کێشەی کەم ئاوی و پەیوەندی بە دڵەڕاوكێی ئایندە لای دانیشتوانی شاری چەمچەماڵ

جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 بەشی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت، کۆلێژی پەروەردە، زانکۆی چەرموو، هەرێمی کوردستان – عێراق

2 زانكۆی چەرموو، هەرێمی کوردستان – عێراق

پوخته‌
شاری چەمچەماڵ، بەسەنتەری قەزای چەمچەماڵ دادەنرێت و لە ڕووی ئیدارییەوە سەربە پارێزگای سلێمانییەوە و دانیشتوانی شارەكە ساڵانێكە بەدەست كێشەی كەم ئاوییەوە دەناڵێنن، ئەم كیشەیە كاریگەری لەسەر لایەنی دەروونی دانیشتوانەكەی بەجێهیشتووە لەناویاندا دڵەڕاوکێی ئایندە، كە به‌ دۆخێكی پڕمه‌ترسی و گرژی و دەروونی ناودەبرێت، به‌هۆی پێشبینیکردنی مەترسییەکەوە كه‌ لە ئایندەدا ڕوودەدات. توێژینەوەكە كار لەسەر دوو لایەنی تیۆری و پراکتیکی ده‌كات، ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌، بۆ دەرخستنی كاریگەری كێشەی كەم ئاویەوە لەسەر لایەنی دەروونی دانیشتوانی شارەكە و زانینی‌ نیشانه‌كانی دڵەڕاوکێی ئایندە‌ و پەیوەندی بە ڕه‌گه‌ز، تەمەن و باری خێزانی، شوێنی نیشته‌جێبوون و پیشه‌ی به‌شداربوان. به‌هۆی كێشه‌ی كه‌م ئاوی و كه‌می ئاوی پاكی خواردنەوە و دووری سەرچاوەكانی ئاو لەسەنتەری قەزاكە لەلایەكی تر نەتوانراوە بە شێوەیەكی باش ئیدارەی كێشەی كەم ئاوی بدرێت و سوود لە سەرچاوەكانی ئاوی وەك ڕووبار و چەم و پۆند و بەنداوەكان وەربگیرێت، به‌شێك له‌ دانیشتوانه‌كه‌ی گرفتارن بە كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ی دڵه‌ڕاوكێ ئاینده‌‌،‌ له‌وانه‌: (ترس و دڵه‌ڕاوكێ، تووڕه‌بوون، ڕه‌شبینی،  ترس له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی، نیگه‌رانی بۆ به‌رده‌وامی كێشه‌ی كه‌م ئاوی و خراپی كوالێتی ئاو). هەروەها له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا سوود له‌ میتۆده‌كانی (وه‌سفی، شیكاری و چه‌ندێتی) وه‌رگیراوه‌. بە بەكارهێنانی فۆڕمی ڕاپرسی بۆ پێوانی نیشانه‌كانی دڵه‌ڕاوكێ ئاینده‌.‌ فۆڕمەكە (22) برگه‌ی له‌ خۆگرتووه‌‌ و ڕاستگۆی و جێگیری بە پلەی زۆرباش بەدەستهێناوە‌، سوود وەرگیراوە لە به‌رنامه‌ی (SPSS) بۆ شیكاری داتاكان بۆ (73) فۆرمی ڕاپرسی كراوه‌.




    دیارترین ده‌رئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو كه‌ ڕه‌گه‌زی مێ، كه‌سانی خێزاندار، و ژنانی ته‌مه‌ن (35-40)ساڵ، ئه‌و ژنانه‌ی كاری ناوماڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌شداربوانی نیشته‌جێی گه‌ڕه‌كه‌ ئه‌نفالنشینه‌كان، ئه‌و شوێنانه‌ی به‌شه‌وان ئاو تێیدا به‌رده‌درێته‌وه‌ زیاتر نیشانه‌كه‌كانی دڵه‌ڕاوكێ ئاینده‌یان تێدایه‌. لەم توێژینەوەكەدا ڕاسپارده‌و پێشنیاری پێویست بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و توێژینه‌وكانی داهاتوو سه‌باره‌ت به‌ دڵه‌ڕاوكێ ئاینده‌ خراوه‌ته‌ڕوو. 

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان