پارامێتەرى سەر لە فرێزە ئەرکییەکانى زمانى کوردیدا

جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 بەشى کوردى، کۆلێژى زمان، زانکۆى سلێمانى ،هەرێمی کوردستانی عێراق

2 بەشى کوردى، کۆلێژى پەروەردە، زانکۆى چەرموو ،هەرێمی کوردستانی عێراق

پوخته‌
بەرهەمهێنانى دروستە سینتاکسییەکان (کە لێرەدا زیاتر مەبەست لە دروستەى سینتاکسیى فرێزە) بەپێى تیۆرى (X-bar) لە ڕێگەى دوو بنەماوە جێبەجێدەبێت، کە ئەوانیش "بنەماى هەبوونى سەرو بنەماى دووپەلکی"ن. بەپێى بنەماى یەکەم، کە بابەتى توێژینەوەکەى ئێمەیە، فرێزەکان پڕۆژەى سەرە ڕێزمانییەکانن. سەرە ڕێزمانییەکان، کە بۆ بونیاتنانى پڕۆژەى فرێز هەڵاوێرى تەواوکەرێک دەکەن، لە فەرهەنگدا زانیاریى سینتاکسییان دەربارەى جۆرى تەواوکەرەکە تیادا گەنجکراوە، بەڵام ئەوەیان تیادا هەڵنەگیراوە، کە ئاخۆ لە زمانێکدا پێش، یان دواى تەواوکەرەکە دەکەون. جێکەوتەى سەرى ڕێزمانى لە پڕۆژەى فرێزى زمانێکدا، لە ڕێگەى پارامێتەرى سەرەوە لە سینتاکسدا دیاریدەکرێت، کە یان سەرەتا، یان کۆتایى پڕۆژەکە دەبێت. لە قۆناغە بەراییەکانى تیۆرى (X-bar)دا تەنها کەتیگۆرییە فەرهەنگییەکان بە سەرى ڕێزمانى دادەنران، بەڵام دواتر بەشێک لە کەتیگۆرییە ئەرکییەکانیش وەک سەرى ڕێزمانى پەسنکران. ئێمە لەم توێژینەوەیەدا، کە تایبەتە بە پارامێتەرى سەر لە فرێزە ئەرکییەکانى زمانى کوردیدا، کەتیگۆرییەکانى "تاف‌و ڕێککەوتن‌و واژەگۆکەر"مان وەک سەرى ڕێزمانیى پڕۆژە ئەرکییەکانى "(TP)و (AGRP)و (CP)" دەستنیشانکردووەو بە نموونەو هێڵکارییەوە ئەوەمان خستووەتەڕوو، کە هەریەک لەو پڕۆژانە پەیڕەوى لە چ جۆرێکى پارامێتەرى سەر دەکەن. 

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان