جۆری توێژینه‌وه : Original Article
نوسه‌ر
department of Kurdish Language, College of basic Education, University of Sulaimani
پوخته
شانۆ به‌یه‌کێک له‌هونه‌ره مه‌زنه‌کانی مێژووی شارستانیه‌تی مرۆڤ داده‌نرێ،که هه‌رله سه‌ره‌تای سه‌ر هه‌ڵدانیه‌وه،تا ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌بینین به‌درێژایی ئه‌و مێژووه توانیویه‌تی خزمه‌تێکی مه‌زن پێشکه‌ش به مرۆڤایه‌تی بکات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هونه‌ری شانۆ جگه له‌نواندن بایه‌خ به‌کۆمه‌ڵێک ڕه‌گه‌ز و بابه‌تی ههمهجۆرتری وه‌کو: (مۆسیقا، ڕووناکی ، ڕووداو، کات ، شوێن ، ئیکسیسوار، ماکیاژ ، دیکۆر ،دیالۆگ،٠٠) ده‌دات٠ له‌هه‌مان کاتیش‌دا هه‌ڵگری خه‌م و په‌ژاره‌و هه‌موو هه‌ست و نه‌سته‌کانی مرۆڤیشه وهه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه بۆ خزمه‌تی مرۆڤ و هوشیارکردنه‌وه و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی دنیابینی و تێگه‌یشتنی مرۆڤایه‌تی هاتۆته کایه‌وه، هه‌ربۆیه له‌گه‌ڵ گهشهکردنیشیدا توانیویه‌تی بچێته نێو زۆربه‌ی ڕه‌هه‌ند و که‌لێنه‌کانی ژیانی مرۆڤه‌وه و سوودیان لێ وه‌ربگرێت وبیانکات بهکهرهسهیهکی گرنگی نێو بابه‌ته‌که‌ی، له‌وانه‌ش وه‌کو: (ئایین، بابه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، سیاسه‌ت، مێژوو، دڵداری ،نیشتمانپه‌روه‌ری، گاڵته‌جاڕی ،٠٠)٠بێگومان، هه‌موو ئه‌مانه‌ش بوونه‌تە هۆی هاندان و ڕێنوێنی کردنی گه‌لێک جۆری لێکۆڵینه‌وه و قسه‌کردن له‌سه‌ر ته‌کنیک و ناوه‌رۆکی شانۆ له‌لایه‌ن ڕهخنهگرانهوه٠ له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و به‌مه‌به‌ستی زیاتر ئاوڕدانه‌وه له ڕۆڵ و گرنگی شانۆی کوردی به‌پێویستمانزانی ئاوڕ له ڕه‌گه‌زی (کات) بده‌ینه‌وه، که ڕه‌گه‌ز و که‌ره‌سه‌یه‌کی گرنگی بنیاتی ده‌قی شانۆگه‌رییه و په‌یوه‌سته به‌ته‌کنیکی گێڕانه‌وه‌وه، چونکه هیچ گێڕانه‌وه‌یه‌ک به‌بێ بوونی کات ئه‌نجام نادرێت، ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی کات چه‌قێکی فره‌ته‌وه‌ر و فرهڕهههندیشی هه‌یه‌٠
له‌ڕاستیشدا،هه‌ر ئه‌و ڕۆڵ و پێگه گرنگه‌ی کاته، که سه‌رنجی زۆربه‌ی ڕه‌خنه‌گرانی به‌لای خۆیدا ڕاکێشاوه،که‌چیتر وه‌کو بابه‌تێکی ئاسایی ته‌ماشای کات نه‌که‌ن، به‌ڵکو ڕه‌گه‌زی کات خۆی له‌خۆیدا خودی ده‌قه و ناکرێت فه‌رامۆش بکرێ٠ له‌وڕووه‌شه‌وه ،ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ش ، وه‌ک له‌ناونیشانه‌که‌یدا هاتووه(ڕه‌گه‌زی کات له‌بنیاتی ده‌قی شانۆیی (چێژ له مه‌رگتان وه‌رده‌گرم)،کە یەکێکە لەبەرهەمەکانی(حەکیم مەلا ساڵح) و لە کتێبی (هەڵەبجە لە ئامێزی مێژوودا) بەرگی (٤) بڵاوی کردۆتەوە، زیاتر ڕه‌گه‌زی (کات) مان کردۆته بنه‌ما و بنچینه‌ی توێژینه‌وه‌که و تێیدا ئه‌و قۆناغ و ساته وه‌خته مێژووییه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین و دیاری ده‌کەین، که تێیدا پانتاییه‌کی جوگرافی گه‌وره‌ی وه‌کو شاری (هه‌ڵه‌بجه) له‌ساڵی 1988به‌ر شاڵاوی کیمیاباران ده‌که‌وێت و ڕووداو و تراجیدیایه‌کی گه‌وره‌ی مرۆیی و ژینگه‌یی دروستده‌کات، که له‌ماوه‌ی چه‌ند ساته‌وه‌ختێکی که‌مدا زیاتر له(5) هه‌زار مرۆڤی کورد به‌بێ جیاوازی ڕه‌گه‌زی و چینایه‌تی شه‌هید ده‌بن و هه‌زاران که‌سی دیکه‌ش له‌سه‌ر زێدی باب‌و باپیرانیان ئاواره ده‌بن ، هۆیه‌که‌شی له‌به‌رئه‌وه‌یه ئه‌و خه‌ڵکه کوردبوون و ته‌سلیمی ویستی نه‌گریسی حزبی به‌عسی فاشی نهبوون٠
وشه بنچینهییهكان
٠١ ئاریانا ئیبراهیم(د)،شێوازه ئه‌ده‌بییه‌کانی ڕۆژنامه‌ی خه‌بات 200 – 2006 ،چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری، هه‌ولێر،2011 ٠
٠٢بوشراکهسنهزانی،پلۆت له‌چیرۆکی کوردی‌دا 1995 – 2005،چاپخانه‌ی له‌ریا،سلێمانی، 2012
٠٣ په‌روین عه‌بدوڵڵا،ڕه‌گه‌زه‌کانی دراما له‌شیعری لیریکی کوردی‌دا، چاپخانه‌ی سه‌رده‌م ، سلێمانی ، 2008 .
٠٤ پەرێز سابیر ، بینای هونەری چیرۆکی کوردی ، چاپخانەی سەردەم ، سلێمانی ، ٢٠٠١ ٠
٠٥جهلال ئه‌نوه‌ر سه‌عید،ته‌کنیکی گێڕانه‌وه له‌ڕۆمانی (ئێواره‌ی په‌روانه) ی به‌ختیار عه‌لی دا، چاپخانه‌ی که‌مال، سلێمانی ، 2009 ٠
٠٦حهکیم مه‌لا ساڵح،هه‌ڵه‌بجه له ئامێزی مێژوودا، ب4،چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ، هه‌ولێر ، 2014
٠٧سهنگهر قادر شێخ محه‌مه‌د،بنیاتی گێڕانه‌وه له‌داستانی (مهم وزین) ی ئه‌حمه‌دی خانی و ڕۆمانی (شاری مۆسیقا ره سپییه‌کان) ی به‌ختیار عه‌لی دا ، چاپخانه‌ی خانی ، دهۆک ، 2009 ٠
٠٨ کاوه جه‌لال، له‌ته‌ک فینۆمێنه ئه‌ده‌بییه‌کاندا، له‌بڵاوکراوه‌کانی مه‌کته‌بی بیروهوشیاری(ی٠ن٠ک)، 2006
٠٩ که‌مال میراوده‌لی(د)، فه‌لسه‌فه‌ی جوانی وهونه‌ر، چ2،چاپخانه‌ی قانع، سلێمانی ، 2005 ٠
٠١٠ که‌یفی ئه‌حمه‌د عبدالقادر، ڕیالیزم له‌شانۆی کوردی‌دا،چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری، هه‌ولێر، 2013 ٠
٠١١ نه‌جم خالید نه‌جمه‌دین ئه‌ڵوه‌نی، بینای کات له‌سێ نموونه‌ی ڕۆمانی کوردی‌دا، چاپخانه‌ی سه‌رده‌م/ سلێمانی ، 2004 .
٠١٢ نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین،په‌نجه‌کان یه‌کتری ده‌شکێنن،چ3، چاپخانه نییه ، سلێمانی ،1998
کتێبه عه‌ره‌بییه‌کان :
٠١٣ جابر عصفور، زمن الروایة، ط1، دارالمدی، دمشق – سوریا، 1990 ٠
٠١٤ ماری الیاس(د) و حنان قصاب(د) ، المعجم المسرحی، ط2، مکتبة لبنان،بیروت، 2006 ٠
٠١٥ موریس ابوناصر(د)،الالسنیه والنقد الادبی فی النظریة والممارسة، مطبعة دارالنهار، بیروت،1979.
٠١٦ شادان ئه‌وڕه‌حمان، ژن و ڕابردوو هه‌ولێک بۆ کۆیله‌کردنی ژن، ط0 ته‌وار ، ژ(60) ، 2017
٠١٧ یاسین ڕه‌شید حه‌سه‌ن ، ناوه‌رۆک و ته‌کنیکی درامای کوردی 1991 – 2002 ،نامه‌ی ماسته‌ر،کۆ٠ زمان ، ز٠ سلێمانی ، 2004 ٠
٠١٨ شجاع مسلم العانی ،البناء الفنی فی الروایة العربیة فی العراق ، رسالة دکتوراه ،کلیة الاداب ،جامعه بغداد،1987