جۆری توێژینه‌وه : Original Article
نوسه‌ر
زانکۆی گه‌رمیان- کۆلێژی په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت/به‌شی زمانى کوردیی
پوخته
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه به‌ناونیشانى (زاراوه له‌نێوان ململانێی زانستیی و کۆمه‌ڵایه‌تییدا)، که لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى په‌سنیی
شیکارییه، هه‌وڵێکه بۆ یه‌کخستنى زاراوه‌و نه‌هێشتنى دووانه‌یی له زمانى کوردی‌دا، سه‌ره‌تا جیاکاریی له‌نێوان
چه‌مکى "وشه" و " زاراوه" داکراوه, که هه‌موو زاراوه‌یه‌ک وشه‌یه، به‌ڵام هه‌موو وشه‌یه‌ک نابێت به‌زاراوه
له‌زماندا، چونکه سه‌نگى مه‌حه‌ک له وشه‌دا واتایه، به‌ڵام له‌زاراوه‌دا چه‌مکێکى زانستییه‌و پێویستى به‌بڕیارى
پسپۆری زانستیی ده‌بێت، که وشه‌یه‌ک ببێت به‌زاراوه به‌رامبه‌ر به چه‌مکێک، ئه‌م جیاکارییه به‌بنه‌مای
جیاکردنه‌وه‌ى زانستى زاراوه‌سازیی و فه‌رهه‌نگسازیی داده‌نرێت، دواتر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه کراوه‌ته‌وه، که
دووانه‌یی له‌زماندا ڕێگه پێنه‌دراوه له ئاستى وشه‌و زاراوه‌شدا گونجاو نییه، مه‌به‌ست له‌دووانه‌یی به‌کارهێنانه‌وه‌و
دووهێنده‌کردنی وشه فه‌رهه‌نگییه‌کانى زمانه، که ده‌بێته جێگره‌وه‌ى مۆرفۆلۆژیی و به مۆدێلێکى تر‌ى
فۆڕمداڕشتنى فه‌رهه‌نگیی داده‌نرێت، به‌ڵام ئه‌مه کاتێک له‌زماندا ڕێگه‌پێدراوه، که وشه‌که بۆگه‌یاندنى واتایه‌کى
نوێ به‌کاربهێنرێته‌وه، چونکه به‌پێیی تیۆری سیمانتیکى پێکهێنان، هیچ وشه‌یه‌ک له‌زماندا هه‌ڵگری هه‌مان
نیشانه‌ى واتایی وشه‌یه‌کى تر نییه، ئه‌گه‌ر به‌نیشانه‌یه‌کى بچوکیش بێت جیاوازن، ئه‌مه‌ش ڕێگه‌یه‌کى گونجاوى
نه‌هێشتنى دووانه‌ییه له‌زماندا.
دووانه‌یی مۆرفۆلۆژیی کاتێک گونجاوه له‌زماندا، که فۆڕمه‌که بۆ نیشانه‌یه‌کى جیاواز به‌کاربهێنرێته‌وه و
واتایه‌کى نوێ بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام دووانه‌یی له‌زاراوه‌دا، که مه‌به‌ستى سه‌ره‌کیی توێژینه‌وه‌که‌یه، ڕێگه‌ى پێ‌نادرێت
ته‌نها له‌یه‌ک حاڵه‌تدا نه‌بێت، ئه‌ویش حاڵه‌تى پێشکه‌وتنى زانستییه، واته کاتێک دووانه‌یی له زاراوه‌ى زمانییدا
ڕێگه‌ی پێده‌درێت، که باگراوه‌ندی زانستیی هه‌بێت، هه‌روه‌ها له زاراوه داناندا ململانێ له‌نێوان تاکه‌کاندا دروست
ده‌بێت له‌سه‌ر دانانى زاراوه‌یه‌کى دروست و زانستیی، که ئه‌م ململانێیه دووانه‌یی دروست ده‌کات له‌زماندا،
هه‌روه‌ها لایه‌نگریی بۆ به‌کارهێنانى زاراوه‌کان دروست ده‌بێت، بۆیه تاکگه‌رایی له‌دانانى زاراوه‌دا ڕۆڵیکى
گرنگیی هه‌یه، به‌مه‌رجێک زاراوه‌ى دروست و زانستیی دابنێت به‌رامبه‌ر به بابه‌تێکى زمان و پشتگیریی له‌م
هه‌وڵه تاکه که‌سیانه بکرێت بۆ نه‌هێشتنى جووت زاراوه له‌زماندا، چونکه یه‌کخستنى زاراوه پێویستى به پاڵپشتیی
کۆمه‌ڵایه‌تییه، چونکه ده‌بێت دوای ڕێچکه زانستییه‌که بکه‌وین، تێڕوانینى کۆمه‌ڵایه‌تیی له‌تێڕوانینی زانستیی
جیابکه‌ینه‌وه، به‌پێوه‌رێکى زانستیی بۆ ده‌ستکه‌وتنى ئه‌نجامى دروست و زانستیی.
هه‌رله ڕوانگه‌ى باسکردنى که‌موکورتیی فه‌رهه‌نگیی زمانه‌وه، باسى وه‌رگرتنى وشه‌و زاراوه کراوه بۆ
پڕکردنه‌وه‌ى ئه‌و که‌لێنه فه‌رهه‌نگییه، به‌ڵام وه‌رگرتن ئه‌گه‌ر له‌زمانێکى بێگانه‌وه بێت یان له زارێکى تری
زمانه‌که‌وه بێت، به هه‌ڕه‌مه‌کی و له‌خۆوه نابێت، به‌ڵکو به پێڕه‌وکردنى کۆمه‌ڵێک مه‌رجى زانستیی ده‌بێت،
بۆئه‌وه‌ى دوو فۆڕمیی له‌زماندا دروست نه‌بێت، که هه ڵگریی هه‌مان نیشانه‌ى واتایی بن، چونکه تیۆرى نیشانه
واتاییه‌کان ڕێگه به‌بونى دووفۆڕم بۆ یه‌ک واتا نادات، به‌مپێیه ده‌بێت که‌لێنێک هه‌بێت له زمانه‌که‌دا بۆئه‌وه‌ى
ڕێگه به وه‌رگرتنى وشه‌و زاراوه بدات له‌زمانێکی تره‌وه، واته فۆڕمێک له زمانێکى تره‌وه بۆ واتایه‌ک
وه‌رناگیرێت، که زمانه‌که خۆی فۆڕمى بۆ داڕشتبێت، که‌واته زمان کاتێک ڕێگه به‌هاتنه‌ناوه‌وه‌ى وشه‌ى بێگانه
ده‌دات، که یان فۆڕمه‌که‌ى یان واتاکه‌ی گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا بێت، بۆئه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى فه‌رهه‌نگیی زمانه‌که به‌ڕویدا
بکرێته‌وه‌و که‌لێنیکى فه‌رهه‌نگیی زمان پڕبکاته‌وه‌و ببێت به‌لێکسێم و بچێته ناو فه‌رهه‌نگه‌وه، به‌بێئه‌وه‌ى
دووانه‌یی له‌زماندا دروست بکات.
کلیلی ووشه‌کان: زاراوه ،وشه ، ململانێی زانستی ،
وشه بنچینه‌ییه‌كان
بژوێن یه‌حیا محه‌مه‌د (2016)، نواندنی فه‌رهه‌نگیی له‌زمانى کوردییدا، نامه ماجستێر، کۆلێژی زمان،
زانکۆی سلێمانیی.
به‌کر عومه‌ر عه‌لی و عه‌بدولجه‌بار مسته‌فا مه‌عروف (2011)، سنوری کێڵگه‌ى واتایی له وشه‌ى بێگانه‌و
ڕه‌نگدا، گۆڤاری زانکۆی سلێمانى، به‌شی (B)، ژ31.
تریفه عومه‌ر ئه‌حمه‌د (2013)، پراگماتیکى فه‌رهه‌نگى و به‌یه‌کداچوونى پێکهاته‌کانى، نامه‌ى دکتۆرا،
زانکۆی سلێمانى.
تریفه عومه‌ر ئه‌حمه‌د (2015)، زانیاری پراگماتیکى له‌کرداردا، گۆڤاری زانکۆی سلێمانى، به‌شی(B)،
ژ46.
سه‌روه‌ر سابیر مه‌حمود (2017)،سروشتى ململانێی ڕۆڵ و په‌یوه‌ندى به پاڵپشتی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، نامه‌ی
ماجستێر، زانکۆی سلێمانى.
شاخه‌وان جه‌لال فه‌ره‌ج (2011)، تابۆ وه‌ک نمونه‌یه‌کى نێوان زمان و کلتور، نامه‌ى ماسته‌ر، زانکۆى
سلێمانى.
شوکر گه‌ڵاڵی (2010)، واتای وشه، گۆڤاری زمان‌ناسی، ژ10.
شه‌هاب شێخ ته‌یب (2012)، بنه‌ماو پێکهاته‌کانى زاراوه له زمانى کوردی‌دا، چاپی یه‌که‌م، سلێمانى.
عه‌بدلواحید موشیر دزه‌یی (2014) ، ڕێزمانى کوردى (وشه‌سازی و ڕسته‌سازی) ، هه‌ولێر .
عه‌بدولجه‌بار مسته‌فا مه‌عروف (2012)، ئاوه‌ڵکردار له فه‌رهه‌نگ و سینتاکسی زمانى کوردی‌دا، گۆڤاری
زانکۆی سلێمانى، به‌شی(B)، ژ
فاروق عومه‌ر سدیق (2011)، له‌دایکبوونى وشه، چاپی یه‌که‌م، سلێمانى.
کامیل حه‌سه‌ن به‌سیر (2013)، به‌راوردکارییه‌ک له‌نێوان زمانى کوردی و زمانى عه‌ره‌بیدا، چاپی دووه‌م،
هه‌ولێر .
که‌مال جه‌لال غه‌ریب ( 2012)، پرۆژه‌ى زاراوه‌ى زانستى کوردى، چاپی دووه‌م، هه‌ولێر.
کریستین نۆردنستام (2009)، و: غازى عه‌لی خورشید، زمان له ڕوانگه‌ى ڕه‌گه‌زه‌وه، هه‌ولێر.
جه‌مال عه‌بدول ( 2008)، به‌رکوڵێکى زاراوه‌سازى کوردى ته‌لاشێکى تری زانستاندنى زمانى کوردی،
چاپی دووه‌م هه‌ولێر.
هێمن عه‌بدولحه‌مید شه‌مس (2006)، شێواز و ده‌ربڕین له بۆنه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا، نامه‌ى ماجستێر ، زانکۆی
کۆیه.
محه‌مه‌دى مه‌حوى (2009)، زانستى هێما " هێما، واتا‌و واتالێکدانه‌وه، به‌رگى یه‌که‌م ودووه‌م، سلێمانى.
یه‌کهه‌م، سلێمانى.
محه‌مه‌د ڕه‌زا باتنی (2015)، و: ئاکۆ عه‌بدوڵاکه‌ریم، ده‌رباره‌ى زمان، چاپی یه‌که‌م سلێمانى.
مه‌سعوود محه‌مه‌د (2011)، زاراوه‌سازیی پێوانه، چاپی دووه‌م، هه‌ولێر.
محه‌مه‌د مه‌جید سه‌عید (2015)، فه‌رهه‌نگ و پرۆسه‌ى به‌لێکسێمبوون، نامه‌ى ماجستێر، زانکۆى سلێمانى.
موحازه‌ره‌ى پرۆفیسۆر د. محه‌مه‌دى مه‌حوى، زانکۆی سلێمانى پسپۆر له زانستى زمانى کوردیی، که
له‌ساڵی 2015 له‌ژێر ناونیشانى (لێکسیکۆگرافی) دا، وتوویه‌تییه‌وه .
چاوپێکه‌وتن ، جه‌بار مسته‌فا مه‌عروف، 6/3/2018)
Martin haspelmath – Andrea D.sims (2011), Understanding morphology, Second
edition, British.
Phil (1992), The representation of lexical semantic information.
https://www.google.com/search?tbm=bks&q=lexm#q=lexeme+definition