جۆری توێژینه‌وه : Original Article
نوسه‌ران
به‌شى زمانى کوردى , کۆلێجى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت , زانکۆى گه‌رمیان
پوخته
ناونیشانى توێژینه‌وه‌که: ناونیشانى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بریتییه له: (ئه‌زموونگه‌رایى ده‌قى واڵا له شیعرى شێرکۆ بێکه‌سدا- سرووده به‌ردینه‌کان و کورسى، به‌نموونه).هۆى هه‌ڵبژاردن و گرنگیى ناونیشانه‌که: سه‌ره‌کیترین هۆى هه‌ڵبژادنى ئه‌م ناونیشانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ى که پێشتر له‌م ڕوانگه‌وه توێژینه‌وه له‌باره‌ى شیعرى شێرکۆ بێکه‌س نه‌کراوه، هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێته گرنگترین خاڵى به‌رچاوى ناونیشانه‌که، به‌ده‌ر له‌وه‌ى له‌م ڕێگه‌یه‌وه هه‌وڵێکى به‌رایى بۆ تیۆریزه‌ى چه‌مکى ده‌قى واڵا له ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى کوردی‌دا دراوه، که بۆ توێژینه‌وه‌کانى داهاتوو، وه‌ک هه‌نگاوێکى باش سوودى به‌رچاوى ده‌بێت.کێشه‌ى توێژینه‌وه‌که: کێشه‌ى سه‌ره‌کیى توێژینه‌وه‌که خۆى له گه‌ڵاڵه‌کردنى ئه‌و پرسیاره جه‌وهه‌رییه‌دا ده‌بینێته‌وه، له‌وه‌ى ئاخۆ چه‌مکى ده‌قى واڵا له ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى کوردی‌دا له چ ئاستێک‌دا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ کراوه‌و له‌م به‌ستێنه‌شدا شێرکۆ بێکه‌س وه‌ک داهێنه‌رى ئه‌م چه‌مکه، چۆن توانیویه‌تى کار له به‌رهه‌مهێنانى ئه‌م جۆره له ده‌ق بکات؟سنوورى توێژینه‌وه‌که: سنوورى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌ریه‌ک له ده‌قى واڵاى (سرووده به‌ردینه‌کان) و (کورسى) له‌خۆده‌گرێت، به‌وپێیه‌ى هه‌ردوو ده‌قه‌که له هه‌وڵه به‌راییه‌کانى شاعیرن له ئه‌زموونى شیعریى شاعیردا.میتۆدى توێژینه‌وه‌که: میتۆدى کارکردن له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا بریتییه له (ڕه‌خنه‌ى شیکاریى- مێژوویى)، له‌پاڵ هه‌ڵبژاردنى ده‌ق به مه‌به‌ستى ڕوونکردنه‌وه‌ى زیاترى مه‌به‌سته ڕه‌خنه‌ییه‌کان.پێکهاته‌ى توێژینه‌وه‌که: به‌ده‌ر له‌م پێشه‌کییه، توێژینه‌وه‌که له دوو به‌شى سه‌ره‌کیى پێکهاتووه. له به‌شى یه‌که‌مدا به سێ ته‌وه‌ر باس له چه‌مک و ئیشکالییه‌تى ده‌قى واڵا، له‌ڕوانگه‌ى هه‌ریه‌ک له ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بیى ڕۆژئاوایى، عه‌ره‌بى و کوردییه‌وه، کراوه. به‌شى دووه‌میش تایبه‌ته به شیکردنه‌وه‌ى ئه‌زموونگه‌رایى ده‌قى واڵا له شیعرى شێرکۆ بێکه‌سدا ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه سێ ته‌وه‌ر له‌خۆده‌گرێت و به سێ ئاستى جیاواز ده‌قه هه‌ڵبژێردراوه‌کان شیکراونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش: ئاستى شێوازگه‌رایى و سیمیۆتیکى و دواجاریش له ئاستى بیۆگرافیدا هه‌ردوو ده‌قه‌که شى کراونه‌ته‌وه.له‌کۆتاییشدا گرنگترین ئه‌نجامه به‌ده‌ستهاتووه‌کان له چه‌ند خاڵێکدا گه‌ڵاڵه‌کراون و ژێده‌رو سه‌رچاوه به‌کارهاتووه‌کانیش به‌شێوه‌یه‌کى زانستى له لیستێکدا ڕیزکراون و پووخته‌ى توێژینه‌وه‌که‌ش به هه‌ردوو زمانى عه‌ره‌بى و ئینگلیزى خراوه‌ته‌ڕوو.
یه‌که‌م/ به زمانى کوردى
أ- کتێب:
- ئه‌زموونى خوێندنه‌وه- چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌کى ڕه‌خنه‌یى، نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د، چاپى یه‌که‌م، ده‌زگاى سه‌رده‌م، سلێمانى، 2006.
- بنبه‌ست له شیعرى شێرکۆ بێکه‌سدا و چه‌ند بابه‌تێکى تر، ئه‌حمه‌دى مه‌لا، چاپى یه‌که‌م، سه‌نته‌رى نما، هه‌ولێر، 2012.
- توێژینه‌وه‌ى تیۆرى ئه‌ده‌بى، ڕاجێر وێبستێر، وه‌رگێڕانى: عه‌بدولخالق یه‌عقوبى، چاپى یه‌که‌م، ده‌زگاى موکریانى، هه‌ولێر، 2006.
- توێژینه‌وه‌ى ده‌ق له‌ڕوانگه‌ى زمان و ئه‌ده‌به‌وه، عه‌بدوڵڵا ڕه‌حمان، چاپى یه‌که‌م، چاپخانه‌ى ڕۆشنبیریى، هه‌ولێر، 2017.
- ده‌قى شیعرى کوردى له‌ڕوانگه‌ى سیمیۆلۆژییه‌وه، لوقمان ڕه‌ئوف، چاپى یه‌که‌م، ده‌زگاى ئایدیا، سلێمانى، 2016.
- ئه‌ده‌بى کوردى و لێکۆڵینه‌وه له ئه‌ده‌بى کوردى، عه‌لائه‌دین سه‌جادى، چاپى یه‌که‌م، چاپخانه‌ى مه‌عاریف، به‌غداد، 1967.
- شیعرى کراوه له ئه‌زموونى شیعرى نوێى کوردی‌دا، سه‌ڵاح حه‌سه‌ن پاڵه‌وان، چاپى یه‌که‌م، ده‌زگاى ئاراس، هه‌ولێر، 2010.
- شیعرییه‌ت له ده‌ره‌وه‌ى شیعر، زاهیر ڕۆژبه‌یانی، چاپى یه‌که‌م، ده‌زگاى ئاراس، هه‌ولێر، 2005.
- فه‌رهه‌نگى دیوانى نالى، مارف خه‌زنه‌دار، چاپى دووه‌م، چاپخانه‌ى حاجى هاشم، ئه‌کادیمیاى کوردى، هه‌ولێر، 2008.
- فه‌رهه‌نگى زاراوه‌کانى ئه‌ده‌ب و زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کان، نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د، چاپى یه‌که‌م، چاپخانه‌ى تاران، سلێمانى، 2015.
- فه‌رهه‌نگى زاراوه‌ى ئه‌ده‌بى و ڕه‌خنه‌یى، نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د، چاپى یه‌که‌م، چاپخانه‌ى بینایى، سلێمانى، 2011.
- فه‌رهه‌نگى کوردستان، گیوى موگریانى، به‌رگى دووه‌م، چاپى دووه‌م، ده‌زگاى چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ى ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر، 2017.
- فه‌رهه‌نگى مه‌ردۆخ، ئایه‌توڵڵا شێخ موحه‌مه‌د مه‌ردۆخى کوردستانى، به‌رگى دووه‌م، چاپى یه‌که‌م، خانه‌ى پرته‌وبه‌یان، سنه، 1388ى هه‌تاوى.
- فه‌رهه‌نگى هه‌نبانه‌بۆرینه، هه‌ژار موکریانى، چاپ اول، انتشارات سروش، تهران، 1369.
- کورسى و به‌ها درامییه‌کان، ئه‌حمه‌د سالار، چاپى یه‌که‌م، ده‌زگاى سه‌رده‌م، سلێمانى، 2009.
- کۆمارى ئه‌فلاتۆن، ئه‌فلاتۆن، وه‌رگێڕانى: محه‌مه‌د که‌مال (د)، چاپى یه‌که‌م، ده‌زگاى سه‌رده‌م، سلێمانى، 2009.
- مرۆڤ و هێماکانى، کارڵ گۆستاڤ یۆنگ، وه‌رگێڕانى: ڕوقسه سه‌ییدى، چاپى یه‌که‌م، ناوه‌ندى ئاوێر، هه‌ولێر، 2019.
- نه‌مری و گێڕانه‌وه (ڕامان له به‌رهه‌مه‌کانی ئارام کاکه‌ى فه‌للاح)، ئارام سدیق، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ی که‌مال، سلێمانی، 2012.
- نووسین به ئاوى خۆڵه‌مێش (ژیاننامه‌و بیره‌وه‌ریى شێرکۆ بێکه‌س)، به‌رگى یه‌که‌م، چاپى یه‌که‌م، چاپخانه‌ى کارۆ، سلێمانى، 2013.
- نۆسه‌دو په‌نجاوپێنج ده‌قیقه له‌گه‌ڵ شێرکۆ بێکه‌سدا- دیدارێکی گشتگیره له ستۆکهۆڵم ئه‌نجامدراوه، ئاماده‌کردنی: شێرزاد هه‌ینی، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ى تیشک، کوردستان، 2008.
ب- دیوان:
- دیوانى شێرکۆ بێکه‌س (کۆى به‌رهه‌م)، به‌رگى یه‌که‌م، چاپى سوێد، 2009.
- سرووده به‌ردینه‌کان، شێرکۆ بێکه‌س، چاپى یه‌که‌م، ده‌زگاى سه‌رده‌م، سلێمانى، 2004.
- کتێبى ملوانکه، شێرکۆ بێکه‌س، چاپى یه‌که‌م، چاپخانه‌ى ڕه‌نج، سلێمانى، 2007.
- کورسى (تێکستى واڵا)، شێرکۆ بێکه‌س، چاپى یه‌که‌م، چاپخانه‌ى تیشک، سلێمانى، 2005.
- یاده‌وه‌ریى پاسکیلێکى که‌رکوکى، شێرکۆ بێکه‌س و هه‌ڵۆ شێرکۆ بێکه‌س، چاپى یه‌که‌م، ناوه‌ندى ئه‌ندێشه، سلێمانى، 2016.
ج- گۆڤار:
- بنیاته زمانه‌وانییه جوانکارییه‌کان له شیعره‌کانى هاشم سه‌ڕاجدا، نه‌جات حه‌مید ئه‌حمه‌د، گۆڤارى هه‌نار، ژماره (51)، ئه‌پرێلى 2010.
- له‌نێوان ده‌قى کراوه‌و چیرۆکى کراوه‌دا (چیرۆکى نووسینه‌وه‌ى درۆ-ى ئارام کاکه‌ى فه‌للاح وه‌ک نموونه) ئارام سدیق، گۆڤارى هه‌نار، ژماره (75)، ئه‌پرێلى 2012.
دووه‌م/ به زمانى عه‌ره‌بى
أ- کتێب:
- الاثر المفتوح، امبرطو ایکو، ترجمة: عبدالرحمن بو علی، الطبعة الثانیة، دار الحوار للنشر والتوزیع، سوریة، 2001.
- الأسلوبیة (مدخل نظری ودراسة تطبیقیة)، فتح الله أحمد سلیمان (د)، مکتبة الادب، القاهرة، 2004.
- البناء السردی فی شعر شیرکو بیکه‌س، فاضل عبود التمیمی (د)، الطبعة الاولى، دار سردم للطباعة والنشر، السلیمانیة، 2008.
- بنیة النص الفنی، یورى لوتمان، ، ترجمة: عبدی حاجی (د)، الطبعة الاولى، الاکادیمیة الکوردیة، أربیل، 2018.
- تداخل الفنون فی شعر سعدی یوسف، الطبعة الاولى، وزارة الثقافة- العراق، بغداد، 2013.
- خزائیل، خزعل الماجدی، الطبعه الاولى، المؤسسة العربیة للدراسات والنشر فی بیروت، 2012.
- دورق الالوان، شیرکو بی‌کس، ترجمة وتقدیم: شاهو سعید، الطبعة الاولى، دار سردم للطباعة والنشر، السلیمانیة، 2009.
- شعر الحداثة من بنیة التماسک الى فضاء التشظی، فاضل ثامر، الطبعة الاولى، دار المدى للثقافة والنشر، بغداد، 2012.
- الشعر العراقی الحدیث بعد الستینات (الرؤیة والتحول)، د.علی متعب جاسم، مکتبة مصر ودار المرتضى، بغداد، 2009.
- الشعر العراقی المعاصر (الرؤیة وانساق التشکیل (دراسة نقدیة فی شعر جیل السبعینات)، علی متعب جاسم، الطبعة الاولى، مکتبة المجتمع العربی للنشر والتوزیع، عمان، 2013.
- العقل الشعری، خزعل الماجدی، الطبعة الاولى، النایا للدراسات والنشر والتوزیع، دمشق، 2011.
- الکرسی، شیرکو بی‌کس، ترجمه: هیوا عزیز، الطبعة الاولى، دار سردم للطباعة والنشر، سلیمانیة، 2009.
- مفرد بصیغة الجمع (صیاغة نهائیة)، أدونیس، طبعة جدیدة، دار الاداب، بیروت، 1988.
- منارات (الاعمال الشعریة الکاملة)، سان جون بیرس، ترجمة: أدونیس، دار المدى للثقافة والنشر، دمشق، 1999.
ب- نامه‌ى ئه‌کادیمى:
- انفتاح النص الشعری الحدیث بین الکتابة والقراءة (مذکرة مقدمة لنیل درجة الماجسیتر فی الادب الحدیث)، عبدالقادر عباسی، اشراف: أ.د.عبدالله العشی، جامعة الحاج لخضیر، الجزائر، 2006- 2007.
ج- ئینته‌رنێت:
- اشکالیات التجنیس بین الخطابین الشعری والسردی، http://www.startimes.com/f.aspx?=21841094
- تداخل الاجناس وانتهاک الحدود، www.alimbaratur.com
- الأثر المفتوح فی غیمة أربطها بخیط لعبدة وازن، محمد العناز، موقع الضفه الثالثة، 28 فبرایر 2018، https://www.alaraby.co.uk
- اشکالیة النص المفتوح والمغلق، عبدالملک مرتاض، جریدة الریاض، العدد 13394، 24 فبرایر 2005، httpP//www.alriyadh.com/41940
- تأثیر جمالیة التلقی الالمانیة فی النقد العربی، علی بخوش، www.labreception.net...critique_tathir%20jmalyat_atalaqi_ala
- تجریبیة النص المفتوح (نص دائرة الاحتواء للشاعر ولاء الصواف) انموذجا، عبد علی حسن، موقع الحوار المتمدن، 4/2/2009، http://www.m.ahewar.org/s.asp?aid=161758&r=0
- الترافد بین الاجناس والانواع الادبیة فی المدونة العراقیة الجدیدة، محمد علی النصراوی، موقع الحوار المتمدن، 30/10/2010، http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=233604
- الأثر المفتوح فی غیمة أربطها بخیط لعبدة وازن، محمد العناز، موقع الضفه الثالثة، 28 فبرایر 2018، https://www.alaraby.co.uk
- العقل الشعری، خزعل الماجدی، http://khazalalmaijdi.blogspot.com/2011/06/blog-post_13.html
- مالخزعل الماجدی فی عقله الشعری، خلیل مزهر الغالبی، موقع النور، 30/8/2008، http://www.alnoor.se/article.asp?id=30998
- النص المفتوح بین الضرورة والانسیاب، فارس الفایز، موقع النور، 18/4/2011، http://www.alnoor.se/article.asp?id=111688
- النص المفتوح، رزاق حمادی، جریدة البینة، عدد 616، http://www.albayyna-new.com/archef/616/albayyna-new/page6.html
- النقد والأثر المفتوح (مرتکزات التجول من النقد الى القراءة)، حبیب مونسی، موقع الکراسات، 2004، https://cahiers.crasc.dz/index.php/ar/14-les-cahiers/texte-litteraire-approches
- النقد والأثر المفتوح (مرتکزات التجول من النقد الى القراءة)، حبیب مونسی، موقع الکراسات، 2004، https://cahiers.crasc.dz/index.php/ar/14-les-cahiers/texte-litteraire-approches
- الواقعیة الشعریة فی النص المفتوح (اشارات أولیة) أشرعة الهراء لخالدة خلیل انموذجا، د.ثائر العزاوی، الحوار المتمدن، 4/6/2006، http://www.m.ahewar.org/s.asp?aid=136657&r=0