جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ر

Department of Computer, College of Science, University of Garmian, Kalar, Kurdistan Region, Iraq

پوخته‌

ئەم توێژینەوەیە کە بۆ (وشە ئینگلیزییە بەکارهاتووەکان لەزمانى کوردیدا)ى دایە، هەوڵیداوە بەپێى ڕێبازى وەسفى پەسەنى، هۆکارەکانی کاریگەری و پەیوەندی نێوان زمانە جیاوازەکان بخاتەڕوو و پاشان تیشک خراوەتە سەر جۆر و شێوازى ئەو وشە ئینگلیزیانەى کەهاتوونەتە ناو زمانی کوردیەوە. تەوەری یەکەم باسێکی تیۆرییە بەناونیشانی (پەیوەندی و کاریگەری لەنێوان زمانەکان) و تێیدا تیشک خراوەتە سەر گرنگترین هۆکارەکانی وەرگرتن و بەخشینی وشە و زاراوە لەنێوان زمانەکان. هەروەها تەوەری دووەم، بەناونیشانی (وشە ئینگلیزییە بەکارهاتووەکان لەزمانى کوردیدا)یە و لەسێ باس پێکدێت،بەم شێوەیە، یەکەم: وشە ئینگلیزییە بەکارهاتووەکان لەڕووی جیاوازی و لێکچوون لەدەبڕیندا. دووەم: وشە ئینگلیزییە بەکارهاتووەکان، کە لەبەرامبەریاندا وشەى کوردی هەیە. سێیەم: وشە ئینگلیزییە بەکارهاتووەکان، کە زمانناس و ڕۆشنبیرانی کورد بەکارى دەهێنن. لەکۆتایید ئەو ئەنجامانەمان خشتووەتەڕوو، کە توێژینەوەکە بەدەستی هێناون.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان

١. قورئانی پیرۆز.
٢. پ. وریا على امین، (2004)  چەند ئاسۆیەکى ترى زمانەوانى، بەرگى یەکەم ، چاپخانەى وەزارەتى پەروەردە، هەولێر.
٣. د. کامل حسن بەسیر(2013) بەراوردکارییەک لە نێوان زمانى کوردى و زمانى عەرەبیدا، چاپى دووەم، چاپخانەى هێڤى، هەولێر.
٤. پ.د. محەمەدى  مەحویى (2016) مەنامە ، چاپى یەکەم، چاپخانەى ئەندێشە، سلێمانى.
٥. پ.   محمد معروف فتاح (2011)  زمانەوانی، چاپی سێیەم، چاپخانەى حاجى هاشم، هەولێر.
٦.    پ.ى. سلام ناوخۆش، نەریمان عبدوڵڵا ، ئیدریس عبدوڵڵا (2009)، کوردۆلۆجى، چاپی یەکەم، چاپخانەى منارە، هەولێر
٧.   پ.د. عیزەدین مستەفا ڕەسولأ (2005)،  بۆ زمان ،  چاپخانەى شڤان، سلێمانى.
٨. پ.د. فاروق عومەر سدیق (2016) ،  لەدایکبوونى وشە ، چاپى دووەم، چاپخانەى تاران، پەنجەرە.
٩. .د. رفیق محمد شوانى (2008)  ئەو وشانەى لە چاوگەوە  وەردەگیرێن، چاپخانەى خانى، دهۆک. 
١٠. رۆژان نورى عبدوڵا (2017)،  فەرهەنگى زمان و زاراوەسازى کوردى،چاپى یەکەم، خانەى چاپ و بڵاوکردنەوەى چوارچرا، سلێمانى.
11.    ڕێژنە مەعروف حوسێن ، ٢٠١٤ ، ڕۆڵى شێوەزارە کۆمەڵایەتییەکان لە دەوڵەمەندکردنى فەرهەنگى کوردیدا، نامەى ماستەر، زانکۆى کۆیە، کۆلێژى زمان.
12. د. شەهاب شێخ  تەیب  تاهیر (2012) بنەما و پێکهاتەکانى  زاراوە لەزمانى کوردیدا، چاپخانەى  کەمال، سلێمانى.
13. شیلان  عوسمان عبدولرەحمان (2009) کارابوونى زمان لەپەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا، چاپى یەکەم، چاپخانەى  هاوسەر، هەولێر.