جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

Department of Geography, College of Education, University of Sulaimani, Kurdistan, Iraq

پوخته‌

پیسبوونی بینین بەیەکێک لە جۆرەکانی پیسبوونی ژینگە دادەنرێت, ڕواڵەتەکانی ئەم دیاردەیە لەم ساڵانەی دوایدا زۆر زیاتر بووە بەبەراورد بە پێشووتر,بەهۆی زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان و پێشکەوتنی ئاوەدانی و پرۆسەکانی شارسازی و چالاکییە جۆراوجۆرەکانی دانیشتوانەوە, .ناوچەی توێژینەوە دەکەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستانەوە ,  لەڕووی کارگێڕییەوە هاوسنورە لەگەڵ ناحیەی ڕزگاری لەبەشی ڕۆژئاوای و ڕوباری سیروان لەبەشی ڕۆژهەڵاتی و گوندی بەردەسوور لەباکورەوەو گوندی گردەگۆزینە لە باشورییەوە, کۆی گشتی ڕوبەری ناوچەی توێژینەوە دەگاتە ( 17.3کم2) . ئامانجی ئەم توێژینەوەیە دەرخستنی فاکتەرو ڕواڵەتەکانی پیسبوونی بینیە لە شارەکەدا,و دیاریکردنی کاریگەرییە ژینگەییەکانی پیسبوونی بینین لەو ناوچانەی کەبەڕادەیەکی زۆر ڕواڵەتەکانی پیسبوونی بینینی تێدا دەبینرێت. توێژینەوەکە پشتی بەستووە بە فۆرمی ڕاپرسی و شێوازی ئاماری ناسراو بە(فاکتەری شیکردنەوە و ڕێگای پێکهاتەی بنەڕەتی), بەمەبەستی گەیشتن بە دیارترین ئەو فاکتەرانەی کە هۆکارن لە دەرکەوتنی ئەم کێشەیەدا ,وە بۆ زانینی تایبەتمەندییە ناوەکیەکانێتی لە چوارچێوەی یەک کۆمەڵەدا, لێکۆڵینەوەکە بەو دەرئەنجامە گەیشت کە زۆرترین ئەو ڕەگەزانەی بەشدارن لە تێکدانی بینین لە شارەکەدا بریتین لە ((یەکەی نیشتەجێ بوونی هەڕەمەکی ,بڵاوبوونەوەی مۆلیدە ئەهلییەکان وتەل و وایەری ئەو مۆلیدانە, کەمتەرخەمی لەلابردنی کەرەستەی بەجێماو لەکاتی چاککردنەوەو بنیادنانی پرۆژە خزمەتگوزارییەکاندا,خراپ بەکارهێنانی شۆستەکان لەلایەن دەستگێڕو خاوەن دوکانەکانەوە, جۆراوجۆری مەوادو کەرەستەی بینا و ڕەنگە جۆراوجۆرەکان لە بیناکاندا,قەرەباڵغی هاتووچۆ,بڵاوبوونەوەی پۆستەرو ڕیکلام و لافیتەی هەمە چەشن, هەبوونی ئاژەڵی ماڵی و بەرەڵا لەنێو گەڕەکەکانی شارەکەدا.....هتد.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

سەرچاوە کوردییەکان: (کتێب):
 1. موحەمەد ئەلسەید عەجورە , پیسبوونی ژینگەو جۆرەکانی, و/ ئەحمەد عەلی ئەحمەد,چاپی یەکەم , چاپخانەی کمال, سلێمانی ,2014.
سەرچاوە عەرەبییەکان: یەکەم: (کتێب)
1. الحدیثی ,طه حمادی, جغرافیة السکان,دارالکتاب للطبعة والنشر,جامعة الموصل, الموصل, 1988 .
2. الصالح ,ناصر عبدالله عثمان ومحمد محمود السریانی, الجغرافیة الکمیة والاحصائیة: اسس وتطبیقات بلأسالیب الحدیثة, الطبعة الثانیة,الریاض ,2000.
3. عجورة ,محمد السید, التلوث البیئی وانواع التلوث, دار التعلیم الجامعی, السکندریة, 2010.
دووەم: ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا:
1. جمیل ,محمد طلال, تحلیل وتقییم التشویة البصری فی مدینة طولکرم, رسالة ماجستیر (غیر منشور),جامعة النجاح الوطنیة, کلیة الدراسات العلیا,2009.
2. الحسن, شکری ابراهیم, التلوث البیئی فی مدینة البصرة, اطروحةدکتوراة(غیر منشور),جامعة البصرة,کلیة الاداب,2011.
3. سعید ,ایفان حسین, التلوث البصری وتاثیراتة فی البیئة الحضریة المعاصرة (مدینة خانقین)انموذجا, رسالة ماجستیر (غیر منشور), جامعة کةرمیان, فاکلتی العلوم الانسانیة وریاضة,قسم الجغرافیة,2015.
4. مصطفی ,علی, التلوث البصری فی مدینة البصرة, رسالة ماجستیر(غیر منشور), جامعة البصرة .
 
سێیەم: توێژینەوەی بڵاوکراوە:
 1. الاسدی ,جابرحسین, التلوث البصری وتاثیره على الانسان والبیئة فی مدینة الکوت, جامعة واسط, کلیة العلوم, مجلة القادسیة للعلوم الصرفة, المجلد 18, العدد3, 2013.
2. جاسم, شیماء فاضل , دور التلوث البصری الناتج عن تغیر واجهات المبانی السکنیة فی استقبال الصورة, جامعة کویة, مجلة کلیة الهندسة,المجلد 14, العدد1.
3. السهلانی, تحسین جاسم شنان, استخدام اسلوبی التحلیل العاملی والعنقودی لتحدید انماط و مستویات التلوث البصری فی احیاء مدینة الناصریة, جامعة ذی قار, مجلة کلیة التربیة,العدد الثانی والعشرون.
4. الکلابی ,انور صباح محمد, التباین المکانی لمظاهر التلوث البصری فی مدینة السماوة وتاثیراتها الصحیة, جامعة المثنى, مجلة البحوث الجغرافیة, العدد 22 .
5. المشهدانی ,لطیف ماجد ابراهیم  و سها فاضل عباس, اسباب ومظاهر التلوث البصری فی بعض مناطق مدینة بغداد – جانب الرصافة, الجامعة المستنصریة ,مجلة کلیة التربیة الاساسیة,الجلد 22, العدد96, 2016.
6. شوان محمود جاسم الزیدی, التلوث البصری ی مدینة موصل (دراسة فی جغرافیة التلوث),جامعة الموصل, دراسات موصلیة,العدد(41),2013.
چوارەم: بڵاوکراوەی حکومی:
1. الجمهوریة العراقیة,وزارة الداخلیة,الجهاز المرکزی للاحصاء, نتائج التعداد العام للسکان لسنة 1977,محافظة السلیمانیة.
2. الجمهوریة العراقیة,وزارة االتخطیط,الجهاز المرکزی للاحصاء, نتائج التعداد العام للسکان لسنة 1987,محافظة السلیمانیة.