جۆری توێژینه‌وه : Original Article
نوسه‌ر
به‌شى زمانى کوردى، فهکوڵتى زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کان، زانکۆى زاخۆ، دهۆک – زاخۆ
پوخته
ئه‌م باسه له ژێر ناوى ( ڕێککه‌وتن له دایالێکتى گۆرانى ((گۆڤه‌رى هه‌ورامی)) دا ) یه،که به‌شێوه‌یه‌کى گشتى بۆ بارى بکه‌ر ئاشکرایى ئه‌م ڕێککه‌وتنه بۆ تافى ڕابردو و ڕانهبردوى کارى تێنه‌په‌ڕه،که بکه‌ر و کار له ڕ‌وى که‌س و ژماره‌وه ڕێکده‌که‌ون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کاره‌که تێپه‌ڕ بێت بۆ هه‌ردو تافى ڕابردو و ڕانهبردو، ئه‌وا ڕێککه‌وتن له نێوان به‌رکار و کار دایه ئه‌مه له لایه‌که‌وه، له لایه‌کى تره‌وه بۆ بارى بکه‌ر شاراوه‌ى ئاسایى ڕێککه‌وتن له نێوان بکه‌ر و کاره و بۆ بارى بکه‌ر شاراوه‌ى ئاماژه‌بۆکراو ڕێککه‌وتن له نێوان به‌رکار و کاره بۆ هه‌مو تاف و ڕێژه‌کان.
ده‌رباره‌ى ڕێککه‌وتن له کاره ناته‌واوه‌کانیش جگه له کارى ناته‌واوى خاوه‌ندارێتى که ڕێککه‌وتن له نێوان به‌رکار و کاره، ئه‌وا هه‌رده‌م ڕێککه‌وتن له نێوان بکه‌ر و کار دایه ، جا کاره‌که له ڕ‌وى تاف و هێز و ڕێژه‌وه سه‌ر به چ جۆرێک بێت، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ى کاره‌که خۆیشى بۆ هه‌ردو تافى ڕابردو و ڕانهبردو ده‌ورێکى چالاک ده‌بینێ له چۆنیه‌تى ڕێککه‌وتن و قاڵبى سینتاکسى کاره ناته‌واوه‌که.
وشه بنچینهییهكان
(١) Crystal, D: (1992) , An Encyclopedic Dictionary of Language and Languages , Block Well , Oxford .
(٢) Leech , G and Svartvik, J : (1994) , A Communicative Grammar of English , Longman , London and New York .
(٣) Trask , R.L: (1993) , A Dictionary of Grammatical terms in Linguistics , Routledge , London .
(4) شێرکۆ حه‌مه ئه‌مین قادر: (2002) ، مۆرفیمه به‌نده لێکسیکى و ڕێزمانییه‌کان و ئه‌رکیان له دایالێکتى گۆران‌دا، نامه‌ى ماسته‌ر، کۆلێژى زمان ، زانکۆی سلێمانی.
(5) فه‌ره‌یدون عه‌بدول محه‌مه‌د: (1998)، چه‌ند لایه‌نێکى ڕستهسازیى زارى هه‌ورامى ، نامه‌ى دکتۆرا، کۆلێژى ئاداب ، زانکۆى سه‌لاحه‌دین.
(٦) ڤیان سلێمان حاجى سلێڤانه‌یى:(2001)، ڕێککه‌وتن له‌شێوه‌ى ژوورووى زمانى کوردی‌دا ، نامه‌ى ماسته‌ر ، کۆلێژى ئاداب ، زانکۆى سه‌لاحه‌دین.
(٧) مهاباد کامل عبدالله: (1996)، کار لهکرمانجى ى خواروو هه‌ورامى دا ، نامه‌ى ماسته‌ر ، کۆلێژى ئاداب ، زانکۆى سه‌لاحه‌ددین.
(٨) هیدایه‌ت عه‌بدوڵڵا موحه‌مه‌د: (2002)، ڕێککه‌وتنى واتایى ناو و ئاوه‌ڵناو له زمانى کوردی‌دا ، نامه‌ى دکتۆرا ، کۆلێژى زمان ، زانکۆى سلێمانى.
(٩) فه‌ره‌یدون عه‌بدول محه‌مه‌د: (2000)، کارى ((بیهى= بوون)) له‌زارى هه‌ورامیدا ، گۆڤارى زانکۆى سلێمانى ، به‌شى زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کان ، ژ(4).