جۆری توێژینه‌وه‌: Original Article

نوسه‌ران

1 Department of Kurdish Language, College of Education, University of Garmian, Kalar,Kurdistan Region, Iraq

2 Department of Kurdish Language, College of Education, University of Garmian, Kalar, Kurdistan-Iraq

پوخته‌

زمان و فه‌لسه‌فه‌ ( Language & philosophy) دوو بابه‌تی گرنگ و تاڕاده‌یه‌کیش وابه‌سته‌ و تێکچڕژاون ، سه‌ره‌تا و ده‌ستپێکی زمانه‌وانی و شیکاری زمانیی له‌ کایه‌یفه‌لسه‌فه‌دابووه‌ ، یه‌کێک له‌ پێناسه‌کانی فه‌لسه‌فه‌ شیکاری چه‌مکه‌کانه‌، به‌و پێودانگه‌ چه‌مکی زمان و شیکاری زمان یه‌کێکه‌ له‌و بابه‌تانه‌ی، که‌ له‌ مێژه‌ فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رقاڵکردووه‌ ، چفه‌لسه‌فه‌ی کۆن وه‌ک له‌ دیدگاکانی( ئه‌فلاتوون  ئه‌رستۆ ...تاد) چ فه‌لسه‌فه‌ی نوێ که‌ خۆی له ‌دیدگای( دیکارت ، فه‌دگه‌نشتاین ، کارناب ....) ده‌بینێته‌وه‌ . بته‌وی په‌یوه‌ندی زمان به ‌فه‌لسه‌فه‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ ئاستێک، که‌ به‌پێی بۆچوونی هه‌ندێک له‌ فه‌یله‌سوفه‌کان ( هه‌مووگرفتێکی فه‌لسه‌فی په‌یوه‌سته‌ به‌ گرفتێکی زمانییه‌وه‌ ) . چونکه‌ زمان باڵاترین هۆکاری گه‌یاندنیبیرو هزره‌کانه‌ ،هزری فه‌لسه‌فی بێت یان لۆجیکی یان مه‌عریفی...تاد . له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ ڤدگه‌نشتاین پێی وایه‌، زمانی کامڵ ئه‌و زمانه‌یه‌ وابه‌سته‌ی بیری فه‌لسه‌فی ده‌بێت و توانای گوزارشتکردنی ته‌واوی له‌ ڕاستییه‌کان هه‌یه‌، که‌ ئامانجی سه‌ره‌کی گه‌یاندنی بیرى گه‌ڵاڵه‌بووه‌ لای ئاخێوه‌ره‌ به‌ گوێگر. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌ له‌ زمانناسی کوردیدا زۆر به‌ که‌می له‌م لایه‌نه‌ی زمان کۆڵراوه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ش گرنگی بابه‌تی‌ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌خاته‌ڕوو، که‌ ته‌رخانکراوه‌ بۆ په‌یوه‌ندی نێوانزمان و فه‌لسه‌فه‌ . تێیدا پێگه‌ی زمان و ڕاڤه‌ی زمان له‌ فه‌لسه‌فه‌ی کۆن و نوێدا خراوه‌ته‌به‌ر‌باس و لیکۆڵینه‌وه‌ و به‌راوردکراون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ فه‌لسه‌فه‌ی کۆن بۆچوونه‌کانی (ئه‌فلاتوون ، ئه‌رستۆ ) و له‌ فه‌لسه‌فه‌ی لۆجیکیش بۆچوونه‌کانی هه‌ریه‌ک له‌ (کاسییر ، راسل ،کارناب ، ڤد‌گنشتاین ) وه‌رگیراون .  

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

1-ئارام قادر، 2010 ، شرۆڤەى لۆجیکى بۆ زمان،هه‌ولێر.

2- دیار عه‌لى که‌مال، 2009، گوتارى کوردى لە ڕوانگەى پێشگریمانەکانەوە،(دکتۆرا) زانکۆى سەڵاحەدین،،هەولێر.

3-  داراحمید محمد، 2012، شیکارى ڕستەى ئاڵۆز لە ڕوانگەى پراگماتیکەوە،(دکتۆرا)، زانکۆى سلێمانى

4-  2010، هەندێک لایەن لە سیماتیک و پراگماتیکى کوردى،سلێمانى .

5- ناهیده‌ ڕه‌حمان خه‌لیل ، 2013 ، زمان پژان و دیاردە سایکۆفۆنۆلۆژ ییە‌کانى زمانى کوردى، (ماسته‌ر)، سلێمانى.

 6-ابراهیم احمد،2008، انطولوجیا اللغە عند هایدجر، الجزائر.

7-ارنست کاسیریر،2009 ، اللغە والاسطورە، ت/سعید الغانمى، الامارات.

8-الزواوى بغورە، 2005، الفلسفە و اللغە، بیروت.

 9-افلاتون،  1995 ، محاورە کراتیلیوس، ت/عزمى طة سید احمد،  الاردن.

10- بوزیان ێلیحه‌، 2017 ،التحلیل المنطقى للغه‌ فى فلسفه‌ رودولف کارناب، المجله‌ العلمیه‌ افاق الفکریه‌ ، العدد2.

 11-خالد الزواوى ،2005 ،اکتساب وتنمیە اللغە، مصر.

12- سلیفان اورو و اخرون، 2013 ، فلسفە اللغە،  بیروت.

13- سوسیر،1985 ، علم اللغە عام،ت/ یوئیل یوسف عزیز،  بغداد.

14-عزمى اسلام ، 1980، اتجاهات فى الفلسفه‌ المعایرة،   الکویت.

15- محمد محمد داود، 2001، العربیە وعلم اللغە الحدیث،  القاهرە.

16- محمود فهمى زیدان، 1985، فى الفلسفەاللغە، بیروت.

17- وجدان کاڤم،  2015، فلسفە اللغە من وجهە نڤر رودلف کارناب ، الکویت.        

18- Russell، 1958 ،The philosophy of logical atomism and knowledge، London.