جۆری توێژینه‌وه : Original Article
نوسه‌ر
History, College of Language adn human sciences, Universityof garmian, Kalar, Iraq
پوخته
(یا که‌رکوک و خانه‌قین یا تا ماوین ده‌جه‌نگین, وته‌ى به‌ڕێز مام جه‌لال)
-له‌وه‌ته‌ى ده‌وڵه‌تى عیراق دامه‌زراوه گه‌لى کورد له خهباتیکى بێ وچان بوه له پێناو سه‌لماندنى ما فه نه‌ته‌وه‌یى و دیموکراتیهکانیدا ،حکومه‌تى ناوه‌ند یش تا ئه‌و په‌ڕى هه‌وڵى داوه بۆسهرکوتکردنى جوڵانه‌وه‌ى شۆڕشگێڕانه‌ى گه‌لى کورد ، جوڵانه‌وه‌ى کورد بزووتنه‌وه‌یه‌کى مێژووکردى مه‌وزوعیه ته‌عبیر له ئیراده‌و ئاواته‌کانى گه‌لى کورد ئه‌کا له پێناو به‌ده‌سهێنانى ما فهکانیدا بۆ پێشکه‌وتنى کۆمه‌ڵایه‌تى و گه‌شه‌کردنى ، کاربه‌ده‌ستانى ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ند له عیراق هه‌ر له سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى بنه‌ماڵه‌ى هاشمیه‌وه هه‌تا ئێستا مه‌سه‌له‌ى کوردیان به‌ناهه‌ق و ناڕه‌وا به یه‌کیک له کرنگترین ئه‌و خه‌ته‌رانه له قه‌ڵه‌م داوه که هه‌ڕه‌شه له عیراق ونه‌ته‌وه‌و نیشتمانى عه‌ره‌ب ده‌کات له کاتێکدا ئه‌مه بۆچونێکى چه‌وت ،به‌ڵکو شۆفینى و ڕه‌گه‌ز په‌رستانه‌یه ودووره له ڕاستیه‌وه ،له ڕوانگه‌ى به‌رهه‌ڵستى "خه‌ته‌رى" مه‌سه‌له‌ى کورده‌وه ،هه‌ر له دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى عێراقه‌وه ،ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ند ئه‌و پاره‌و پوله‌ى له سه‌رکوتکردنى جوڵانه‌وه‌ى کورد‌و وێرانکردنى کوردستاندا خه‌رجیان کردووه ئه‌و ڕه‌نج و ماندوبونه‌ى له کوژاندنه‌وه‌ى کڵپه‌ى شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌کانى کورددا به فیڕۆیانداوه ئه‌و هه‌مووه خوێنه‌ى لهڕۆڵهکانى کورد‌و عه‌ره‌بیان به ڕشتن داوه ،ئه‌گه‌ر چه‌ن یه‌کى ئه‌وه‌ى له پرۆژه‌کانى ئاواکردنه‌وه‌ى کوردستان و گه‌شه‌پێدان وپێشخستنیدا و سوشتى جوانى کوردستاندا خه‌رج بکردایه ئیستا هه‌م عێراق و هه‌م کوردستان له بار‌و زروفێکى تر‌و هاوکات گه‌لى عێراق و گه‌لى کورد له قۆناغێکى تر‌ى ژیاندا ئه‌بون ، به‌ڵام کینه‌و بوغزى نه‌ته‌وه‌یى ده‌سه‌ڵاتى ناوهندو دانانى مه‌سه‌له‌ى کورد به خه‌ته‌ر بۆسه‌ر خۆیان و نه‌ته‌وه‌و نیشتمانى عه‌ره‌ب واى لێکردون هه‌میشه له هه‌وڵدانى به‌رده‌وامدابن بۆ تواندنه‌وه‌ى گه‌لى کورد‌و مێژوو و نه‌ریت و داب و ده‌ستورى کوردى و داگیرکردنى ئهرزهکهى و هه‌ڵلوشینى چاوچنۆکانهى سه‌روه‌ت و سامانى کوردستان وبه‌رى ڕه‌نجى خه‌ڵکه‌که‌ى ،ئه‌مه‌ش ده‌لاقه‌یه‌کى گه‌وره‌ى له به‌ینى ده‌سه‌ڵاتى ناوهندو بزافى کورد دا دروست کردوه . مه‌نتیقى چه‌وتى ڕهگهزپهرستانهى ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ند گوایه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ته‌رى کورد نه‌مێنێ له سه‌ر دوڵه‌تى عیراق ،که به پێى قسه‌ى ئه‌وان به‌شێکه له نیشتمانى عه‌ره‌ب بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش :
- ده‌یان هه‌زار خێزانى کوردى فه‌یلییان له عیراق ده‌رکردو سه‌روه‌ت و سامانیان زه‌وت کردن