جۆری توێژینه‌وه : Original Article
نوسه‌ران
زانکۆى گه‌رمیان/کۆلێجى په‌روه‌رده/به‌شى زمانى کوردى
پوخته
ناونیشانى توێژینه‌وه‌که (له‌ڕێزمانیکه‌وتنى هه‌ندێک له مۆرفیمه ناسه‌ربه‌خۆ سینتاکسییه‌کانى زمانى کوردى)یه،توێژینه‌وه‌که له دو به‌ش پێکدێت،به‌شى یه‌که‌م هه‌ندێک بنه‌ماى تیورییه و به‌شى دووه‌م باس له‌و مۆرفیمانه کراوه که له‌ڕێزمانی ده‌که‌ون. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌یه‌وێت وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره بداته‌وه، که ده‌ڵێت: ئایا مۆرفیمه سینتاکسییه‌کان دێنه ئاستى مۆرفۆلۆژییه‌وه و ده‌بنه مۆرفیمى مۆرفۆلۆژى؟ یان هیچ په‌یوه‌ندییه‌ک له نێوان مۆرفیمى مۆفۆلۆژى و سینتاکسیدا نییه، ئامانجى توێژینه‌وه‌که ده‌ستنیشانکردنى ئه‌و مۆرفیمه سینتاکسییانه‌یه، که ده‌بنه مۆرفیمى مۆرفۆلۆژى و به‌شدارده‌بن له هه‌ڵگواستنى وشه‌ى نوێ و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنى فه‌رهه‌نگى زمانى کوردى. گرنگى توێژینه‌وه‌که له‌وه‌دا خۆى ده‌بینێته‌وه، له زمانى کوردی‌دا بۆچوونى باو ئه‌وه‌یه، مۆرفیمه مۆرفۆلۆژییه‌کان سه‌ربه‌خۆن و له ئاستى مۆرفۆلۆژیدا به‌به‌رهه‌من و هۆکارى دروستکردنى وشه‌ى نوێن، به‌ڵام ئه‌م توێژینه‌وه‌یه پێى وایه، به‌به‌رهه‌مى مۆرفۆلۆژى و وشه‌دروستکردن، سه‌ره‌تا له سینتاکسدا بووه، به‌ڵام به هۆى زۆر به‌کارهێنانی ئه‌و دروسته سینتاکسییانه‌ى، که مۆرفیمه سینتاکسییه‌کانى تێدا بووه، ئه‌م مۆرفیمانه بون به مۆرفیمى مۆرفۆلۆژى. له توێژینه‌وه‌که‌دا ڕێبازى په‌سنیى شیکاریى په‌یره‌وکراوه، که‌ره‌سته و سنورى توێژینه‌وه‌که زمانى کوردى، دیالێکتى به‌شه‌دیالێکتى سلێمانى- به‌ستانداردبووه. –کرمانجى ناوه‌ڕاست
وشه بنچینه‌ییه‌كان
1- ئه‌بوبه‌کر عومه‌ر قادر (2003)، به‌راوردێکى مۆرفۆسینتاکسى له زمانى کوردى و فارسی دا (نامه‌ى دکتۆرا)، کۆلێژى زمان، زانکۆى سلێمانى.
2- سه‌باح ڕه‌شید قادر (2000)، هاوبێژى و فره‌واتایى له گیره‌کدا (نامه‌ى ماسته‌ر)، کۆلێژى زمان، زانکۆى سلێمانى.
3- شادان محه‌مه‌د حه‌مه‌ئه‌مین (2016)، په‌یوه‌ندییه واتاییه‌کانى ناو مۆرفیمه به‌نده‌کان له زمانى کوردی‌دا (نامه‌ى ماسته‌ر)، کۆلێژى زمان،زانکۆى سلێمانى.
4- شیروان حوسێن محه‌مه‌د (2016)، تواناى مۆرفیمى به‌ند له ده‌وڵه‌مه‌ندکردنى فه‌رهه‌نگ و ڕاپه‌ڕاندنى ئه‌رکى سینتاکسیدا،چاپى یه‌که‌م،ده‌زگاى نارین.
5- محه‌مه‌د مه‌جید سه‌عید (2015)، پرۆسه‌ى به‌لێکسیمبوون له زمانى کوردی‌دا (نامه‌ى ماسته‌ر)، کۆلێژى زمان، زانکۆى سلێمانى.
6- محه‌مه‌د مه‌عروف فه‌تاح (2011)، زمانه‌وانى، چاپى سێیه‌م، چاپخانه‌ى هاشم، هه‌ولێر.
7- محه‌مه‌د مه‌عروف فه‌تاح(2010)، لێکۆڵینه‌وه زمانه‌وانییه‌کان، چاپخانه‌ى موکریان، هه‌ولێر.
8- محه‌مه‌دى مه‌حویى (2010)، مۆرفۆلۆژیى و به‌یه‌کداچوونى پێکهاته‌کان، به‌رگى یه‌کهه‌م، زانکۆى سلێمانى، سلێمانى.
9- مه‌سعود محه‌مه‌د (2011)، زاراوه‌سازى پێوانه، چاپى دووه‌م، ده‌زگاى ئاراس، هه‌ولێر.
10- نازه‌نین جه‌لال ئه‌حمه‌د (2004)، وشه‌ى لێکدراو له دیالێکتى کرمانجى خوارووى زمانى کوردی‌دا (نامه‌ى دکتۆرا)، کۆلیژى په‌روه‌رده (ئیبن ڕوشد)، زانکۆى به‌غدا.
11- هیدایه‌ت عه‌بدوڵا محه‌مه‌د (1993)، پێشپرتک و پاشپرتک له زمانى کوردی‌دا (نامه‌ى ماسته‌ر)، کۆلێژى زمان، زانکۆى سه‌ڵاحه‌دین.
12- هێمن سه‌لاحه‌دین ڕه‌مه‌زان (2015)، پرۆسه و یاساکانى وشه‌دروستکردن له زمانى کوردی‌دا (نامه‌ى ماسته‌ر)، کۆلێژى زمان، زانکۆى سلێمانى.
13- David Crystal (2008), Dictionary of the Linguistics and Phonetics.
14- David Willis, (2013) Syntactic lexicalization as a new type of degrammaticalization (Department of Linguistics, University of Cambridge).
15- Nurde Murile (2009), Degrammaticalization. Oxford: Oxford University Press.
16-Janet zhiquan (2012) Newest trends in the study of grammaticalization and lexicalization in Chinese, Germany