جۆری توێژینه‌وه : Original Article
نوسه‌ر
بەشی کوردی کۆلێژی زمانی زانکۆی سەلەحەددین- هەولێر
پوخته
هێمن، شاعیری جوانی و ئیستاتیکا، ئه‌و شاعیره‌ی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌تبا بۆ نێو جیهانه خه‌یاڵییه‌که‌ی، وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆت دیمه‌نه‌کان ببینی، وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌و پاییزه‌دا ده‌ستی تۆی گرتبێ و کووچه و کۆڵانی شارت پێبکا.
شیعری هێمن وه‌ک شه‌پۆلی ده‌ریا به ئارامی له پێش چاوان دێن و ده‌ڕۆن، ئه‌و له خه‌میشدا شه‌پۆل دروستده‌کا، پیسییه‌کان راده‌ماڵێ و ناخی روونت پیشانده‌دا.
شاعیر له ئاسۆیه‌کی دووره‌ده‌سته‌وه، وێنه‌ی ئاوابووی زه‌رده‌ی پاییز ره‌نگین ده‌کات، باس له‌و په‌ڵه هه‌ورانه ده‌کات، که جوانی ئاسمانیان گرتووه، ئه‌و مه‌له له‌نێو ده‌ریای مه‌ندی خه‌یاڵدا ده‌کا، به دڵێکی پڕ له تاسه‌وه داهێنان له شیعر و وێنه‌کانیدا ده‌کا، رووپه‌ڕه‌کانی رۆژمێری ژیانی ده‌گێڕێته‌وه، که پڕن له وێنه‌ی شاعیرێکی دڵشکاو.
شاعیر کۆمه‌ڵێ وێنه له دونیای جیاواز پێکه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ئه‌وه هێمنه ده‌توانێ له ئێواره‌یه‌کی لاچه‌پی دووره‌ده‌ستدا، له پاییزێکدا وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێ خۆڵی مردووی به‌سه‌ردا کرابێت، ئه‌و رووح به‌به‌ریاندا بکات، وێنه‌ی جوڵاویان لێ دروست بکات.
وێنه‌ی شیعری پیشانده‌ری ناوه‌رۆکی شیعره، ئه‌و دیمه‌نه‌یه، که خوێنه‌ر بۆ خۆی که‌مه‌ندکێش ده‌کات، وێنه‌ی شیعری وه‌کو ئاوێنه‌یه‌ک وایه، که خوێنه‌ر بیر و خه‌یاڵ و سۆز و ئه‌ندێشه‌ی شاعیری تێدا ده‌بینێت.
وێنه‌ی شیعری بنیاتێکی سه‌ره‌کییه له ده‌قی شیعریدا، جه‌وهه‌ری هونه‌ری شیعره، واتای شیعر له‌وه‌وه دروست ده‌بێت، شاعیران له شیعره‌کانیاندا، وێنه‌یه‌ک ده‌کێشن، وه‌ک چۆن وێنه‌کێشێک وێنه‌ی تابلۆیه‌ک ده‌کێشێت، به‌ڵام ئه‌و وێنه‌یه‌ی شاعیر دوو لایه‌نی هه‌یه، ئه‌وه‌ی له زیهنی خۆیدا هه‌یه و ئه‌وه‌ی له شیعره‌که‌دا دروستده‌بێت، ئه‌و وێنه‌یه‌ش بۆ هه‌ر خوێنه‌رێک مانایه‌کی جیاواز ده‌دات، که‌ره‌سته‌کانی ئه‌و وێنه‌یه‌ش بیر و سۆز و خه‌یاڵی شاعیره.
ئامانجی لێکۆڵینه‌وه‌که، توێژینه‌وه‌یه له وێنه‌ی جوڵاوی شیعری لای هێمن، که تێیدا ره‌هه‌ندی واتایی و جوانی و ده‌روونی تێدا روونده‌کرێته‌وه، له رێگه‌ی وه‌سف و شیکاره‌وه ده‌قه‌کانی هێمن شیکراونه‌ته‌وه، له‌و رێگه‌یه‌وه شێوازی شاعیر ده‌رکه‌وتووه، وێنه‌کان بوون به ناسنامه‌یه‌کی هێمنی موکریانى.
له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا (وێنه‌ی جوڵاو له شیعری ئێواره‌ی پاییزی هێمندا) که له دوو به‌ش پێکهاتووه، له رووی تیۆرییه‌وه باسی چه‌مک و پێناسه‌ی وێنه‌ی شیعری و رۆڵ و جۆره‌کانی وێنه‌ی شیعری ده‌کرێت، پاشان به وردی باسی وێنه‌ی جوڵاو یان وێنه‌ی ڤیدیۆیی ده‌کرێت. له رووی پراکتیکیشه‌وه که تێکه‌ڵ به لایه‌نی تیۆری کراون، باسی ئه‌و وێنانه ده‌کرێن، که هێمن له قه‌سیده‌ی ئێواره‌ی پاییزدا دروستیکردووه، هه‌موو جۆری وێنه‌کانی ده‌ستنیشان ده‌کرێن، لێکۆڵینه‌وه‌که به ئه‌نجام و پوخته‌ی باسه‌که به زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و لیستی سه‌رچاوه‌کان کۆتایی دێت.
کوردی:
١-ئیستاتیکای ده‌قی شیعریی کوردی، کوردستانی عێراق (1950-1970)، جه‌بار ئه‌حمه‌د حسێن، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، سلێمانی، 2008.
2-بارگه‌ی یاران (سه‌رجه‌می شیعری هێمن)، به‌رگی یه‌که‌م، به‌سه‌رپه‌رشتی: به‌دران ئه‌حمه‌د، عوسمان ده‌شتی، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، هه‌ولێر، 2003.
3-بنیاتی وێنه‌ی هونه‌ری له شیعری شێرکۆ بێکه‌س دا، هاوژین سلێوه عیسا، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، چاپی یه‌که‌م، سلێمانی، 2009.
4- بنیاتی هونه‌ریی له شیعری له‌تیف هه‌ڵمه‌تدا، سامان عیزه‌دین، چاپخانه‌ی که‌مال، سلێمانی، 2010.
5- بنیاتی وێنه له شیعره‌کانی حه‌مدی دا، د. فه‌رهاد قادر که‌ریم، چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر، چاپی یه‌که‌م، 2012.
6-چه‌پکێ گوڵ چه‌پکێ نێرگز، مامۆستا هێمن، چاپه‌مه‌نی سۆران، سۆران، 2014.
7- رووخساری شیعری هێمن له دیوانی ناڵه‌ی جودایی‌دا، محه‌مه‌د عوسمان محه‌مه‌د، چاپخانه‌ی گه‌نج، سلێمانی، 2017.
8- رۆمانسیزم له شیعری هێمن و محه‌ممه‌د نووری دا، ڕزگار عومه‌ر فه‌تاح، چاپخانه‌ی موکریان، هه‌ولێر، چاپی یه‌که‌م، 2014.
9- دیوانی هێمن (سه‌رجه‌م شیعره‌کانی مامۆستا هێمن)، چاپ و په‌خشی چوارچرا، سلێمانی، چاپی یه‌که‌م، 2008.
10- هه‌واری خاڵی (سه‌رجه‌می نووسینی هێمن)، به‌رگی دووه‌م، به‌سه‌رپه‌رشتی: به‌دران ئه‌حمه‌د، عوسمان ده‌شتی، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، هه‌ولێر، 2003.
11- لاواندنه‌وه له شیعری کوردی کرمانجی خواروودا، ئاشنا جه‌لال ڕه‌فیق، چاپخانه‌ی حاجی هاشم، هه‌ولێر، 2014.
12- له ماته‌مینی هێمندا، گرد و کۆی: عوسمان ده‌شتی و عه‌لی بداغی، چاپخانه‌ی حاجی هاشم، هه‌ولێر، 2014.
13- هێمن، ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی شیعره‌کانی، د. عوسمان ده‌شتی، چاپی دووه‌م، چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر، 2009.
14- وێنه‌ی شیعری له رێبازی ڕۆمانسیی کوردی‌دا، عه‌بدولقادر محه‌ممه‌د ئه‌مین، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، سلێمانی، 2002.
15- وێنه‌ی شیعری لای نالی، هیتله‌ر ئه‌حمه‌د حه‌مه، نامه‌ی ماسته‌ر، به‌شی کوردی، کۆلێژی ئاداب، زانکۆی سه‌لاحه‌ددین، 2001.
عه‌ره‌بی:
16- أهمیة الصورة الشعریة ووظیفتها عند هشام القیسی، د. جمال خضیر الجنابی، رؤی للطباعة والنشر، بغداد، 2015.
17- الدرجة الصفر للکتابة، رولان بارت، ترجمة محمد برادة، الشرکة الغربیة للناشرین المتحدین، الطبعة الثالثة، الرباط، دون تاریخ.
18- جمالیات التشخیص، سردار خالد اسماعیل، الطبعة الاولى، دار تموز، دیمشق، 2017.
19- الصورة الادبیة، الدکتور مصطفی ناصف، دار الاندلوس، بیروت، دون تاریخ.
20- الصورة، المکونات و التأویل، غنی غویتی، ترجمة: سعید بنکراد، الطبعة الثانیة، المرکز الثقافی العربی، الدار البیضاء، 2013.
21- الصورة عدو فی الشعر المتنبی، الدکتور نوزاد شکر المیرانی، الطبعة الاولى، دار الزمان، دمشق، 2010.