مــۆراڵ و زمـــان

جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 Kurdish language-education college-garmian university-kalar-iraq

2 Kurdish Department – Faculty of Education – Koya University

3 English dept college of education university of Garmian

پوخته‌
           مۆراڵ كایه‌یه‌كی گرنگی ژیانه‌، خۆی له‌ كۆمه‌ڵێك ڕه‌فتار و هه‌وڵسوكه‌تی پێڕه‌وكراودا ده‌بینێته‌وه‌، كه‌ كۆمه‌ڵ‌ بڕیار له باره‌ی چیه‌تی و چۆنیه‌تی، و ڕاست و دروستییانه‌وه‌ ده‌دات، كه‌ ئه‌م پێڕه‌وكراوانه‌ ده‌بنه‌ به‌های مۆراڵی، كه‌واته‌‌ مۆراڵ بۆماوه‌یی نییه‌، به‌ڵكو له‌ ده‌وروبه‌ره‌وه‌ به‌ ئه‌زموون سه‌رچاوه‌ده‌گرێت. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ (مۆراڵ و زمان) له‌ بواری زمانه‌وانیی كاره‌كی دایه‌، كه‌ وه‌ك بابه‌تێكی كۆزمانه‌وانی له‌ زمانه‌كانی دیكه‌ شایه‌نی گرنگیپێدان و لێتوێژینه‌وه‌بووه‌، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی بزانرێت ئه‌م بابه‌ته‌ په‌یوه‌ست به‌ زمانه‌وانیی كوردییه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی كارێكی سه‌ربه‌خۆدا به‌رچاوناكه‌وێت، بۆیه‌ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌بێته‌ هه‌وڵێك‌، كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌‌ گرنگی و كاریگه‌ریی مۆراڵی زمانی و بنه‌ماكانی نیشادیدرێت، چونكه‌ زمان و مۆراڵ وابه‌سته‌ی یه‌كدین، و زۆرجار جیاكردنه‌وه‌یان ئاسان نابێت، هه‌روه‌ها‌ بۆ نرخاندنی مۆراڵی مرۆییش پشت به‌زمان ده‌به‌سترێت،‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ نۆرمه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی زمانن، كه‌ ده‌توانن ڕه‌فتاره‌ نادروسته‌كان بۆ ڕه‌فتاری دروست بگۆڕن، هه‌ر زمانیشه‌،‌ ده‌توانێت به‌ نواندنه‌ ئاوه‌زییه‌كانمان بگه‌یه‌نێت، كه‌ پشت به‌ لێهاتووییه‌كانی هزر و ئاوه‌ز ده‌به‌ستێت،‌ ئه‌مه‌ش كارلێكی نێوان زمان و به‌ها و مۆراڵ ده‌گرێته‌وه‌.
    میتۆدی نووسینه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌، ڕێبازی شیكاریی په‌سنكه‌رانه‌یه‌، سروشتی كاره‌كه‌ش وایخواستووه‌، جگه‌ له‌ پێشه‌كی، كه‌ سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ چوونه‌ نێو بابه‌ته‌كه‌وه‌ دابه‌شی سه‌ر دوو به‌ش بكرێت:




     به‌شی یه‌كه‌م: بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ چه‌مكی مۆراڵ و خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی، له‌گه‌ڵ گرنگی مۆراڵ له‌ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌دا تایبه‌تكراوه‌. به‌شی دووه‌م: له‌م به‌شه‌شدا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر مۆراڵ و زمان، گرنگی مۆراڵ له‌ زماندا، له‌گه‌ڵ‌ مۆراڵی زمانی، دواتریش له‌ هه‌ریه‌كه‌‌ له‌ ئیتیك و مۆراڵ و په‌یوه‌ندی و جیاوازیی نێوانیان، له‌گه‌ڵ به‌های مۆراڵییه‌ جیهانیه‌كان توێژراوه‌ته‌وه.، ئه‌نجامه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌كان، ڕێزكردنی سه‌رچاوه‌ سوودلێوه‌رگیراوه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌م پوخته‌یه‌ بوونه‌ كۆتایی ئه‌م هه‌وڵه‌.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان


  1. به‌ زمانی كوردی:

    • ئومێد حه‌مه‌ عه‌لی:2018، ئه‌خلاق و زمان،ناوه‌ندی ڕۆشنبیری و هونه‌ریی ئه‌ندێشه‌، سلێمانی.
    • ته‌حسین حه‌مه‌ غه‌ریب (2021) ئه‌خلاقناسی ، فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق،ناوه‌ندی ڕۆشنبیر بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌.
    • شیلان عومه‌ر حسین (2020)پێڕه‌وی زمان و پێواژووه‌ ئاكارییه‌كان، توێژینه‌وه‌ی كۆنفرانسی ئه‌خلاقناسی ناوه‌ندی ڕۆشنبیری. سارا.
    • شیلان عومه‌ر حسین (2021)، زانستی زمانی كاره‌كی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه‌گشتییه‌كان، چاپی یه‌كه‌م.
    • عه‌لی شه‌ریعه‌تی (2015)، زاراوه‌ ناسی، و. حسین سه‌یید ئه‌دهه‌م، خانه‌ی چاپ و په‌خشی ڕێنما.
    • كه‌ریم شوریف قه‌ره‌چه‌تانی (2009)، سایكۆلۆجیای گه‌شه‌ (منداڵ و هه‌رزه‌كار)، چاپخانه‌ی په‌یوه‌ند، سلێمانی.
    • محه‌مه‌د به‌كر (2021)ئه‌خلاق له‌ دیدی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لاندا.
    • مه‌نوچه‌هر موحسنی (2005) كۆمه‌ڵناسی گشتی ، و. موسڵح ئیروانی چاپی یه‌كه‌م چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌.هه‌ولێر.
    • - هێرش ڕه‌سول موراد( 2013) ئیتیك و یاسا له‌ میدیای كوردیدا، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، سلێمانی.

     

    به‌ زمانی عه‌ره‌بی:

    1. أیمان عبدالمؤمن سعدالدين(2002)الاخلاق في الإسلام (النضرية والتطبيق), الطبعة الأولى , مكتبة الرشيد للنشر والتوزيع , المملكة العربية السعودية, الرياض.
    2. خالد بن جمعة بن عثمان الخراز(2009) موسوعة الاخلاق , الطبعة الأولى , مكتب اهل الأثر للنشر وتوزيع.
    3. منير الحافظ (2005) الوعي اللغوى الجمالي في فلسفة الكلام , دار الفرقد للطباعة والنشر . سورية ديمشق.
    4. مؤسسة الدرر السنية، موسوعة الأخلاق, الجزء الأول, مرجع علمي موثق على منهج اهل السنة والجماعة, http;//dorar.net.

     

    به‌ زمانی ئینگلیزی:

     11- Mohd Nizwan Musling , Muhammad Zahid Ismail, Mohd Rosmizi Abdrahman , Robiatul Abdawiyah Mohd . international journal of Academic Research in Business and Sauciness and Social Skinless , Vol 10 . No. 7 , 2020 . p 852