بیری ڕوناکبیریی له‌ هۆنراوه‌كانی (بێدار)دا

جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 بەشی کوردی، کۆلێژی زمان، زانکۆی سەلاحەدین، هەرێمی کوردستان – عێراق

2 وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، ب.پ. گه‌رمیان، ب.پ. كه‌لار، هەرێمی کوردستان – عێراق

پوخته‌
    ڕوناکبیریی بزوتنه‌وه‌یه‌كی گشتگیر و فره‌ ڕه‌هه‌ند بوو، كه‌ ئه‌ورووپا و ڕۆژئاوایی گرته‌وه‌، دواتر په‌لی هاویش بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌، په‌یامی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ زۆر بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و سیاسی و چینایه‌تی... هتد گرته‌وه‌، له‌نێو نه‌ته‌وه‌ی كورددا شاعیران ئه‌و ئه‌ركه‌یان خسته‌ ئه‌ستۆی خۆیان و به‌ په‌یامی شیعری كۆمه‌ڵگایان له‌ دواكه‌وتووی و ژێرده‌سته‌یی و نه‌خوێنده‌وای وشیاركرده‌وه‌. شێخ بابا عه‌لی (بێدار) (1894- 1949) یه‌كێكه‌ له‌ شاعیره‌ ناسراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد، كه‌ ناوه‌ڕۆكی شیعره‌كانی هه‌ڵگری په‌یامی ڕووناكبیریه‌. ئه‌م شاعیره‌ هه‌وڵیداوه‌ به‌ په‌یامی شیعری كۆمه‌ڵگاكه‌ی وشیار بكاته‌وه‌ له‌ ده‌ردی خوێندەواریی و نه‌زانی و فرتوفێڵی به‌ناو كه‌سانی ئایینی و ژێرده‌سته‌یی و سه‌ركه‌وتنی نه‌ته‌وایه‌تی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵیداوه‌ به‌زمانێكی پڕ واتا و ئاوازێكی خۆش و دڵڕفێن په‌یامی خۆی به‌ خوێنه‌ران بگه‌یه‌نێت. ئه‌گه‌رچی ئه‌م سوژه‌یه‌ توێژینه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر ئه‌نجامدراوه‌، به‌ڵام شیعره‌كانی بێدار كه‌ هه‌ڵگری ئه‌م په‌یامه‌ن هیچ توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمی له‌باره‌وه‌ نه‌نوسراوه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌مان خستووه‌ته‌ ئه‌ستۆی خۆمان و له‌سه‌ر وه‌ها بابه‌تێك توێژینه‌وه‌كه‌مان ئه‌نجام داوه‌. ئامانجمانه‌ ئه‌و هۆنراوانه‌ی شاعیر بخه‌ینه‌ به‌رتیشكی لێكۆڵینه‌وه‌ كه‌ هه‌ڵگری په‌یامی ڕوناكبیرییه‌‌، ئاستی وشیاری و ڕوناكبیريی شاعیر سه‌باره‌ت به‌ ژیان و ئاریشه‌كانی بخه‌ینه‌ به‌ر باس و توێژینه‌وه‌، بۆیه‌ به‌ میتۆدی وه‌سفی و شیكاری توێژینه‌وه‌كه‌مان ئه‌نجام داوه‌. توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ پوخته و پێشه‌كی‌ و دووبه‌ش و لیستی سه‌رچاوه‌كان پێكهاتووه‌. به‌شی یه‌كه‌م زاراوه‌ و پێناسه‌ و خه‌سڵه‌ته‌كانی ڕوناكبیريی و ژیاننامه‌ی شاعیرمان خستووه‌ته‌ڕوو. بەشی دووەم: بیرى ڕوناکبیريى لە هۆنراوەکانى بێدار دا.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان