جۆری توێژینه‌وه : Original Article
نوسه‌ر
Department of Kurdish Language, College of Linguistics and Humanities, University of Garmian, Kalar, Kurdistan Region ,Iraq
پوخته
ناونیشانى توێژینه‌وه‌که و هۆى هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى: ناونیشانى توێژینه‌وه‌که خۆى ده‌بینێته‌وه له (سایکۆ-ئۆنتۆلۆجیاى هیچگه‌رایى زمان له دیوانه شیعرى Exilى فه‌رهاد پیرباڵ-دا)، هۆى هه‌ڵبژاردنه‌که‌شى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ى که ئه‌م بابه‌ته له‌ڕووى تیۆریى و پراکتیکیشه‌وه یه‌که‌م جاره کارى له‌سه‌ر ده‌کرێت و ده‌خرێته‌ڕوو.
سنوورى توێژینه‌وه‌که: سنوورى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه خۆى ده‌بینێته‌وه له شیعره‌کانى دووتوێى دیوانى Exilى فه‌رهاد پیرباڵ، که یه‌که‌مین ئه‌زموونى شیعریى چاپکراوى ناوبراوه.
گرنگیى توێژینه‌وه‌که: گرنگیى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌وه‌دایه، که له‌ڕووى هه‌ردوو ئاستى سایکۆلۆژیى (ده‌روونناسى) و ئۆنتۆلۆجى (بوونناسى)ییه‌وه له هیچگه‌رایى زمان ده‌ڕوانێت، که ئه‌مه‌ش ڕوانینێکى نوێیه بۆ دۆخى زمان له‌م به‌ستێنه‌دا.
میتۆدى توێژینه‌وه‌که: بۆئه‌وه‌ى توێژینه‌وه‌که به ئاراسته‌ى زانستیبووندا هه‌نگاوه‌کانى خۆى بنێت، پشتمان به ڕێبازى (ڕه‌خنه‌یى- شیکاریى) به‌ستووه.
کێشه‌ى توێژینه‌وه‌که: کێشه‌ى توێژینه‌وه‌که بریتییه له‌و پرسیاره‌ى که ئاخۆ له ڕوانگه‌ى سایکۆلۆجى و ئۆنتۆلۆجییه‌وه زمان له شیعرییه‌تى هیچگه‌راییدا چۆن ده‌که‌وێته کار و چ جۆره شیعرییه‌تێک به‌رهه‌م ده‌هێنێت؟
پێکهاته‌ى توێژینه‌وه‌که: به‌شێوه‌یه‌کى گشتى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له دوو به‌شى سه‌ره‌کى پێکهاتووه، که هه‌ر به‌شێکیش دوو ته‌وه‌ر و چه‌ند لاته‌وه‌رێک له‌خۆده‌گرێت، ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه:
به‌شى یه‌که‌م تایبه‌ته به تیۆریزه‌ى چه‌مکه‌کانى توێژینه‌وه‌که، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ى دوو ته‌وه‌ره‌وه ئه‌نجام دراوه. له ته‌وه‌رى یه‌که‌مدا ئاوڕمان له کێشه‌ى تێرمینۆلۆجى هیچگه‌رایى و ماهییه‌ته‌که‌ى داوه‌ته‌وه‌و له ته‌وه‌رى دووه‌میشدا باسمان له په‌یوه‌ندیى نێوان شیعر و هیچگه‌رایى کردووه، که له‌مه‌شدا په‌یوه‌ندیى زمان و هیچگه‌رایى له‌ڕوانگه‌یه‌کى فه‌لسه‌فییه‌وه ڕوون کراوه‌ته‌وه.
له به‌شى دووه‌مدا، که پراکتیزه‌ى سایکۆ- ئۆنتۆلۆجییانه‌ى هیچگه‌رایى زمان له نموونه‌ى شیعره‌کاندا، به دوو ته‌وه‌ر ئه‌م لایه‌نه ڕوون کراوه‌ته‌وه. له ته‌وه‌رى یه‌که‌مدا ده‌رکه‌وته‌کانى هیچگه‌رایى زمان له‌ڕووى ده‌روونییه‌وه باس کراوه‌و له ته‌وه‌رى دووه‌میشدا ده‌رکه‌وته‌کانى هیچگه‌رایى زمان له‌ڕووى ئۆنتۆلۆجییه‌وه باسیان لێوه‌کراوه. به‌م شێوه‌یه‌ش توێژینه‌وه‌که ده‌گات به گرنگترین ئه‌نجامه‌کانى خۆى و له‌کۆتاییدا پووخته‌ى توێژینه‌وه‌که به هه‌ردوو زمانى عه‌ره‌بى و ئینگلیزى خراونه‌ته به‌رچاو