جۆری توێژینه‌وه : Original Article
نوسه‌ر
به‌شى جوگرافیا/کۆلێجی په‌روه‌رده/زانکۆى گه‌رمیان
پوخته
پوخته
خزمه‌تگوزاری خۆشگوزه‌رانى، وه‌ک یه‌کێک له ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌کێکانى ئاسوده‌یى, ڕۆڵى گرنگى هه‌یه
له خزمه‌تکردن به دانیشتوانى شار, چونکه هۆکارێکه بۆ حه‌وانه‌وه‌و ئارامى به‌خشین به ده‌روونى مرۆڤ, له
سۆنگه‌ی گرنگیى ئه‌م بابه‌ته‌وه هه‌وڵماندا له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، کار له سه‌ر دابه‌شبوون و ئاستى خزمه‌تگوزاریى
خۆشگوزه‌رانى له شارى که‌لاردا، بکه‌ین .
شارى که‌لار ده‌که‌وێته نیوان هه‌ردوو بازنه‌ى پانى ( 16 39 34 - 08 36 34)ى باکوورى
گۆى زه‌وى‌و نێوان دوو هێڵى درێژیى ( 50 21 45 - 12 17 45) ى ڕۆژهه‌ڵات، به‌ڕووبه‌رى
(17,1) کم2
ئامانج له‌م توێژینه‌وه‌یه خستنه‌ڕووی شێوازى دابه‌شبوونى خزمه‌تگوزارییه‌کانى خۆشگوزه‌رانییه، له
گه‌ڕه‌که‌کانى شارى که‌لاردا، هه‌روه‌ها ئاست و تواناى له‌خۆگرتنى سه‌ردانکه‌ران و دۆزینه‌وه‌ى بڕى
کورتهێنانى ئه‌و خزمه‌تگوزاریه خۆشگوزه‌رانیانه‌ى ئێستا به‌رده‌سته، ئه‌وه‌شى پێویسته له ئیستادا له شارى
که‌لاردا هه‌بێت، به‌پێى پێوه‌ره ستانداره‌کانى عیراق، له ئه‌نجامدا ده‌ستکه‌وتنى کۆمه‌ڵێک ده‌رئه‌نجام و پێشنیاز،
بۆ چاره‌سه‌رکردنى گونجاو بۆ په‌رپێدانى ئه‌م که‌رته.
وشه بنچینه‌ییه‌كان