تحفەالاحباب لە ئاوێنەی ئەدەبیاتی فارسیدا

جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 کوردی/کۆلیژی زمان/ زانکۆی سەلاحەدین/ هەولێر

2 بەشی فارسی، زانکۆی تاران، ئێران

پوخته‌
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (تحفەالاحباب لە ئاوێنەی ئەدەبیاتی فارسیدا)یە، کە تەرخانکراوە بۆ باسکردن و لێکۆڵینەوە لە مەسنەوی تحفەی الاحبابی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری،چونکە لە مێژووی هاوچەرخی کوردیدا زیاترناوی عوبەیدوڵڵای نەهری وەک شۆڕشگێڕێک و سەرکردەیەکی ئازا  ناسراوە. کەمتر باس لە ژیانی شاعیری، بەرهەمی ئەدەبی و شیعرەکانی بە تایبەتی مەسنەوییەکەی کراوە. ئەم مەسنەویە لەژێر کاریگەری مەسنەوی مەعنەوی مەولانای رۆمی نوسراوەتەوە و شاعیر لەسەر هەمان ڕێچکە و شێوازو بیروباوەڕە تەسەوفی و نەتەوەیی و بنەماکانی ڕیبوارانی تەریقەتی نەقشبەندی خستۆتەڕوو. ئەوەی کە بەرچاوە و لەناو شیعرەکان  بەڕوونی دیارە، ناوهێنان و کاریگەری شاعیرانی فارسیبێژی پێش خۆی وەک وەفایی، حافز، مەولانا، جامییە .هۆی هەڵبژاردنی بابەتەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە تاوەکو ئیستا بە زمانی کوردی توێژینەوەیەک لەبارەی شیعرەکانی عوبەیدوڵڵای نەهری نەکراوە و ئەم هەوڵە زانستتیە دەستپێکی لێکۆلینەوەی زیاترە لەبارەی ناوەڕۆک و شێوازی شیعرەکانی.




ناوەڕۆکی توێژینەوەکە بێجگە لە پێشەکی و ئەنجام لە دوو تەوەری سەرەکی پێکدێت. لە تەوەری یەکەم بەو پێیەی کە دێڕەشیعرییەکانی ناو مەسنەوی تحفەالاحباب سەرچاوەی سەرەکین لەبارەی ساڵ، شوێنی لەدایکبوون و رەچەڵەکی شاعیر باس لە ژیان، سەربوردەی شاعیر شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری دەکرێت. لە تەوەری دووەم باس لە شێوەی شاعیری و کاریگەری ئەدەبییاتی فارسی و شاعیرانی فارسیبێژ لەسەر شیعر و شاعیری عوبەیدوڵڵای نەهری دەکرێت و ئاستی کاریگەری و چۆنییەتی ئەم کاریگەرییە لەسەر مەسنەوی تحفەالاحباب دەستنیشان و بە وردی باسی لێوە دەکرێت.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان