جۆری توێژینه‌وه : Original Article
نوسه‌ران
1 زانکۆى گه‌رمیان- کۆلێژى په‌روه‌رده
2 زانکۆى گه‌رمیان-کۆلێژى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕت
پوخته
لێکۆڵینه‌وه له جوگرافیاى تایبه‌تمه‌ندییه سروشتییه‌کانى ناوچه‌ى گه‌رمیان و شیکردنه‌وه‌یان زۆر گرنگه‌و کاریگه‌رى باشی ده‌بێت له ناساندن و چۆنیه‌تى دابه‌ش بوون و پێکهاتنى و دیارده سروشتیه‌کان و ڕۆڵ و گرنگیان له بوژاندنه‌وه‌و په‌ره‌پێدانى که‌رته‌جیاوازه‌کانى ئابوری و ژیارى ناوچه‌ى گه‌رمیان, هه‌وه‌ک گرنگه له ڕووی به ده‌ستهێنانى داتا‌و زانیارى تازه و ته‌واو له سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه سروشتیه‌کانى ناوچه‌که که دواتر له بواراه‌کانى تر‌ى توێژینه‌وه‌و پلاندانان و بوژانه‌وه‌ى ئابورى و که‌رته‌جیاوازه‌کانى تردا زۆر گرنگه.
ناوچه‌ى گه‌رمیان به‌هۆى هه‌ڵکه‌وته‌ى شوێنى گه‌ردوونى و جوگرافییه‌که‌یه‌وه ناوچه‌یه‌کى ده‌وڵه‌مه‌نده له ڕووی دیارده سروشتیه‌کان, به‌تایبه‌تى له ڕووى پێکهاته‌ى جیۆلۆجی و به‌رزى و نزمی و بونى ده‌شتى به‌رفراوان و ده‌وڵه‌مه‌ندی به سه‌رچاوه‌ى ئاوی ژێر زه‌وى و سه‌ر زه‌وى و جۆراوجۆرى ڕووه‌کى سروشتى و خاکى به‌پیت و ئاوهه‌واى تایبه‌ت به‌خۆى که ده‌کرێت ئه‌مانه هه‌مووى به‌شێوه‌یه‌کى زانستى مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ بکرێت به مه‌به‌ستى پێشخستنى که‌رته جیاوازه‌کانى ژیارى و ئابورى و کشتوکاڵى پێشخستنى ناوچه‌ى گه‌رمیان, ئه‌مه جگه له‌وه‌ى که گه‌رمیان بۆ خۆى ناوچه‌یه‌کى ستراتیژى گرنگى هه‌یه له نێوان هه‌رێمى کودستانى عێراق و عێراقى فیدراڵ‌دا.