چوونەناويەكى ژانرە ئەدەبييەكان لە ڕۆمانى (فاتيلا)ى مەهاباد قەرەداغيدا

جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ر

بەشی زمانی کوردی، کۆلێژی پەروەردەى مەخمور، زانکۆی سەڵاحەدین، هەرێمی کوردستان – عێراق

پوخته‌
ئاشكرايە كە ئێمە بۆ باسكردن لە هەموو زاراوە و ژانرێكى ئەدەبييدا، دەگەڕێينەوە بۆ بۆچوونەكانى ئەفڵاتون و ئەڕستۆ كە نزيكەى دوو هەزار و دووسەد ساڵ لە لايەن ڕەخنەگرانى كلاسيكى ئەوروپى وەكو چۆن ڕێز لە كڵێسا و دەستوورى دەوڵەت دەگيرا، بە هەمان شێوە ڕێز لەو بۆچوونانەى ئەوان دەگيرا و ئەستەم بوو بتوانرێت لێيان لابدرێت. ئەوان كە ژانرەكانيان بۆ شيعرى گۆرانى، دراما (تراژيديا و كۆميديا) و داستان دابەشكردبوو، سنوورێكى پۆڵايينيشيان لەنێوانياندا دروستكردبوو و هەرگيز ڕێگەيان نەدەدا ئەم ژانرانە تێكەڵى يەكتر ببن، چونكە بڕوايان بە پاكژى جۆر هەبوو. بەڵام دواى هاتنەئاراى ڕێبازى ڕۆمانسيزم، وردە وردە ئەو سنوورە كاڵبووەوە و چيتر شتێك نەما بە ناوى پاكژى جۆر و هەموو ژانرەكان ئامێزيان بۆ يەكتر كردەوە. بەڵام ڕۆمان لە هەموو ژانرە ئەدەبييەكانى تر زياتر باوەشى بۆ ژانرەكانى تر كردووەتەوە و لە هەمووشيان زياتر دەتوانێت چەندين ژانرى تر لە خۆبگرێت. ڕۆمانى (فاتيلا)ى مەهاباد قەرەداغيش يەكێكە لەو ڕۆمانانەى كە ئامێزى بۆ چەندين ژانرى ترى وەكو دراما و ژياننامە بە هەردوو جۆرەكەيەوە (خودى و بابەتى) كردووەتەوە، سەربارى ئەوەى كە خۆى ڕۆمانێكى ميژووييشە. بۆيە لێرەدا هەوڵدەدەين ئەو ژانرانەى چوونەتە ئامێزى ئەم ڕۆمانەوە و بوونە بە بەردى بناغەى نووسينى ڕۆمانەكە دەستنيشان بكەين و جيايان بكەينەوە

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان