ئەتڵەسی فۆنۆلۆجی شێوە ئاخاوتنی کەرکوك

جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 وەزارەتی پەروەردە، پەروەردەی کەرکوک، هەرێمی کوردستانی عێراق

2 بەشی زمانی کوردی، کۆلێژی پەروەردە، زانکۆی کەرکوک، هەرێمی کوردستانی عێراق

پوخته‌
ئەتڵەسی دیالێکتی کۆمەڵێک نەخشەی زمانیە ، ئاماژە بە چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی فۆڕمێکی زمانی دەکات لە سنوری ناوچەیەکی جوگرافی دیاریکراو، ئەم دیاریدەیەش بە دیالێکتۆلۆجی جوگرافی دادەنرێت. دیالێکتناس هەندێک فۆڕمی زمانی هەڵدەبژێرێت ،جیاوازی (فۆنێمی ،سینتاکسی ،لێکسیکی ) بە پێی هەڵکەوتەی جوگرافی دەستنیشانکراو لەسەر نەخشەی جوگرافی نیشان دەدات.لەم لێکۆڵینەوەیەدا هەوڵدراوە ئەتڵەسی فۆنۆلۆجی بگۆڕی زمانی بکێشرێت  و شیبکرێتەوە ، بگۆڕەزمانییەکانی لێکۆڵینەوەکە تەنها بگۆڕی فۆنێمین.
ئەم لێکۆڵینەوەیە بەپێی ڕێبازی (وەسفی - میدانی)ئەنجامدراوە ،بەڵام لەڕووی ڕێبازەکانی دانانی ئەتڵەسی زمانیەوە پەیڕەوی ڕێبازی( فەڕەنسی )کراوە ، نووسینی گۆڕاوەکان بەڕێنوسی (IPA) نوسراون ، واتا بە ڕێنوسی ئەلفوبێی دەنگی جیهانی ، جیاوازی وەکیەکی بگۆڕە هەڵبژێردراوەکان لەسەر نەخشەی جیاجیا لە ڕێگای هێمای تایبەتەوە دەستنیشانکراون.
ئەم لێکۆڵینەوەیە بە ناونیشانی (ئەتڵەسی فۆنۆلۆجی شێوە ئاخاوتنی کەرکوك)ە، لە دووبەش پێکهاتوە: بەشی یەکەم لایەنی تیۆریە ، لە دوو بەند پێکهاتوە :(بەندی یەکەم : کورتەیەك لەسەر پارێزگای کەرکوك ، قەزا و ناحیەکانی سەر بە  سنووری پارێزگای کەرکوك، شێوەئاخاوتنە جیاوازەکانی پارێزگای کەرکوك کراوە ،بەندی دووەم: باس لە چەمک و زاراوە و پێناسەی دیالێکتۆلۆجی ،جۆرەکانی دیالێکتۆلۆجی کراوە )، بەشی دووەمیش لایەنی پراکتیکییە ، پێکدێت لە شیکردنەوەی بگۆڕی زمانی ،بە شێوەی  وشە و هێما لەسەر نەخشەی جیاجیا دەستنیشان کراون ، لەگەڵ پێشەکی ، ئەنجام ، پوختەی باس بە زمانی عەرەبی ،ئینگلیزی ، لیستی سەرچاوەکان ، پاشکۆ.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان