شرۆڤەى میتافۆر لە دیدگا و ڕایەڵەى کارى زانستى زماندا

جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 Kirdish department, College of education, University of garmian

2 بەشى زمانى کوردی، کۆلێژى زمان، زانکۆى سلێمانى، هەرێمی کوردستانی عێراق

پوخته‌
ئەم توێژینەوەیە، بە ناونیشانى (شرۆڤەی میتافۆر لە دیدگا و ڕایەڵەی کاری زانستى زماندا)یە، کە هەوڵدەدات تێڕوانینە جیاوازەکانی زمانەوانی بۆ میتافۆر بخاتەڕوو ئەمەش لەبەر هۆکاری ئەوەی خودی میتافۆر پێکهاتەیەکی ناوازەی هەیە لە گەیاندن و بەرهەمهێنانی واتادا  و ڕێچکەیەکی نادیار و کاریگەری بیرکردنەوە دەنوێنێت ، میتافۆر دیاردەیەکى زمانی _ هزری فرەڕەهەندە و لە چەندین زانست و بواری جیاوازدا کاریلەسەرکراوە و ئەم کارکردنەش ڕوانگەى زمانەوانییشی گرتوەتەوە بە چەندین ئاست و تیۆری جیاواز شرۆڤەی بۆکراوە ، هەر بۆیە لێکدانەوە زمانییەکان بۆ ئەم دیاردەیە لێرەدا لەشێوەی ڕووماڵێکی یەک لەدوا یەکی پەیوەستدار بەیەکەوە دەخرێنەڕوو و توێژینەوەکە دابەشدەبێت بۆ دوو بەشی سەرەکی  و تێیاندا تیشکدەخرێتەسەر دیاردەکە لە ڕوانگەی تایڕوانینی(سیمانتیکی، پراگماتیکی، زمانەوانیی درکپێکردن و زمانەوانیی دەروونیی و دەماریی) . لە بەشى یەکەمدا: لە سیمانتیکدا بە شێوەیەکى ورد گفتوگۆی لقە تیۆرییەکانى (لەبرییدانان، بەراوردکردن، شڵۆقبوون، بەراوردکردن و کارلێککردن(دێڤیدسۆن)) دەربارەی میتافۆر کراوە، پاشان لە بەشى دووهەمدا: لە ڕوانگەى یەکێک لە دیارتریین دوانەکانى سۆسێر(پەیوەندیی هاوکاتیی و ناهاوکاتیی)ەوە باس لە میتافۆر کراوە، بە مەبەستى خستنەڕووى جیاوازیی نێوان (خوازە و میتافۆر) لە ڕوانگەى پەیوەندیی ئاسۆیی و ستوونییەوە. پاشانیش لە تیۆریی (نیشانەکردن)ـدا لە میتافۆر کۆڵراوەتەوە، ئەوە ڕوونکراوەتەوە، کە میتافۆر لەچاو کەرەستەکانى دیکەی ڕستەدا و لە ئاخاوتنى ڕۆژانەدا زیاتر نیشانەکراوە و جەختىلەسەردەکرێتەوە. پاشانیش پەیوەندیی نێوان میتافۆر و پراگماتیک بەکورتی ڕوونکراوەتەوە، دواتر لە میتافۆر کۆڵراوەتەوە لە ڕوانگەى زمانەوانیی درکپێکردنەوە.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان