جۆری توێژینه‌وه : Original Article
نوسه‌ر
زانکؤى طةرمیان – کؤلیَذى ثةروةردة – بةشى میَذوو
پوخته
به‌رپابوونى جه‌نگى یه‌که‌مى جیهانى له نێوان ههردووبهرهى هاوپه‌یمانان و وڵاتانى ناوه‌ندا ، کۆمه‌ڵێک گۆڕانکارى و پێشهاتى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى به‌دواى خۆیدا هێنایه‌کایه‌وه ، وڵاتى عێراق و ناوچه کورنشینهکانى باشوورى کوردستانیش ، وه‌ک ناوچه‌یه‌کى ململانێى سیاسى و سه‌ربازى له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا ، دوور له خواستى دانیشتوانه‌که‌ى ، که‌وته بهرلێشاوى داگیرکارى هێزه‌کانى ڕووسیاو به‌ریتانیاى داگیرکه‌ر له‌لایه‌ک و هێزه‌کانى ده‌وڵه‌تى عوسمانى له‌لایه‌کى تره‌وه ، هاوکات ناوچه‌ى گه‌رمیان و خانه‌قینیش وه‌ک گۆڕه‌پانێکى سه‌ربازى له نێوان وڵاتانى به‌شه‌ڕهاتوودا ، ئه‌وپه‌ڕى ماڵوێرانى و ئاواره‌یى و داگیرکارى به‌خۆیه‌وه بینى ، به‌تایبه‌تى له شارێکى ئاوه‌دانى وه‌ک خانه‌قینى ئه‌وکاته‌دا ، که له‌لایه‌ن له‌شکرى داگیرکه‌رى ڕووسیاوه به‌جۆرێکى ئه‌وتۆ تاڵانکرا ، که بوو به : (( مایه‌ى ترس و تۆقاندن )) ، هه‌روه‌ها بووه مایه‌ى ناڕهزایهکى ئه‌وتۆى هۆز و خێڵه‌کانى ناوچه‌که به‌تایبه‌تى : (( باجه‌ڵان و شه‌ره‌ف به‌یانى و تاڵه‌بانى )) . به‌جۆرێک هه‌ر : (( هه‌موویان واڕایان ده‌گه‌یاند ، که هه‌ڵسوکه‌وتى ڕووسه‌کان ، ناڕهزایهکى زۆرى ناوه‌ته‌وه‌و بۆى هه‌یه ببێته مایه‌ى چۆڵکردنى وڵات و هاندانى دانیشتوان بۆیه له ترساندا هه‌ڵهاتن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى ، که تورکه‌کان داگیریان کردبوون ... )) . جگه له‌وه‌ش که‌سایه‌تیه‌کى سیاسى وه‌ک گێرتروود لوسیان بیڵیش ( 1868 - 1926 )[i] له نامه‌یه‌کى تایبه‌تى خۆیداو له ڕێکه‌وتى ( 31ى ئابى 1918 )دا ، که بۆ باوکى ناردوویه‌تى ، زیاتر ڕوونى ده‌کاته‌وه ، وه‌ک ئه‌وه‌ى له به‌شێکیدا ده‌نووسێت : رووس به شێوه‌یه‌ک کوردستانى وێران کردووه ، که ناچێته ئهقڵهوهو زستانى ڕابردوو هێند کاریگه‌ریى داگیرکردنى ڕووسى به‌سه‌ره‌وه‌یه ، که به ئه‌ندازه‌ى هه‌روڵاتێکه تووشى وێرانکارى جه‌نگ بووبێت [ii]. ته‌نانه‌ت له به‌شى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستانیشدا و به‌تایبه‌تى له نێو هۆزێکى وه‌ک : ( سنجاوی )دا ، که پێشتر لقێکى سه‌ر به هۆزى ناسراوى ( زه‌نگه‌نه ) بوون گه‌وره‌ترین تاڵانى و ئاواره‌یى و تاوان و زوڵمى بێ وێنه‌یان ئه‌نجامدا [iii]. له هه‌مانکاتیشدا دواتر ناوچه‌که له‌ڕووى سروشتى داگیرکارییه‌وه ، که ڕووبارى ( سیروان ) واى لێ کردبوو ، ببێته دوو ناوچه‌و دووبه‌ره‌ى دژ به‌یه‌که‌وه ، ناوچه‌ى خانه‌قین و ده‌وروبه‌رى ، که پێشتر سه‌ر به ویلایه‌تى به‌غداو ماوه‌یه‌کى زۆر که‌تبووه ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌کانى ڕووسیاى داگیرکه‌رو دواتریش هێزه‌کانى به‌ریتانیاى هاوپه‌یمانیه‌وه ، به‌ڕاده‌یه‌ک به‌ریتانیاش لاى خۆیه‌وه زۆر جه‌ختى له‌سه‌ر ده‌کرده‌وه به‌وه‌ى ، که ئه‌مه‌یان ده‌بێته پشتوێنه‌یه‌ک بۆ پاراستنى شارى به‌غداد ، به‌تایبه‌تى له‌وکاته به‌دواوه ، که هێزه‌کانى داگیرکه‌رى به‌ریتانیا به‌سه‌رۆکایه‌تى جنهراڵ ستانلى مۆد شارى به‌غدایان له‌ڕێکه‌وتى ( 11ى مارتى 1917 ) دا ، خسته ژێر ده‌سه‌ڵات و ڕکێفى خۆیانه‌وه[iv]. له‌گه‌ڵ ناوچه‌ى گه‌رمیانى سه‌ر به‌ویلایه‌تى مووسڵ ، که تاڕاده‌یه‌ک له‌وده‌مانه‌دا هه‌موو ناوچه‌کانى کفرى و که‌لارو ده‌شتى شێروانه‌و پێوازو دهوروبهى ئێستاى ده‌گرته‌وه ، که تاڕاده‌یه‌کى زیاتر هێشتا ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونى هێزه‌کانى ده‌وڵه‌تى عوسمانى به‌سه‌ره‌وه بوو ، که ده‌کرێت له چوارچێوه‌ى ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا ، که له دوو ته‌وه‌رى سه‌ره‌کى پێکهاتووه ، زیاتر بایه‌خیان پێ بده‌ین و له‌سه‌ریان بدوێین :