جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ر

بەشی مێژووی, زانکۆی گەرمیان

پوخته‌

بەهرامی شەشەم  لە هۆزی مێهران سەر بە بنەمالەی ئەشکانی یەکێک لە سەرکردەکانی دەسەڵاتی ساسانی لە سەردەمی پاشا هۆرمزی چوارەم بوو. پاش ئەوەی وەکو فەرماندەی گشتی سوپای ئیران لە جەنگ دژ بە تۆرکەکان لە رۆژهەلاتی ئیران سەرکەوت ، لە سالی(٥٨٩ز) شۆرشی کرد. ئەم شۆرشە لە مێژووی سەردەمی ساسانیدا گرنگیەکی تایبەتی هەیە چۆنکە ئەم شۆرشە بە پێچەوانەی شۆرشەکانی تر نە تەنها لە دەرەوەی بنەمالەی ساسانیەوە رووی دا و تا رادەیە سەرکەوتوو بوو، بەلکۆ بەهرام توانی بۆ ماوەیەکی کۆرت بە دەسەلات بگات ولە هەمووی گرنگتر  توانی چالگە بۆ دەسەلاتی دوو لە پاشاکانی ساسانی دروست بکات. کە لە ئەنجامدا کۆژرانی هۆرمزی چوارەم و هەلهاتنی پاشا خەسرەوی دووەم(پەروێز) بەرەو ئیمپراتۆریەتی رۆمای لێ کەوتەوە. ئەم تۆێژینەوەیە دەی ئەوێت تا بە سودوەرگرتن لە سەرچاوەکان و بە رێبازێکی وە سفی شیکاری کاریگەری چاکسازیەکانی سەربازی خەسرەوی یەکەم لە سەر پێکهاتەی سیاسی و کۆمەلایەتی ساسانیەکان هەلسەنگێنێت، هەروەها بە شی کردنەوەی بارۆدۆخی ناوخۆیی ساسانی هۆکارەکانی گۆرینی سیاسەتی هۆرمۆزی چوارەم سەبارەت بە خانەدانەکان و ئەشراف تاوتۆێ بکات و لەم سۆنگەوە هۆکار و زەمینەکانی ئەم شۆرشە لێک بداتەوە.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان