جۆری توێژینه‌وه‌: Original Article

نوسه‌ران

1 Department of Kurdish language, College of Basic Education, University of Garmian

2 Department of Kurdish Language, College of Linguistics, University of Sulaimani

پوخته‌

ناونیشانی توێژینەوەکە
 توێژینەوەکە بۆ :(پێکهاتوی بڕگە لە شێوە زاری کەرکووک) تەرخانکراوە([1]). هەوڵدەدات بەشێوەیەکی زانستیی و پێڕەوبەندانە شوێنی (ڤاوڵ / بڕگەیی و کۆسۆنانت / نابڕگەییەکان)ی شێوەزاری کەرکووک لە پێکهاتوی بڕگەدا دیاریبکات.   
هۆکاری هەڵبژاردنی ئەم بابەتە
لەزمانی کوردیی - دیالێکتی ناوەڕاستدا، تا وەکو ئەمڕۆ چەندان لێکۆڵینەوە لەبارەی (بڕگە) ەوە  بەرچاو دەکەون، بەڵام لە (شێوەزاری کەرکووکدا) لەم ڕوەوە لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ و زانستیی نابینرێت.
ڕێباز لێکۆڵینەوەکە
ڕێبازی لێکۆڵینەوەکە بریتییە لە  ڕێبازی (وەسفیی - شیکاریی) بەکارهێنراوە. کە تێیدا شوێن و جێکەوتەکانی بڕگەیی و نابڕگەییەکان دیاریکراوە.  شیکردنەوەی نمونەکان بەتیوەریی و هەنگاوەکانی کارکردنی قوتابخانەی گواستنەوە و بەرهەمهێنان جێبەجێکراوە.لە خستنەڕوی نمونەکاندا هەندێک جار (ئەلفوبێی-فۆنەتیکی) جیهانی (IPA) لەپاڵ (ئەلفوبێی - فۆنێمی)کوردییەکەدا بەکارهاتووە. سەرەڕای ئەوەیش کار بەمۆدێلی  CVوەچە پێکهاتەکانی بڕگە دەکرێت، کە تێیدا کرۆک، سەرەتا و کۆتایى بڕگە جیاکراونەتەوە و بەسێ وەچە پێکهاتەوە دانراون.
سنوری توێژینەوەکە
نمونە و داتاکانی ئەم لێکۆڵینەوەیە، بەگشتیی کەرەستەی (شێوەزاری - کەرکووک) هینراوەتەوە و بەتایبەتی  لە ئاخاوتنی ڕۆژانەی ئەمڕۆی ئاخیوەرانی شاری کەرکوکەوە وەرگیراون.


 

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

1-ڕەحمان اسماعیل حسن(١٩٩١)، بڕگە و ئاسان بوونی بڕگە  لە کوردیدا، کۆلێجی ئاداب، زانکۆی سەلاحەدین.

2-عادل ڕەشید قادر (2008)، فۆنۆلۆژیی زمانی کوردیی - کرمانجیی سەروو، نامەی دکتۆرا، کۆلێژی زمان، زانکۆی سلێمانی.

3- عبدولواحید موشیر دزەیی، دانا تەحسین محەمەد، دەرون عبدولڕەحمان ساڵح ( ٢٠١٣ )، فۆنەتیک و فۆنۆلۆجی، چاپی یەکهەم، سلێمانی.

4- محەمەدی مەحویی (2008)، فۆنەتیک و فۆنۆلۆژیی، بەرگی یەکهەم، زانکۆی سلێمانی، سلێمانی.

5- محەمەدی مەحویی (2008)، فۆنەتیک و فۆنۆلۆژیی، بەرگی دوهەم، زانکۆی سلێمانی، سلێمانی.

 

6- محەمەدی مەحویی (2010)، مۆرفۆلۆژیی و بەیکداچوونی پێکهاتەکان - مۆرفۆلۆژیی کوردیی، بەرگی یەکهەم، زانکۆی سلێمانی، سلێمانی. ٧

7- محەمەدی مەحویی (2016)، مەنامە‌، بەرگی یەکهەم، زانکۆی سلێمانی، سلێمانی.

8- وریا عومەر ئەمین (٢٠٠٩) ئاسۆیەکی تری زمانەوانی، بەرگی یەکهەم، هەولێر.

9- جورج یول، وەرگێڕان: نسرین حیدری (1388)، نگاهی بەزبان (یەک بررسی زبان شناختی)، چاپ هشتەم، تهران.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

10- محمود بی جن خان (1392)، واج شناسی، نظریة بهینگی، چاپ چهارم، تهران.

11-Ladefoged, p, (2010), (A COURSE IN PHONETICS), SIXTH EDITISON.

12-Mike Davenport and s. j. Hannahs (2005), (INTRODUCING Phonetics phonology.

13- Roach peter(1991), English phonetics and phonology.