ته‌صه‌وف له‌ ديباجه‌ى مه‌قام و ئيرشاد له‌ شيعرى شاكه‌ليدا

جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ر

بەشی شیکاری نەخۆشییەکان، کۆلێژی تەکنیکی کەلار، زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان، هەرێمی کوردستان – عێراق

پوخته‌
ئه‌م توێژينه‌وه‌يه‌ له‌ژێر ناوى (ته‌صه‌وف، له‌ ديباجه‌ى مه‌قام و ئيرشاد له‌ شيعرى شاكه‌لييدا)، له‌ كۆنتێندا‌ جگه‌ له‌ په‌سنى پايه‌ى شيعريى شاعير، له‌ چوارچێوه‌ى (ته‌صه‌وفيه‌ت)دا چه‌مك و زاراوه‌ى ده‌خاته‌ڕوو هه‌روه‌ك به‌ له‌به‌رچاوگرتنى ژينگه‌ى ئايينى و ئه‌ده‌بيى‌ شاكه‌لى؛ مه‌قام  و ئيرشاد و جۆره‌كانى له‌ شيعره‌كانى شاعيردا ده‌خاته‌ڕوو. تويژنه‌وه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى ميتۆدى سياقخوازيدا، پشتى به‌ فره‌ميتۆدى به‌ستووه‌ وه‌ك شيكارى په‌سنى و ميتۆدى سايكۆ-سۆسيۆليجى. هه‌روه‌ك سنوورى توێژينه‌وه‌كه‌ له‌ ده‌ورى ده‌قه‌ ئايينييه‌ ته‌صه‌وفييه‌كانى شاكه‌لييدا خولده‌خوات.




توێژينه‌وه‌كه‌ له‌ پێشه‌كى و ده‌روازه‌ و سێ ته‌وه‌ره‌ و ئه‌نجام و ليستى سه‌رچاوه‌كان پێكهاتوووه‌‌. ده‌روازه‌ى توێژينه‌وه‌كه‌ تايبه‌ته‌ به‌ ژيانى شاعير. ته‌وه‌رى يه‌كه‌م به‌ ناوى (ته‌سه‌وف له‌ ديوانى شاكه‌لى)دا ته‌رخانكراوه‌ بۆ خستنه‌ڕووى پێگه‌ى شاعير له‌ گێتى ئه‌ده‌بى ته‌صه‌وفييدا، له‌گه‌ڵ چه‌مك و زاراوه‌ى تێرمى (ته‌سه‌وف) و به‌ دووخاڵ (ته‌ريقه‌تى شاكه‌لى، مورشيدى شاكه‌لى) ڕوونكراوه‌ته‌وه‌. ته‌وه‌رى دووه‌مى توێژينه‌وه‌كه‌ به‌ ناوى (مه‌قام له‌ شيعره‌كانى شاكه‌لى) هه‌وڵيداوه‌ له‌ ڕێگه‌ى خستنه‌رووى مه‌قامه‌ دينييه‌كانى وه‌ك (ته‌وبه‌، زوهد، وه‌رع و...) ته‌صه‌وفييه‌ت لاى شاكه‌لى بخاته‌ڕوو. ته‌وه‌رى سێهه‌م به‌ناوى (ئيرشاد، له‌ نێوان موريد و مورشيد (شاكه‌لى و شێخ عوسمانى نه‌قشبه‌ندى)دا، ته‌رخانكراوه‌ بۆ باسكردن له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگايانه‌ى كه‌ شاكه‌لى شاعير وه‌ك موريدێك ئيرشادى له‌ مورشيد(شێخ عوسمانى نه‌قشبه‌ندى) وه‌رگرتووه‌، له‌م ته‌وه‌ره‌دا توێژينه‌وه‌كه‌ به‌ (سێ)خال: (ئيرشاد به‌ نه‌زه‌ر/ بينين، ئيرشاد به‌ سوحبه‌ت/ گفتوگۆ، ئيرشاد به‌ خزمه‌ت)ى له‌ شيعرى شاعيردا خستووه‌‌ته‌ڕوو.  له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووى ئه‌نجامى توێژينه‌وه‌كه‌ و دانانى ليستى سه‌رچاوه‌كان.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان