نوسه‌ر

Kurdish department ,College of basic Education, University of Garmian

پوخته‌

ئەم توێژینەوەیە چەندین ئامانجی هەیە، لەگرنگترینیان: زانینی تێڕوانینی مامۆستایانی قۆناغی بنەڕەتی سەبارەت بە خوێندنی بابەتەکانی (زانست و بیرکاری) بە زمانی ئینگلیزی. هەروەها زانینی ڕادەی کاریگەریەکانی بەئینگلیزیکردنی بابەتە فێرکارییەکان لەقۆناغی بنەڕەتی لەسەر لاوازکردنی زمانی دایکی قوتابیان. هەروەها زانینی ئاستەنگەکانی بەردەم وتنەوەی ئەو بابەتانە بەزمانی ئینگلیزی لەڕووی کێشەی کرداری گەیاندن و هەڵەتێگەیشتن لە نێوان مامۆستایان و قوتابیان، لەپاڵ هەموو ئەوانەشدا؛ زانینی ئاستی گرنگی خوێندنی ئەو دوو وانەیە بەزمانی ئینگلیزی.
لەم توێژینەوەیەدا ڕێبازی (وەسفی- روپێوی ) بەکارهێنراوە، سامپڵی توێژینەوەکە (سامپڵی هەرەمەکی مەبەستدار)ە کە پێکهاتووە لە (116) مامۆستا لەڕەگەزی (نێر) و (مێ) لە سنوری پەروەردەی گەرمیان.
توێژینەوەکە گەیشتوە بەچەند ئەنجامێکی زانستی، لەوانە: سەرباری ئەوەی زۆرینەی مامۆستایان  فێربوونی  زمانی ئینگلیزیان بەگرنگ دەزانن، بەڵام  تێڕوانینێکی نەرێنیان سەبارەت بە ئینگلیزیکردنی بابەتەکانی زانست و بیرکاری هەیە، چونکە باوەڕیان وایە خوێندنی بابەتە فێرکارییەکان بەزمانی ئینگلیزی کاریگەری نەرێنی لەسەرزمانی دایک و هەستی نەتەوایەتی قوتابیان هەیە، هەروەها دەبێتەهۆی دواخستنی گەشەی زمانی دایک لای قوتابیانی سەرەتایی. هەر بەوهۆیەوە کێشەیکرداری گەیاندن لە نێوان مامۆستایان و قوتابیان دروستدەبێت و دەبێتە هۆی هەڵەتێگەیشتنی قوتابیان لە (چەمک و زاراوە، ناوەڕۆکی بابەتەکان و پرسیاری تاقیکردنەوەکان)، هۆکارەکەشی بۆ لاوازی توانای ئاستی زمانی ئینگلیزی قوتابیان و گرانی ناوەڕۆک و زمانی دەقەکانی نێو پەرتووکی بابەتە فێرکارییەکان دەگەڕێتەوە.
تێڕوانینی مامۆستایان بە پێی گۆڕاوەکانی (تەمەن، بڕوانامە، جۆری دامەزراندن، ساڵانی خزمەت) جیاوازیئاماری گرنگ هەبوو، ئەو مامۆستایانەی کە تەمەن و ساڵانی خزمەتیان زیاترە و لەڕووی جۆری دامەزراندنەوە هەمیشەیین و هەڵگری بڕوانامەی (دبلۆم)ـن، لەگەڵ خوێندنی ئەو بابەتانەن بەزمانی کوردی، بەپێچەوانەی ئەوەشەوە؛ ئەو مامۆستایانەی کە (وانەبێژن) و تەمەن و ساڵانی خزمەتیان کەمترە و هەڵگری بڕوانامەی (بەکالۆریۆس)ـن، لەگەڵ خوێندنی بابەتە فێرکاریەکانن بەزمانی ئینگلیزی

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

١- ئاڤێستا کەمال مەحمود، پێکداچوونەکانی نێوان فەرهەنگی ئاوەزیی و پەنا بەرێتی زمانیی،گۆڤاری زانکۆی سلێمانی،ژمارە (50) بەشی B))، 2016.
٢- پەخشان سابیر حەمەد، زمانی دایک لە نێوان ئایین و ئەدەب وبایەخی نێونەتەوەییدا،یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی زمانی زگماگ،بڵاوکراوەی ئەکادیمیای کوردی،چاپی یەکەم،چاپخانەی حاجی هاشم، هەولێر،2013.
٣-جەمال حەسەن مینە: توانست و چالاکی زمان لای منداڵی کورد، نامەی ماستەر، زانکۆی سەڵاحەدین، کۆلێژی زمان، هەولێر، 2013.
٤- حسین اسماعیل علی و دارا حمید محمد، سایکۆلۆژیای زمان و پەروەردەیی و گرفتەکانی پەروەردەییە،گۆڤاری زانکۆی گەرمیان، ژمارە(2)،2013.
٥-دڵنیا نوری عبداللە، ستراتیژیەتی فێربوونی زمانی دووەم (خوێندنی بنەڕەتی بەنممونە)، نامەی ماستەر، زانکۆی سەڵأحەدین، هەولێر، 2015.
٦- رادیوی دەنگ:یەکەی چاودێری حکومەتی خۆجێی گەرمیان،ڕاپۆرتی چاودێری ڕەوشی پەروەردە، ڕاپۆرتی ژمارە پانزە، گرفتەکانی گۆڕینی پرۆگرامی بابەتەکانی بیرکاری و زانست،کانونییەکەمی٢٠١٨  (http://radiodang.org/detail.aspx?kod4it=2099)،ڕۆژی وەرگرتن (20/3/2019).
٧- سعد ابولبدة: مبادء القیاس و التقویم التربوی للطالب الجامعی، کلیة التربیة، مطبعة جمعیة عمال الطابع التعاونیة،ط1،عمان، .1979
٨-شیلان عومەر حوسێن، زمانی دایک وەک سەرچاوەیەکی بنیاتنانی کەسێتی،زانکۆی سلێمانی، 2015.
٩- شیلان عومەر حوسێن، داخورانی زمانی دایک،بنەماو پەسنکردن،گۆڤاری زانکۆی سلێمانی،ژمارە(50)،ئایاری 2016.
١٠- عەبدلواحد موشیر دزەیی و شێرزاد صەبری سلێڤانەیی، زمانەوانی سیاسی، چاپی یەکەم، 2013.
١١- عبدالنبی اصطیف، مؤثرات فی اکتساب لغة الطفل: الاسرة والمدرسة والمجتمع، مجلة الممارسات الغویة، مخبر الممارسات الغویة فی جزائر،جامعة مولود معمری، العدد(4)،2011.
١٢- فاروق الروسان: اسالیب القیاس والتشخیص فی التربیة الخاصة، دار الفکر للطابعة، ط1، عمان، 1999.
١٣- کەریم شەریف قەرەچەتانی،سایکۆلۆژیای زمانی منداڵ قۆناغی پێش چوونە قوتابخانە،بەشی باخچەکان، قۆناغی یەکەم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، چاپی یەکەم، هەوێر،2002.
١٤- کەمال مەعروف، رەخنەی نوێی کوردی، بەڕێوەبەرێتی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی،2007.
١٥-لارس مێلین، سایکۆلۆژیای زمان، و.غازی فاتح خورشید، ئەکادیمیای کوردی، هەولێر،201٠.
 ١٦- Ludoverhoeven, Sociolinguistics and Education, Blackwell-UK(The handbook of sociolinguistics, edited by: Florian Coulmas), 1998.
١٧- محمد صلاح الدین علی وفتحی عبد المقصود الدیب، المناهج المدرسی: اسسه وتطبیقاتة التربویة، دارالقلم، ط4، کویت، 1977.
١٨- مهاباد کامل عبداللە، زمانی دایک لە سیستەمی پەروەردەدا،گۆڤاری زانکۆی ڕاپەڕین، ژمارە(5)،بەرگی(2 )،2015.
١٩- ناهیدە رەحمان خلیل، زمان پژاندن و دیاردە سایکۆلۆژییەکانی زمانی کوردی، نامەی ماستەر، زانکۆی سلێمانی،2013.
٢٠- Henerson, M.,Morris, andGibbon,How to measure attitudes, Newbury park,CA: Sage,1987.
2١- Handbook of Educational linguistics, Edit by Martha Bigelow and Johanna Ennser, First published, Third Avenu, New York, 2015
2٢- UNESCO, The use of vernacular languages in education, Paris:UNESCO,1953.
2٣- Ofelia Gracia and Heather Homonoff, Bilingual Education, The Rutledge
٢٤- یوسف شریف سەعید،زمانەوانی،چاپی یەکەم، چاپخانەی رۆژهەڵات، هەولێر،2011.