جۆری توێژینه‌وه‌: Original Article

نوسه‌ران

به‌شى زمانى کوردى، کۆلێجى په‌روه‌رده‌، زانکۆى گه‌رمیان

پوخته‌

ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌ه‌ له‌ ژێرناونیشانى ( که‌لتورو دابونه‌ریتى کوردى و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌رئافره‌ت  له‌ دیوانه‌شیعرى (ملوانکه )‌ى  شێرکۆبێکه‌سدا) دا ،هه‌وڵێکه‌ بۆ خستنه‌ڕوى   مافى ژن و هه‌وڵدان بۆ خستنه‌ڕووى کێشه‌کانى ژن و به‌ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى کێشکان و به‌ده‌ستخستى ماف و ئازادیه‌کانى ژن و شکاندنى ئه‌و دابونه‌ریت و که‌لتوره‌ ناپه‌سه‌ندانه‌ى که‌ ڕێگه‌ له‌ ئازادی  و بیرو ڕاومافى کارکردن و ده‌سه‌ڵاتى ژن ده‌گرێت .چونکه‌ ژنان شانبه‌شانى پیاوان ڕۆڵى سه‌ره‌کییان هه‌یه‌ له‌ گه‌شه‌کردن و به‌روپێشبردنى کومه‌ڵگه‌دا، و بنبڕکردنى جیاوازى ڕه‌گه‌زى  ,سودوه‌رگرتن له‌ ئه‌زموون و کارامایى ژنان .   (شێرکۆبێکه‌س  )  ،له‌ به‌شێکى زۆرى به‌رهه‌مه‌ شیعرییه‌کانیدا ، ژن که‌ره‌سته‌یه‌کى گرنگى به‌رهه‌مه‌کانیه‌تى و هه‌روه‌ک خوى ده‌ڵێت (( شیعر به‌بێ ژن شیعر نییه‌ )) هه‌ربۆیه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ى جۆراو جۆرى زمانى ژن و مێیینه‌یى له‌ناو شیعره‌کانیدا به‌کارهێناوه‌  .به‌تایبه‌تى ،دیوانى (ملوانکه‌ ) یه‌کێکه‌ له‌ و به‌رهه‌مه‌ شیعرییه‌ى بۆ ژن و مافى ژن ته‌رخانکردووه‌  .ئه‌م توێژینه‌وه‌ له‌م گۆشه‌نیگاییه‌وه‌ له‌ شیعره‌کانى شێرکۆیى ڕوانیوه‌, ئه‌م لایه‌نه‌ى کردوه‌ته‌ ئامانجى سه‌ره‌که‌ى خۆیى و .دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر دووبه‌شدا، به‌شی یه‌که‌م : به‌ شێوه‌یه‌کى گشتى گرنگى به‌لایه‌نى تیورى دراوه‌ ، پارى یه‌که‌م : باس لەکەلتورو ئافرەت دەکات پاری دووەمیش باس لە  ئافره‌ت و داب ونه‌ ریت دەکات له‌ کۆمه‌ڵگای کوردیدا.،به‌شی دووه‌میش له‌دوو پار پێکدێت ،له‌ پارى یه‌که‌مدا :باسمان له‌ رۆڵى شێرکۆ بێکه‌س  و گرنگى دان به‌ژن کردوه‌  ، له‌پارى دووه‌میشدا  وه‌ک به‌ شێکى پراکتیکى باسمان له‌ : که‌لتورو دابونه‌ریتى کوردى ڕه‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌رئافره‌ت  له‌ دیوانه‌شیعرى (ملوانکه‌ )ى( شێرکۆبێکه‌س ) دا کردوه‌ ،له‌ ئه‌نجامدانى لێکۆڵینه‌وه‌که‌مانیش ڕێبازى وه‌سفى شیکاریمان به‌ کارهێناوه‌ ،له‌کۆتایدا ئه‌نجامه‌کان وپوخته‌ى توێژینه‌وه‌که‌ به‌زمانى ئینگلیزى   و ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى که‌به‌کارهێنراوه‌ خراونه‌ته‌ ڕوو.

١_ ئافره‌ت له‌ مێژوودا ،د.که‌ماڵ مه‌زهه‌ر ،چاپخانه‌ى –الحوادث ،به‌غدا 1981.

٢_- ئه‌نفال و ئافره‌تى کورد ،عه‌داله‌ت عومه‌ر ساڵح، چاپخانه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ،هه‌ولێر2002.

٣_-بیره‌وه‌رى ساڵێک له‌ دۆزه‌خ ، مه‌هاباد قه‌ره‌داغی ،چاپخانه‌ى ئاراس ،هه‌ولێر2003.

٤-بنه‌ماکانى مۆدێرینه‌ له‌ شیعرى شێرکۆ بێکه‌سدا ، لوقمان ره‌ئوف ده‌زگاى چاپ و په‌خشى سه‌رده‌م ،سلێمانى ،چاپى یه‌که‌م ،2009

٥-تیراژه‌کان و شیعرى شێرکۆ بێکه‌س ، کۆمه‌ڵێ نوسه‌ر ، ،له‌ بڵاوکراوه‌کانى بنکه‌ى ئه‌ده‌بى و رڕوناکبیرى گه‌لاوێژ،چاپخانه‌ى داناز ،سلێمانى ،1999

٦-جوانى و جیاوازى ، محه‌مه‌د کوردۆ چاپخانه‌ى بینایى ،سلێمانى ،2009

٧-سلێمانى ناوچه‌یه‌ک له‌ کوردستان ،سۆن ،و:مینه‌ ،سلێمانى 2007.

٨-سوره‌تایه‌کى ئه‌کادیمى بۆ ئه‌ده‌ب و ڕه‌خنه‌ى نوێ ، لوقمان ره‌ئوف ،چاپانه‌ى بینایى ،2011

٩-شێرزاد هه‌ینى ،955 ده‌قیقه‌ له‌گه‌ڵ شێرکۆ بێکه‌س ،چاپخانه‌ى تیشک ،سلێمانی، 2008 

١٠-شێرکۆ بێکه‌س شاعیرێک له‌ گوڵى هه‌نار ، ئاوات محه‌مه‌د ،ده‌زگاى رۆشنبیرى جه‌ماڵ عیرفان ،چاپى یه‌که‌م ،سلێمانى ،به‌بێ ساڵى چاپ.

 ١١-له‌ تریفه‌ى هه‌ڵبه‌سته‌وه‌ به‌ره‌و پارکى ئازادى ، بوشرا که‌سنه‌زانى چاپخانه‌ى سه‌رده‌م ،سلێمانى ،2013

١٢-له‌ خه‌یاڵه‌وه‌ بۆ خۆڵ ، کامه‌ران سوبحان چاپخانه‌ى کارۆ ، ،سلێمانى ،2018

١٣-لێکۆلینه‌وه‌یه‌کى زمانه‌وانى ده‌رباره‌ى وڵاتى کورده‌وارى ،د.جه‌مال رشید ئه‌حمه‌د ،دار الحریه‌ ،به‌غداد 1988.

١٤-ده‌نگى مێینه‌ له‌ گۆرانیی فۆلکلۆرى کوردیدا ،بوار نوره‌دین ،چاپی  یه‌که‌م ،چاپخانه‌ى شڤان ،سلێمانى 2004.

١٥-ده‌ریایه‌ک له‌ وشه‌ ،دیدار له‌ گه‌ل مه‌هاباد قه‌ره‌داغى ،خالید عه‌بدولکه‌ریم حه‌مه‌ لاو ،چ1،سلێمانى 2008.

١٦-دیوانى ملوانکه‌ ،،شێرکۆ بێکه‌س چاپخانه‌ى ڕه‌نج ،چاپى یه‌که‌م ، سلێمانى ،2007

١٧-کۆمه‌ڵگاى کورده‌وارى له‌ دیدى رۆژهه‌ڵاتناسیدا ،د.به‌درخان سندى،و:دکتۆر ئیبراهیم اسماعیل سه‌عید ،ده‌زگاى موکریانى ،چ1،چاپخانه‌ى خانى دهۆک ،2008.

١٨-موسته‌فا حیجازى  دواکه‌وتویى کۆمه‌ڵایه‌تى ،و/سه‌ڵاح سه‌عدى ،چاپخانه‌ى رۆژهه‌ڵات ،هه‌ولێر ،2016.

١٩-هۆنراوه‌ى ئافره‌تى کورد ،د.کوردستانى گیوى  موکریانى ،مطبعه‌ کوردستان 1980.

سه‌رچاوه‌ى عه‌ره‌بی

٢٠-مینورسکى ،الاکراد ملاحظات و انطباعات ،ت:معروف خزندار ،مطبعه‌ النجوم ،بغداد ،1968.

٢١-الوضع الاجتماعى والقانوونى لمراة‌ فی کردستان العراق (2003)،ص92.

نامه‌ى ماسته‌ر

22-ئافره‌ت له‌ رۆمانى ئافره‌تانى کورد دا (2000-2009)،سمیه‌ نجیب خلیل ،نامه‌ى ماسته‌ر ،زانکۆیی سه‌لاحه‌دین ،هه‌ولێر ،2007.

گۆڤاره‌کان

23_عه‌قڵانییه‌تى نێر وه‌جاخى و کێشه‌ى ژنى کورد، علی ئیسماعیل نژاد گۆڤارى ته‌وار ساڵى 2012،ژماره‌ 37..

24-ته‌وه‌رى توند و تیژى دژ به‌ ئافره‌تان ،سارا فه‌قێ ، گۆڤارى بیرى نوێ ،ژماره42،---‌  

25-ژنان و نه‌خوێنده‌وارى ،جۆنى ریگه‌ر ،گۆڤارى خاک ،ژماره‌ 67،ساڵی شه‌شه‌م ،10کانوونى دووه‌م2002.

26_-ئافره‌تانى سه‌رکرده‌ له‌ به‌رده‌م پرسیاره‌کانى قۆناغى نوێدا،مه‌هاباد قه‌ره‌داغى  ،گۆڤارى هزرین ،ژماره‌ 3،ساڵى 2005.

27-چه‌مکى جه‌نده‌ر و تواناسازى ژن له‌ ناوه‌ندى بڕیارى سیاسییدا،د.هادى مه‌حموود،گۆڤارى بیرى نوێ،ژماره‌ 46شوباتى 2009.

28-ژن پرسیارێکى له‌ مێژینه‌و نادیار !!،ئه‌حمه‌د عارف ،گۆڤارى سۆسیالیست ،ژماره‌ 29،تشرینى یه‌که‌م ساڵی 1999.

29-دیمانه‌ ،له‌ ئێستاداره‌وشی ژنان له‌ چاو جاران به‌ شێوه‌یه‌کى باش ده‌بینم ،دڵنیاشم له‌ داهاتوودا ژنان باشتر ده‌بن ،مونیره‌ مه‌خموورى ،گۆڤارى له‌یلا قاسم له‌یلا زانا ،ژماره‌ى تایبه‌ت2،چاپخانه‌ى رشۆژهه‌ڵات ،هه‌ولێر ،8/3/2011.

30-که‌سایه‌تى ئافره‌ت له‌ نێو ره‌هه‌نده‌ که‌لتوریه‌کان دا ،ڤیان قانع ،گۆڤارى له‌یلا قاسم له‌یلا زانا ژماره‌ (7) 2013.