جۆری توێژینه‌وه : Original Article
نوسه‌ر
Department of Kurdish Language, College of Linguistics and Humanities, University of Garmian, Kalar, Kurdistan Region ,Iraq
پوخته
ناونیشانى توێژینه‌وه‌که و هۆى هه‌ڵبژاردنى: په‌یوه‌ندى مه‌رگى نووسه‌ر و سێگۆشه‌ى داهێنانى ئه‌ده‌بى له ڕوانگه‌ى بونیادگه‌رییانه‌ى ڕۆلان بارته‌وه، ناونیشانى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، که هۆى هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى کوردی‌دا وه‌ک پێویست لا له‌م بابه‌ته تیۆرییه نه‌کراوه‌ته‌وه‌و وه‌ک پێویست تاوتوێ نه‌کراوه.
گرنگیى ناونیشانه‌که: گرنگى ئه‌م ناونیشانه خۆى له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه، که له ئاستى تیۆریدا کۆمه‌ڵێک سه‌رنج له‌باره‌ى چه‌مکى مه‌رگى نووسه‌ر و سێگۆشه‌ى داهێنانه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، که ڕه‌هه‌ندى فراوانیان له به‌ستێنى ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بیدا داگیر کردووه.
ڕێبازى توێژینه‌وه‌که: بۆئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌کى زانستى ڕێگه‌کانى روونکردنه‌وه‌ى مه‌به‌ست بگرینه‌به‌ر، پشتمان به ڕێبازى توێژینه‌وه‌ى (شیکارى- ڕه‌خنه‌یى) به‌ستووه‌و له‌ڕێگه‌ى سه‌رچاوه‌کانه‌وه زانیارییه تیۆرییه‌کانمان پشتڕاست کردووه‌ته‌وه.
سنوورى توێژینه‌وه‌که: چوارچێوه‌ى زانستیى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه خۆى له بۆچوونى بونیادگه‌رییانه‌ى ڕۆلان بارتدا ده‌بینێته‌وه‌و له هه‌ندێ شوێندا به‌پێى پێویست بۆچوونى چه‌ند بونیادگه‌رێکى تر تێهه‌ڵکێشى باسه‌که کراوه.
کێشه‌ى توێژینه‌وه‌که: کێشه‌ى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له ده‌ورى ئه‌و پرسیاره ڕه‌خنه‌ییه‌دا ده‌سووڕێته‌وه، که ئاخۆ مه‌رگى نووسه‌ر وه‌کوو تیۆرێکى ڕه‌خنه‌یى چ جۆره په‌یوه‌ندییه‌کى له‌گه‌ڵ ڕه‌هه‌نده‌کانى سێگۆشه‌ى داهێناندا هه‌یه؟
پێکهاته‌ى توێژینه‌وه‌که: توێژینه‌وه‌که له دوو به‌شى سه‌ره‌کى پێکهاتووه. له به‌شى یه‌که‌مدا که دوو ته‌وه‌ر له‌خۆده‌گرێت، باس له چه‌مکى مه‌رگى نووسه‌ر کراوه، به‌وه‌ى له ته‌وه‌رى یه‌که‌مدا له ڕووى تیۆرییه‌وه چه‌مکه‌که ڕوون کراوه‌ته‌وه‌و ئاوڕ له ڕه‌هه‌نده مێژووییه‌که‌یشى دراوه‌ته‌وه. له ته‌وه‌رى دووه‌مدا بنه‌ماکانى چه‌مکى مه‌رگى نووسه‌ر خراوه‌ته ڕوو. به‌شى دووه‌میش تایبه‌ته به ڕوونکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیى چه‌مکى مه‌رگى نووسه‌ر له‌گه‌ڵ ڕه‌هه‌نده‌کانى سێگۆشه‌ى داهێناندا، که ئه‌مه‌ش له ڕێى دوو ته‌وه‌ره‌وه خراوه‌ته‌ڕوو. له ته‌وه‌رى یه‌که‌مدا مه‌رگى نووسه‌ر و زمان باس کراوه‌و ته‌وه‌رى دووه‌میش بۆ مه‌رگى نووسه‌ر و ده‌ق تایبه‌ت کراوه‌و ته‌وه‌رى سێیه‌م و کۆتاییش ته‌رخانه بۆ مه‌رگى نووسه‌ر پرۆسه‌ى خوێندنه‌وه. به‌م شێوه‌یه توێژینه‌وه‌که کۆتایى دێت و گرنگترین ئه‌نجامه‌کانیش له سیاقى چه‌ند خاڵێکدا گه‌ڵاڵه‌کراون.
وشه بنچینه‌ییه‌كان
- بابه‌ک ئه‌حمه‌دی: پێکهاته‌و ڕاڤه‌ى ده‌ق (کتێبی دووهه‌م)، و: مه‌سعود بابایی، چاپی یه‌که‌م، بێ ناوی چاپخانه، هه‌ولێر، 2005.
- 2ابه‌ک ئه‌حمه‌دی: پێکهاته‌و ڕاڤه‌ى ده‌ق، وه‌رگێڕانی: مه‌سعودبابایی، کتێبی سێهه‌م، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ی هه‌ولێر، 2005.
- 3بنه‌ماکانی مۆدێرنه له شیعره‌کانی شێرکۆ بێکه‌سدا، لوقمان ڕه‌ئوف، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ى سه‌رده‌م، سلێمانی، 2009.
- په‌نجا فه‌یله‌سوف و بیرمه‌ندی هاوچه‌رخ له بونیادگه‌رییه‌وه
- بۆ پۆستمۆدێرنیزم، جۆن لیتشه، وه‌رگێڕانی: دیدار ئه‌بو زێد، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ى ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر، 2012.
- جۆره‌کانى ده‌قئاوێزان له ڕۆمانی (پێنجه‌مین کتێب)ی
- جه‌بار جه‌مال غه‌ریبدا (لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تیۆری پراکتیکییه)، پ.ی.د.نه‌جم خالید ئه‌ڵوه‌نی، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ى که‌مال، سلێمانى، 2012.
- 6.حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن: قوڵپی پێکه‌نینن، چاپی یه‌که‌م، ده‌زگای ئاراس، چاپخانه‌ى وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، هه‌ولێر، 2004.
- 7.شوکری عزیز ئه‌لمازى (د): تیۆری ئه‌ده‌ب، وه‌رگێڕانى: سه‌ردار ئه‌حمه‌د گه‌ردى، چاپى یه‌که‌م، چاپخانه‌ى بینایى، هه‌ولێر، 2010.
- 8.ژان پۆل سارته‌ر: ئه‌ده‌ب چییه؟، و: مسته‌فا غه‌فور، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ى خانی، دهۆک، 2009.
- 9.ڕۆلان بارت: چێژی دق، وه‌رگێڕانی: ئیسماعیل زراعی، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ى مناره، هه‌ولێر، 2007.
- 10.سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د: له‌ناو بازنه‌ی ده‌قدا (ڕه‌خنه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی)، چاپی یه‌که‌م، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، سلێمانی، 2003.
- 11.عه‌بدولموته‌لیب عه‌بدوڵڵا: شه‌ڕی زمان له‌پێناو ته‌ئویلکردنی ده‌قدا، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ی کارۆ، سلێمانی، 2010.
- 12.عه‌لی تاهیر به‌رزنجی (د): چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌یی، چاپى یه‌که‌م، ئه‌کادیمیاى کوردى، هه‌ولێر، 2012.
- 13.عه‌لی تاهیر حسه‌ین (د): ڕه‌خنه‌ی بونیادگه‌ری له تیۆره‌وه بۆ پراکتیزه‌کردن، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ى سه‌رده‌م، سلێمانی، 2008.
- 14.عومه‌ر میراوده‌لی: خوێندنه‌وه‌و ڕاڤه، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ى سیما، سلێمانی، 2011.
- 15.که‌مال مه‌عروف (د)، تیۆره نوێیه‌کانی ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بی، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ى له‌ریا، سلێمانی، 2012.
- 16.موحسن ئه‌حمه‌د عومه‌ر (د): فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بی، چاپى یه‌که‌م، ناوه‌ندى چاو‌دێر، سلێمانى، 2011.
- 1.به‌ختیار محه‌مه‌د: نووسه‌رو نووسین، گۆڤاری هه‌نار، ژماره (89)، یۆنیۆی 2013.
- 2.پێشڕه‌و عه‌بدوڵڵا: ده‌قێتی ده‌ق، گۆڤاری ڕامان، ژماره (158)، 5/7/2010.
- 3.حه‌مه‌که‌ریم عارف: خوێندنه‌وه‌ى خوێندنه‌وه، گۆڤاری هه‌نار، ژماره (689، سێپتێمبه‌ری 2011.
- 4.عه‌بدولخالیق یه‌عقووبی: ڕه‌سه‌نایه‌تی ده‌ق له چیرۆکدا، گۆڤاری ڕامان، ژماره (181)، 5/6/2012.
- 5.عومه‌ر محه‌مه‌دی: پێکهاته‌ی ده‌ق و زمانی، گۆڤاری ڕامان، ژماره (117)، 5/2/2007.
- ادیث کیرزویل: عصر البنیویة، ترجمه: جابر عصفور، الطبعه الاولى، دار افاق عربیه بغداد، 1985.
- أندرو بینیت: المؤلف، ترجمه: سری خریس، الطبعه الاولى، هیئه أبو ظبی للثقافه والتراث، أبوظبی، 2011.
- أومبیرتو ایکو: التأویل بین السیمیائیات والتفکیکیه، ترجمه: سعید بنکراد، الطبعه الثانیه، المرکز الثقافی العربی، الدار البیظاء ، المغرب، 2004.
- رولان بارت: نقد وحقیقه، ترجمه: د.منذر العیاشی، الطبعه الاولى، مرکز الانماء الحظاری، 1994.
- فردریک نیتشه: هکذا تکلم زرادشت، ترجمه فیلکس فارس، منشورات المکتب العالمی للطباعه والنشر، بیروت، لبنان، بدون تاریخ وبدون رقم الطبعه.
- محمد عزام: النص الغائب (تجلیات التناص فی الشعر العربی)، الطبعه الاولى، منشورات اتحاد کتاب العرب، دمشق، 2001.
- محمد عزام: تحلیل الخطاب الادبی على ضوء المناهج النقدیه الحدیثه (دراسه فی نقد النقد)، الطبعه الاولى، اتحاد کتاب العرب، دمشق، 2003.
- محمد ندیم خشفه، تأصیل النص (المنهج البنیوی لدى لوسیان غولدمان)، الطبعه الاولى، مرکز الانماء الحظاری، حلب، 1997.
- أحمد شریف بسام: رولان بارث موت المؤلف (موت الکاتب)، وزاره التعلیم العالی والبحث العلمی، جامعه الجزائر، 2008/2009.
- 1.تداخل الاجناس وانتهاک الحدود (مدخل نظری)، د. عاطف البطرس، موقع الامبراطور، www.alimbaratur.com
- 2.عدنان الهلالی: رولان بارت متعة الکتابة ولذة النص، http://difaf.forumactif.org/t1836-topic
- 3.مجلة الجمعیة الفلسفیة المصریة: موت الرب وموت
- الأب- دراسة فی الإلحاد الوجودی- نیتشة و دوستویفسکی نموذجین، العدد (19) لسنة 2006، https://kareemessayyad.wordpress.com/2010/01/08