جۆری توێژینه‌وه : Original Article
نوسه‌ران
زانکۆى گەرمیان, کۆلێجى زانست
پوخته
ئەم توێژینەوەیه بە ناونیشانى (ترایگلۆسیا لە ناوچە کوردستانییه‌کانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان) توێژینه‌وه‌یه‌کی کاره‌کییه و هەوڵێکە بۆ خستنەڕووى ئەو هەلومەرجە زمانییەى, کە ئاخێوەرانى ناوچە کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم پێیدا تێدەپەڕن، ئەویش بەکارهێنانى هەردو زمانى (عەرەبى) و (کوردى) و شێوه‌زارێک، ئەم دیاردەیەش لە زانستى زمانى کۆمەڵایەتیدا بە (ترایگلۆسیا) ناسراوە.له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ڕێبازی په‌سنی شیکاری په‌یڕه‌و کراوه، به پێی پێویستی هه‌ندێک بابه‌تی توێژینه‌وه‌که، سود له ڕێبازی مێژوییش وه‌رگیراوه. به‌مه‌به‌ستی سنوردارکردنی بواری توێژینه‌وه‌که‌و وردبونه‌وه به سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی دیارده‌ی ترایگلۆسیا له ناوچه‌که، ته‌نها سنوری (ناوه‌ندی قه‌زای خانه‌قین و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری) به‌نمونه وه‌رگیراوه، هه‌روه‌ها له ڕوی کاتیشه‌وه، قۆناغی دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق (2003) تاکو (2016) سنوری توێژینه‌وه‌که‌یه .توێژینەوەکە جگە لە پێشەکى و ئەنجام و سەرچاوەکان و ئەم پوختەیە، لە سێ تەوەر پێکهاتووە:تەوەرى یەکەم: ناساندنى زاراوه‌و چەمک و پێناسەى (ترایگلۆسیا) وەک زاراوەیەکى نوێى زمانەوانى کۆمەڵایەتى، له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕوی چه‌ند زاراوه‌یه‌کی نزیک و په‌یوه‌ست به دیارده‌ی ترایگلۆسیا وه‌ک (دایگلۆسیا، بلنگوالیزم، سیاسه‌تی زمان و پلانی زمان و فره‌زمانی).تەوەرى دووەم: چه‌مک و جوگرافیا‌و سنوری هه‌رێمی کوردستان و ناوچه کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ناسێنراوه، له‌گه‌ڵ خستنه ڕوی جوگرافیای قه‌زای خانه‌قین و ناحیه‌کانی، هه‌روه‌ها ژماره‌ی دانیشتوان و پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی قه‌زاکه.ته‌وه‌ری سێیه‌م: له‌م ته‌وه‌ره‌دا باسی ترایگلۆسیا له ناوه‌ندی قه‌زای خانه‌قیندا کراوه، که سێ جۆر زمان به‌کاردێت (زمانی کوردی، زمانی عه‌ره‌بی، شێوه‌زاری خانه‌قینی)، پاشان هۆکاره‌کانی په‌یدابونی ترایگلۆسیا له قه‌زای خانه‌قیندا خراوه‌ته‌ڕو، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی به‌کارهێنانی هه‌ریه‌ک له (زمانی کوردی و زمانی عه‌ره‌بی و شێوه‌زاری خانه‌قینی) له (8) بواردا باسی لێوه کراوه، که بریتین له: (گفتوگۆ‌و ئاخاوتنی ڕۆژانه، په‌روه‌رده‌و فێرکردن، خوێندنی باڵا، داموده‌زگاو فه‌رمانگه‌کانی میری، وتاری ئاینی، ڕاگه‌یاندن، ئه‌ده‌ب و هونه‌ر، تابلۆی سه‌ر شه‌قام و دوکان و ...)، لایه‌نی به‌هێزی و لاوازی (زمانی کوردی و زمانی عه‌ره‌بی و شێوه‌زاری خانه‌قینی) ڕونکراوه‌ته‌وه‌و به وردی تیشکی خراوه‌ته‌سه‌ر.له کۆتایشدا گرنگترین ئه‌نجامه‌کان خراوه‌ته‌ڕو دواتر لیستی سه‌رچاوه‌کان.
ا- به کوردی
- ئا‌ڤێستا که‌مال مه‌حمود، 2013، خوێندن به زمانی کوردی له خوێندنگاکان‌دا و کاریگه‌ری له‌سه‌ر دروستکردنی جۆراوجۆری زمانی و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی، کۆنفراسی زانستی ساڵانه‌ی زمانی کوردی (په‌روه‌رده-میدیا) 2012.
- ارا عه‌لی ئه‌حمه‌د، 2015، دایگلۆسیا و بلینگوالیزم ل هه‌رێما کوردستانێ، دکتۆرا، فاکۆلتییا زانستێن مرۆڤایه‌تی، زانکۆیا دهۆک.
- ئازاد عه‌زیز سلێمان، 2014، ململانێی زمان: زمانی کوردی له ناوچه کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به نمونه، ماسته‌ر، کۆلێژی په‌روه‌رده- زانکۆی سه‌لاحه‌دین، هه‌ولێر.
- ئومێد بارزان برزو، 2009، ڕێزمانی جێناو له شێوه‌زاری خانه‌قینیدا، چ. چوارچرا، سلێمانی.
- بشیر صادق، 2016، ناوچه جێناکۆکه‌کان، چاپی یه‌که‌م، زنجیره‌ی کتێبی ڕۆشنبیری- داود.
- بێستون ئه‌بوبه‌کر عه‌لی، 2015، ده‌رکه‌وته‌ی دوودیویی زمانیی له کۆمه‌ڵه ئاخاوتنییه‌کاندا، ماسته‌ر، سکوڵی زمان- فاکه‌ڵتی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کان، زانکۆی سلێمانی.
- دیاکۆ هاشمی، 2014، ئاخافتنێک له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دیاکۆ هاشمی ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی چێ‌کردنی زمانی ستانداردی کوردی، گۆڤاری زمان‌ناسی، ژ(15)ی2014.
- سه‌رکه‌وت عه‌بدوڵا ده‌روێش، 2014، شوێنی جوگرافی ناوچه کوردستانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و کاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆزی کورد له عێراق، ماسته‌ر، کۆلێژی ئه‌ده‌بیات- زانکۆی سه‌لاحه‌دین، هه‌ولێر.
- سه‌لام ڕه‌حیم ڕه‌شید، 2014، یاسا فۆنۆلۆجییه‌کان له شێوه‌زاری خانه‌قیندا، ماسته‌ر، فاکه‌ڵتی په‌روه‌رده، زانکۆی کۆیه.
- لویس جان کالفی، 2012، شه‌ڕی زمان و سیاسه‌تی زمانه‌وانی، و: به‌هادین جلال، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ی دهۆک.
- نه‌سرین نوری عه‌بدوڵا، 2016، کاریگه‌ری زمانه دراوسێکان له‌سه‌ر شێوه‌زاری خانه‌قین، ماسته‌ر، سکوڵی زمان-فاکه‌ڵتی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌کان، زانکۆی سلێمانی.
- هه‌ورامان که‌مال میرزا عه‌بدوڵا و تاریق ڕه‌ئوف محه‌مه‌د، 2008، ناوچه‌کانی ململانێ له نێوان کورد‌و حکومه‌ته‌کانی عێراقدا، سلێمانی.
سه‌رچاوه‌ی تر
- چاوپێکه‌وتن: ئیبراهیم باجه‌ڵان، نوسه‌رو ڕۆشنبیری ناسراوی خانه‌قین (15/1/2019) .
- چاوپێکه‌وتن: کمال محمد غلام، سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی یه‌که‌م-په‌روه‌رده‌ی خانه‌قین (5/1/2017) .
- چاوپێکه‌وتن: م.ی.هێژا که‌مال محه‌مه‌د، مامۆستای زانکۆ‌و ڕۆژنامه‌نوس- خانه‌قین (3/1/2019).
- چاوپێکه‌وتن: عباس محمود، ڕۆژنامه‌نوسی دیاری خانه‌قین (7/1/2019) .
- چاوپێکه‌وتن: د.ئومێد شێخ ره‌حیم، مامۆستای زانکۆ‌و شاره‌زای بواری ڕۆژنامه‌وانی- خانه‌قین (8/1/2019) .
- سامان خانه‌قینی، شاعیر‌و ڕۆشنبیر – خانه‌قین (6/1/2019).
- به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان- به‌شی پلاندانان.
- به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی خانه‌قین- به‌شی پلاندانان.
- تێبینه‌رایه‌تی وه‌قفی سونی خانه‌قین، چاوپێکه‌وتن و وه‌رگرتنی زانیاری.
ب- به عه‌ره‌بی
- د. ابراهیم صالح فلای، 1996، ازدواجیة اللغة النظریة والتطبیق، الطبعة ألاولی، الریاض.
- خلیل ابراهیم محمد(د)، 1977، قضاء خانقین- دراسة فی جغرافیة السکان، الطبعة الأولی، مطبعة العانی، بغداد.
- زین أحمد النقشبندی و عدنان رحمن، 2015، مختصر تاریخ خانقین عبر العصور حتی الوقت الحاضر، بغداد.
- عبدالله علی ابراهیم، 2015، تحلیل خریطة مستویات المعیشة للأسر فی قضاءی خانقین و کلار لعام 2014، ماجستیر، کلیة الأداب، جامعةبغداد.
- عزیز یاو‌ر، 2009، التعلیم وفصول من تأریخ مدارس خانقین(1887-2007م)، موسسة حمدی للطباعة و النشر، سلیمانیة.
- صلاح ا‌لدین أنور قیتولی، 2008، تعریب قضاء خانقین من منظور جیوسیاسی، الطبعة الاولی، مطبعة تیشک، سلیمانیة.
- لویس جان کالفی، 2008، حرب اللغات والسیاسات اللغویة، ت: حسن حمزة، الطبعة الاولی، المنظمة العربیة للترجمة، بیروت.
ت- به ئینگلیزی
- IMPLEMENTING MOTHER-TONGUE EDUCATION AMIDST SOCIETAL.
- Johnson, Bruce C. 1975.
- Johnson, Bruce C. 1975. Stable Triglossia at Larteh, Ghana, North Carolina University Ph.D. dissertation.
- So, Daniel W. C, (1989) Implementing mother-tongue education amidst societal Language and Education.
- Johnson, Bruce C. 1975. Stable Triglossia at Larteh, Ghana, North Carolina University Ph.D. dissertation.
پ- ئینته‌رنێت
- د‌ستور جمهوریة العراق، 2005 https//WWW. Hjc.iq .
- https://www.blogarama.com/arts-and-entertainment-blogs/193152-tanvirs-blog/257179-diglossic-situation-bangladesh.
- https://www.asha.org/practice/multicultural/issues/bll.htm.
- https://www.asha.org/practice/multicultural/issues/bll.htm.