درکپێکردنی میتافۆڕییانەی ناوی ئاژەڵان لەزمانی کوردیدا(ئاخاوتنی ڕۆژانە)

جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ر

بەشی گەشەپێدانی مرۆیی// کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور// زانکۆی هەڵەبجە

پوخته‌
لەم توێژینەوەیەدا کردەی درکپێکردنی میتافۆڕییانەی ناوی ئاژەڵان خراوەتە ڕوو، کەتێگەیشتنمان لەزماندا بۆ دەهێننەئاراوە، لەبەرئەوە بەپێویستمان زانیوە باس لەتیۆری درکپێکردن و میتافۆڕ بکەین، هەروەها چۆنیەتی بەکارهێنان و درکپێکردنیانمان لەزماندا خستووەتەڕوو، ئامانج لەم تویژینەوەیە، هەوڵێکە بۆ شیکاریی و لێکۆڵینەوە لەبواری میتافۆڕدا، میتافۆڕیش کەرەستەیەکی گرنگی زمانی درکپێکردنە، تەوەری سەرەکی تویژینەوەکەمان کارکردنە لەچوارچێوەی تیۆری زانستی زمانی درکپێکردندا، کەدەڵێت، کۆزانینی زمانیی لەبەکارهێنانی زمانەوە دەردەکەوێت ودروستدەبێت، ڕێبازی پەسنی-شیکاریی بەکاردەهێنرێت، نموونەکان لەئاخاوتنی ڕۆژانەوە وەرگیراون، درکپێکردن بنەمایەکی بەهێزە بۆ لێکۆڵینەوە لەمیتافۆڕ، کەئایا کردەی درکپێکردننی میتافۆڕییانە پشت بەچی دەبەستێت، لەم توێژینەوەیەدا هەوڵمانداوە تیشک بخەینەسەر بەکارهێنانی میتافۆڕییانەی  ئاخێوەرانی زمانی کوردی، کەچۆن ناوی ئاژەڵان بەواتای میتافۆڕیی جیاواز بەکاردەهێنن ، بەهۆی مەودای سەرچاوە ومەودای مەبەستەوە درکپێکردنمان بۆ دەربڕاوەکان دێتەئاراوە،دەربڕاوەکان لەچەمکی مرۆڤەوە دەگۆڕێن بۆ چەمکی ئاژەڵ، لەچوارچێوەی میتافۆڕی چەمکییانەدا، توێژینەوەکە جگە لەپێشەکی و ئەنجام لەسێ تەوەر پێکهاتووە: 
تەوەری یەکەم: زانستی زمانی درکپێکردن وتیۆرەکانی درکپێکردن: ١-  زانستی زمانی درکپێکردن
 ٢- بنەماکانی درکپێکردنن و تیۆرەکانی درکپێکردن .
تەوەری دووەم : میتافۆڕ : ١-  واتای سەرەکی و واتای لاوەکی لەمیتافۆڕدا  ٢-  میتافۆڕی درکپێکراو.                  
٣- کۆزانین و ئەزموون وەک  ئامرازی دركپێكردنی مێتافۆڕ  .                                                                
تەوەری سێیەم : درکپێکردنی میتافۆڕییانەی ناوی ئاژەڵان لەزمانی کوردیدا (ئاخاوتنی رۆژانە)
١-بەکارهێنانی میتافۆڕییانەی ناوی ئاژەڵان بەمەبەستی گەیاندنی واتای باش و واتای خراپ.
٢- درکپێکردنی میتافۆڕییانەی ناوی ئاژەلان بەهۆی دەنگەوە .
٣- درکپێکردنی میتافۆڕییانەی ناوی ئاژەلان بەهۆی ڕوواڵەتەوە.




٤- درکپێکردنی میتافۆڕییانەی ناوی ئاژەلان بەهۆی ڕەفتارەوە.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان


١- ئاڤێستا کەمال محمود، ئاوازەداریی و درککردنی زمانیی جێناوەلکاوەکان لەزمانی کوردیدا، زنکۆی سلێمانی، ژمارە(٣٤)، ٢٠٠٩.
٢- ئاڤێستا کەمال محمود،  وێنەی هزری، ئاوازەداریی ولێکدانەوە سایکۆزمانییەکان، ڕۆمانی (جەمشیدخانی مامم)وەک مۆدێلێکی جیهانبینی کورد، زانکۆی سلیمانی، ژمارە (٤٢)، ٢٠١٣ .
٣- بەکر عمر علی،  میتافۆڕ لەڕوانگەی زمانەوانییەوە، نامەی دکتۆرا، ٢٠٠٠.
٤- بێستوون حسن ئەحمەد،لێکدانەوەی سیمانتیکی و پراگماتیکیی دەربڕاوە جەسپاوەکان لەزمانی کوردیدا، ٢٠١٨.
٥- بەهرە سەلام حم غریب،  شیلان ئەحمەد ئیسماعیل،  درکپێکردنی وێنەی
ملخص البحث
هزری لەوێنەی شیعریدا (عەبدوڵا پەشێو بەنمونە)،  زانکۆی هەڵەبجە، ژمارە(٧)،  ٢٠١٩ .
٦- دارا حمید محمد، واتاسازی(هەندێک لایەن لە سیمانتیک و پراگماتیکی زمانی کوردی،چاپەمەنی ژیر، سلێمانی، ٢٠١٠):
٧- ڕۆژان نوری عبداللە، فەرهەنگی زمان و زاراوەسازیی کوردیی، ٢٠٠٧ .
٨- سازان ڕەزا معین، واتا ودەوروبەر، نامەی ماستەر، زانکۆی سەلاحەدین، ٢٠٠٥ .
٩- - شیلان ئەحمەد ئیسماعیل، بەهرە سەلام حم غریب، میتافۆڕە چەمکییەکان لەزماندا، زانکۆی گەرمیان، ٢٠٢٠
١٠- شیلان ئەحمەد ئیسماعیل، تێکردە بیرییەکان لەپەیکاڵبوونی (فۆڕم)و(واتا)دا، ٢٠١٥ .
١١- شیلان عمر حسەین، لێکسیکۆ سیمانتیکی وشە لەئەدەبی کوردیدا، زانکۆی ڕاپەڕین، ژمارە(١٣)، کۆنفرانسی (کاریگەری زمان و ئەدەب لەسەر بنیادی هزری و درێژەپێدانی زانستیی، کانونی یەکەمی ٢٠١٧.
١٢- کاروان عمر قادر، سیستەمی درکپێکردن وەک بنەمایەکی ڕێزمانی کوردی، زانکۆی سلێمانی، ژمارە (٣٤)، ٢٠١٢.
١٣- نەریمان حسن کەریم، دروستەی سیمانتیک لەزمانی کوردیدا، زانکۆی سلێمانی، ٢٠١٦.
١٤- نالی ئەدهەم غەریب، درکپێکردنی میتۆنۆمی لەزمانی کوردیدا، نامەی ماستەر، زانکۆی سلیمانی، ٢٠١٦.
١٥- صالح بن الهادي رمضان,  النظرية الادراكية وأثرها في الدرس البلاغي (الاستعارة نموذجا , السجل العلمي لندوة: الدراسات البلاغية- الواقع والمأمول, جامعة الامام محمد بن سعود الاسلامية, الرياض, السعودية, ٢٠١١ .