی تاوه‌كو ده‌گاته‌وه‌‌ سه‌روبه‌ندی كۆچی دوایی له‌ 8ی ئابی 2001دا.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان