جۆری توێژینه‌وه : Original Article
نوسه‌ران
1 Department of Kurdish Language , College of Education and Languages,Charmo university, Sulimanyah, Kurdistan Region, Iraq
2 Department of Kurdish Language, College of Linguistics , University of Sulaimani, Sulaimanyah , Kurdistan Region ,Iraq
پوخته
لێکۆڵینه‌وه‌که‌مان به ناونیشانی (ڕه‌هه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی له گوتاری ڕه‌خنه‌ی شیعری له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا (کرمانجی خواروو 1920-1958)یه، هه‌وڵده‌دات له‌م ڕوانگه‌یه‌وه له ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی له‌م ماوه‌یه‌ی دیاریکراوه بکۆڵێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی نووسه‌رانی کورد له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌وڵیان داوه له گوتاره‌کانیاندا ئاوڕ له لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی بده‌نه‌وه و له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه له شیعری شاعیران بکۆڵنه‌وه، که بووته سه‌ره‌تایه‌کی باش بۆ قۆناغه‌کانی دواتر بۆ ئه‌وه‌ی نووسه‌ران و ڕه‌خنه‌گران گرنگی به لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی بده‌ن.
گرنگی لێکۆڵینه‌وه‌که‌مان له‌وه‌دایه تا ئێستا به‌وردی کار له‌سه‌ر ئه‌م لایه‌نه نه‌کراوه، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی لێکۆڵینه‌وه‌که‌مان، بێگومان لێکۆڵینه‌وه‌که‌مان بێ‌گرفت نه‌بووه، به‌تایبه‌تی به‌رده‌ست نه‌بوونی ئه‌و ڕۆژنامه و گۆڤارانه‌ی له‌و ماوه‌یه ده‌رچوون که ئێمه لێکۆڵینه‌وه‌که‌مان تیایدا ئه‌نجام داوه.
لێکۆڵینه‌وه‌که‌مان له ده‌روازه و دوو به‌ش پێکهاتووه: ده‌روازه (میتۆدی ڕه‌خنه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی) به‌کورتی ئه‌م میتۆده ڕه‌خنه‌ییه ده‌خاته‌ڕوو. به‌شی یه‌که‌م (ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کان) ئه‌و گوتارانه وه‌رده‌گرێت که له‌و ماوه‌یه‌دا له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کاندا نووسراون و باسی لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تییان کردووه له شیعردا ، به‌شی دووه‌میش (کتێبه ئه‌ده‌بییه‌کان) له‌و گوتارانه ده‌کۆڵێته‌وه که له کتێبه ئه‌ده‌بییه‌کانی ئه‌و ماوه‌یه‌دا نووسراون و باسی لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تییان کردووه له شیعردا. ئه‌نجامیش له کۆتاییدا به چه‌ند خاڵێک خراوه‌ته‌ڕوو
وشه بنچینهییهكان
1- ئاواره که‌مال ساڵح (2012)، ڕه‌خنه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و پراکتیزه‌کردنی له شیعره‌کانی گۆران‌دا، چ1، چاپخانه‌ی حاجی هاشم، هه‌ولێر
2- به‌سام قهتوس، ده‌روازه‌یه‌ک بۆ میتۆده‌کانى ڕه‌خنه‌ى هاوچه‌رخ، و: د.محه‌مه‌د تاتانى,چ1، چاپخانه‌ی شڤان، سلێمانی.
3- به‌کر عومه‌ر یه‌حیا (1945)، ئه‌ده‌ب، گۆڤاری ده‌نگی گێتی تازه، ژ1، ب4
4- ڕه‌فیق حلمی (1941)، شیعر و ئه‌ده‌بیاتی کوردی، به‌رگی یه‌که‌م، چ1، به‌غدا
5- ڕه‌فیق حلمی (1956)، شعر و ئه‌ده‌بیاتی کوردی، به‌رگی دووه‌م، چ1، به‌غدا
6- ڕێبین خه‌لیل قادر (64-70)(2011)، میتۆدی ڕه‌خنه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بدا، گ.ڕامان، ژ. 167، هه‌ولێر
7- ساڵح حه‌یده‌ری (1944) (ل47-50)، ئه‌ده‌بیاتی زندو، گ. گه‌لاوێژ، ژ12، ساڵی5
8- سیاپۆش (1932) (2)، شاعیره‌کانمان، ڕۆژنامه‌ی ژیان، ژ335، سلێمانی هه‌روه‌ها: سیاپۆش (1933)، شاعیره‌کانمان، یادگاری لاوان، چاپخانه‌ی که‌رخ، به‌غداد
9- عه‌لائه‌دین سه‌جادی(1952)، میژوی ئه‌ده‌بی کوردی،چ1، چاپخانه‌ی معارف، به‌غدا
10- ق. نه‌به‌رد (1947) (41-46)، نامه‌یه‌ک بۆ ئه‌دیبه‌کانمان، گ. گه‌لاوێژ، ژ 8، ساڵی 8
11- ق. نه‌به‌رد (1947)(41-46)، نامه‌یه‌ک بۆ ئه‌دیبه‌کانمان، گ.گه‌لاوێژ، ژ 9 -10، ساڵی8
12- کامل حه‌سه‌ن به‌سیر (2015)، مێژووی ڕه‌خنه‌سازی، چ1، چاپخانه‌ی تاران، تاران
نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د (2011)، فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی و ڕه‌خنه‌یی، چاپخانه‌ی بینایی، سلێمانی