جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 بەشی کوردی شارەزور , زانکۆی هەڵەبجە

2 بەشی کوردی, کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت,زانکۆی راپەڕین

پوخته‌

        شیعرییەتی دەق هەموو ئەو رەهەندو رێسایانە دەگرێتەوە، کە دەربڕینێک لە دەربڕینێکی تر جیادەکاتەوە و داهێنانی ئەدەبی تێیدا لە دایک دەبێت.لە بواری هونەری چیرۆک و رۆماندا،توێژەران کار بۆ ئەوە دەکەن بتوانن شیعرییەتی هونەری گێڕانەوە دەستنیشان بکەن.رەگەزە پێکهینەرەکانی رۆمان و بنیاتی گێڕانەوە لە رۆماندا مەودایەکی فراوانی هەیە،شیعریەتی رەگەزەکان و شیعرییەتی بەشە سەرەکییەکانی زمان و کەرەسەکانی دەربڕین زیاتر یارمەتیدەرە بۆ شارەزابوونی زیاتر لە بوونیادی رۆمان و شێوازی شیعری بوون و لایەنی فۆڕم وبنەما دەلالی و پێکهاتەییەکانی رۆمان،لەم روانگەیەوە دەقەکانی "بەختیار عەلی" لە چوارچێوەی هەڵبژاردنی کەرەسە زمانییەکاندا توانیویەتی شیعرییەت بەدەقەکانی ببەخشێت،بەتایبەت ئەو ناوانەی لە رۆمانەکانیدا بەکاریهێناون بەجۆرێکن، سیمایەکی شیعری و داهێنەرانەی خولقاندووە، کە جیای دەکاتەوە لە رۆماننووسەکانی تر، هەر ئەمەش وایکرد ئەم توێژینەوەیە بەناونیشانی( شیعرییەتی ناو لە "رۆمانی دواهەمین هەناری دونیا"ی بەختیار عەلی دا) ئامادە بکەین.توێژینەوەکە پێک دێت لە دوو بەش، بەشی یەکەم باس لە چەمکی شیعریەت و ناو لەرووی زمانەوانی و پەیوەندی شیعرییەت وزمانەوانی و رۆڵی ناو لەناو دەقی ئەدەبیدا دەکات، بەشی دووەم باس لە شیعرییەتی زمان دەکات لە رۆمانی "دواهەمین هەناری دونیا" و شیعرییەتی ناو و رۆڵی ناو لەپێکهاتنی وێنەی هونەری دەکات. لە کۆتایشدا چەند ئەنجامێک و لیستی سەرچاوەکان خراونەتە روو. ئەم توێژینەوەیە بە پێی رێبازی  شیوازگەری کاری لەسەر چۆنیەتی شیکردنەوەی چەمکەکان و کارکردن لەسەر دەقی رۆمانی "دواهەمین هەناری دونیا"، کردووە.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

کتێبی کوردی :
1-ئەرستۆ (هونەری شیعر). و:عەزیز گەردی. چاپخخانەی کەنج 2011.
2- ئیدریس عبداللە. شێوازگەری.چاپخانەی دەریا، هەولێر، 2013 .
3-ئەورەحمانی حاجی مارف، رێزمانی کوردی،مۆرفۆلۆژی،ب١،چاپخانەی کۆڕی زانیاری عێراق، بغداد،١٩٧٩.
4-ئەورەحمانی حاجی مارف، وشە رۆنان لە زمانی کوردیدا،چ٢،چاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد، بغداد، ١٩٨٧.
5-بەسام قطوس،دەروازەیەک بۆ میتۆدەکانی رەخنەی هاوچەرخ،و:د. محەمەد تاتانی، چ١،چاپخانەی شڤان، سلێمانی، ٢٠١١.
6- بەختیار عەلی،دواهەمین هەناری دونیا، چاپخانەی رەنج، سلێمانی، ٢٠٠٣.
7- بوشرا کەسنەزانی،پڵۆت لە چیرۆکی کوردیدا ساڵی 1995-2005، سلێمانی 2012.
8-  جەبار جەمال غەریب، ئەو باڵندە فڕیوانەی کەزبڵن، چاپخانەی رۆژهەڵات، هەولێر،٢٠١١.
9-  حەمە مەنتک ، سیمۆلۆژیای ناونیشان ، چاپخانەی ڕۆشنبیر هەولێر2017.
10-سافیە محەمەد ئەحمەد، لادان لە شیعری هاوچەرخی کوردیدا،چاپخانەی حاجی هاشم،هەولێر، ٢٠١٣.
11-شاخەوان فەرهاد محەمەد، کورتیلە شیعر لە ئەدەبی هاوچەرخی کوردیدا، چاپخانەی ڕۆژهەڵات 2014.
12-عەبدولخالق یەعقوبی، دەنگی بلورینی دەق، چ١،؟ ؟ ، ٢٠٠٢.
13- عەبدوڵا پەشێو، دیوانی شیعری، چ١، سوید،٢٠٠٢.
14-عەبدوڵڵا سەراج . بەرەوئاستانەی ڕۆمان و گۆشەنیگاکان ، دەزگای چاپ وپەخشی سەردەم سلێمانی 2007.
15-محەمەد مەعروف فەتاح، لێکۆڵینەوە زمانەوانییەکان، چ١، چاپخانەی رۆژهەڵات، هەولێر،٢٠١٠.
16-محەمەد عەبدولکەریم ئیبراهیم، پێکهاتەی زمانی شیعری، چ١، چاپخانەی موکریان، هەولێر،٢٠١٢.
17-نعمان بوقرە،ئاڕاستەکانی زمانەوانی لە سۆسێرەوە تاچۆمسکی،و: نەریمان عەبدوڵا خۆشناو، چ١،چاپخانەی رۆژهەڵات،هەولێر،٢٠١٦.
18-نەجات حەمید ئەحمەد، بنیاتی شاراوە، چ١، دەزگای ئاراس، هەولێر،٢٠٠٨.
19-نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد م ئەزمونی خوێندنەوەی چاند لاپەڕەیەکی ڕەخنەیی ، چاپخانەی کوردستان ، سلێمانی 2006.
20- نەریمان عەبدوڵڵا خۆشناو، بەشەکانی ئاخاوتن، چ١، چاپخانەی منارە، هەولێر، ٢٠٠٩.
21-نالی، دیوان، مەلاعەبدولکەریمی مودەڕریس و فاتیح عەبدولکەریم، چ٨، انتشارات کردستان، سنە، ١٣٩١.
22-هێمن عومەر خۆشناو،شیعرییەتی دەقی چیرۆکی کوردی، چاپخانەی رۆشنبیری، هەولێر.
کتێبی عەرەبی:
23-السید احمد الهاشمی، القواعد الاساسیة للغة العربیة،دار المعرفة، بیروت، لبنان،  ٢٠٠٥.
24- تزیفطان تودوروف، مفاهیم الاسردیە،و:عبدالرحمان مزیان،ط١، منشورات الاختیلاف،؟ ، ٢٠٠٥.
25-جان کوهن،بنیة اللغة الشعریة.ت:محمد الوالی العمری ط1 دار توبقال للنشر ، دار البیضاء 1986.
26-د.بشیر تاوریریت، الحقیقة الشعریة،ط١، مطبعة عالم الکتب الحدیث ، اربد- اردن،٢٠١٠.
27- د.علی عبدالواحد وافی،علم اللغة،  ط ٩، نهضة مصر للطباعة، القاهرة، ٢٠٠٤.
28- رۆمان یاکبسون، قضایا الشعریة، ت؛ محمد الولی و مبارک حنون،ط١،دارتوقبال للنشر،دار البیضاء، المغریب، ١٩٨٨.
29-ماریو پای، أسس علم اللغة،ت: احمد مختار عمر،ط٨،القاهرة، ١٩٩٨.
30-- فؤاد نعمة، قواعد اللغة العربیة، ط ١٢، نهضة مصر للطباعة، قاهرة،؟.
گۆڤاری کوردی:
31- تانیا ئەسعەد محمەد ساڵح، ناونیشانی سەرەکی لە رۆمانی"شاری مۆسیقارە سپییەکان"ی بەختیارعەلی دا، گۆڤاری زانکۆی سەلاحەدین،بەرگی٢٢،ژ.٦،هەولێر،٢٠١٨.
32-موحسین عەلی حوسێن، دوانەکانی سۆسێر و گرنگییان لە زمانەوانیدا، گ.زمانناسی، ژ.١٥، هەولێر، ٢٠١٤.
33-  هیمداد حسێن بەکرو حەیات سەعید عەبدولکەریم، بە فانتازیاکردنی کەسایەتی لە رۆمانەکانی بەختیار عەلی، گۆڤاری زانکۆی سەلاحەدین، ب٢١،ژ٦، هەولێر،٢٠١٧.
نامەی زانکۆیی:
34-دلاوەر ئیبراهیم حمە ساڵح . (شیعرییەت لە دەقەکانی ئەنوەر قادر محەمەد)دا .نامەی ماستەر سلێمانی 2015.
35 - خەلیل ئیبراهیم مستەفا (شیعرییەتی دەق بە نمونە شیعریە کوردیەکانی مەحوی)نامەی ماستەر هەولێر 2009
36- عەبدولسەلام نەجمەدین عەبدوڵڵا، شیکردنەوەی دەقی شیعری لە رووی زمانەوانیەوە، نامەی ماستەر ، زانکۆی سەلاحەدین، هەولێر، ٢٠٠٧،ل:٣٣.