1- گۆڤاره‌که توێژینه‌وه‌ى زانستى له پسپۆرییه‌کانى (زمان و زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کان) بڵاوده‌کاته‌وه، که له ئاستێکى زانستیى به‌رزدا بێت، به مه‌رجێک پێشتر بڵاونه‌کرابێته‌وه، یان بۆ بڵاوکردنه‌وه پێشکه‌شنه‌کرابێت.
2- توێژینه‌وه پێشکه‌شکراوه‌کان له‌لایه‌ن پسپۆرى وردى بواره‌که‌وه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى وڵات‌دا هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت.
3- توێژینه‌وه به زمانه‌کانى کوردى و عه‌ره‌بى و ئینگلیزى بڵاوده‌کاته‌وه، به‌م مه‌رجانه:
ا- پێویسته توێژه‌ر بۆ نوسینى توێژینه‌وه‌که‌ى به زمانى کوردى: فۆنتى (Unikurd Goran) و ناونیشانى توێژینه‌وه‌که به قه‌باره‌ى (16)و به خه‌تێکى تۆخ (Bold)، ناوه‌ڕۆکى توێژینه‌وه‌که به قه‌باره‌ى (13)، په‌راوێزه‌کانیش به قه‌باره‌ى (9) په‌یڕه‌وبکات.
ب- پێویسته توێژه‌ر بۆ نوسینى توێژینه‌وه‌که‌ى به زمانى عه‌ره‌بى: فۆنتى (Ali-A-Sahifa) و ناونیشانى توێژینه‌وه‌که به قه‌باره‌ى (16)و به خه‌تێکى تۆخ (Bold)، ناوه‌ڕۆکى توێژینه‌وه‌که به قه‌باره‌ى (13)، په‌راوێزه‌کانیش به قه‌باره‌ى (9) په‌یڕه‌وبکات.
پ- پێویسته توێژه‌ر بۆ نوسینى توێژینه‌وه‌که‌ى به زمانى ئینگلیزى: فۆنتى (Times New Roman) و ناونیشانى توێژینه‌وه‌که به قه‌باره‌ى (16)و به خه‌تێکى تۆخ (Bold)، ناوه‌ڕۆکى توێژینه‌وه‌که به قه‌باره‌ى (12)، په‌راوێزه‌کانیش به قه‌باره‌ى (9) په‌یڕه‌وبکات.
4- پێویسته توێژه‌ر ئه‌م ڕیزبه‌ندییه له نوسینى توێژینه‌وه‌که‌یدا په‌یڕه‌وبکات: سه‌ره‌تا (ناونیشانى توێژینه‌وه‌که، ناوى سیانى توێژه‌ر/توێژه‌ره‌کان، پوخته‌ى توێژینه‌وه‌که، کلیله وشه‌کان) ئه‌مانه به زمانى ئینگلیزى نوسرابێت، پاشان ناوه‌ڕۆکى توێژینه‌وه‌که و ئه‌نجامه‌کان و پێشنیاره‌کان و لیستى سه‌رچاوه‌کان به هه‌ر زمانێک (کوردى یان عه‌ره‌بى یان ئینگلیزى بێت)، له کۆتایشدا پوخته‌ى توێژینه‌وه‌که به زمانه‌کانى کوردى و عه‌ره‌بى بنوسێت.
5- پێویسته په‌راوێزه‌کان له ناوه‌ڕۆکدا دابنرێن به‌م شێوه‌یه (ناوى نوسه‌ر، ساڵ: لاپه‌ڕه)، له کاتێکدا ئه‌گه‌ر ڕونکردنه‌وه هه‌بێت، ده‌توانێت ئه‌ستێره دابنێت و ڕونکردنه‌وه‌کان به‌ناوى تێبینى له پاش ئه‌نجامه‌کان بنوسێت.
6- که توێژه‌ر/توێژه‌ره‌کان ناوى سیانى خۆى/خۆیان به زمانى ئینگلیزى له‌پاش ناونیشانى توێژینه‌وه‌که ده‌نوسن، پێویسته ژماره‌ى په‌راوێز به ئۆتۆماتیکى له‌سه‌ر ناوه‌که‌ى/ناوه‌کانیان دابنێن و له په‌راوێزى هه‌مان لاپه‌ڕه‌دا (پله‌ى زانستى، به‌ش، کۆلێج، زانکۆ، پارێزگا، وڵات، ئیمێڵ) تۆماربکات.
7- پێویسته پوخته‌ى توێژینه‌وه‌که له (250) وشه زیاتر نه‌بێت، هه‌روه‌ها کلیله وشه‌کان له نێوان (3-5) وشه‌دا بێت.
8- ێویسته لیستى سه‌رچاوه‌کان به ژماره و به شێوازى ئه‌بجه‌دى ئه‌و زمانه نوسرابێت.
9- پێویسته توێژینه‌وه‌که له (25) لاپه‌ڕه‌ى (A4) زیاتر نه‌بێت، هه‌روه‌ها مه‌وداى بۆشایى لاپه‌ڕه‌کان له هه‌ر چوار لادا (2) سانتیمه‌تر بێت.
10-ده‌بێت هۆنراوه یان وێنه یان هێڵکارى (ئه‌گه‌ر هه‌بێت) له‌ناو خشته‌یه‌کدا دابنرێت، بۆ هه‌ر خشته‌یه‌ک جێگایه‌کى تایبه‌ت دابنرێت.
11- پێویسته هه‌ر توێژه‌رێک له به‌کارهێنانى ئایه‌ته‌کانى (قورئانى پیرۆز) له ناوه‌ڕۆکى توێژینه‌وه‌که‌یدا، فۆنتى قورئانى (مصحف المدینة النبویة) به‌کاربهێنێت.
12- پاره‌ى بڵاو بڵاوکردنه‌وه‌ى توێژینه‌وه (150) هه‌زار دینارى عێراقییه.