جۆری توێژینه‌وه‌: Original Article

نوسه‌ر

به‌شى جوگرافیا/کۆلێجی په‌روه‌رده‌/زانکۆى گه‌رمیان

پوخته‌

مرۆڤـ هه‌ر له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ هه‌وڵیداوه‌ چه‌ند ئامرازێک به‌کاربهێنێ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ ئاسانى جوڵه‌ به‌ خۆی و شت‌و مه‌که‌کانى بکات له‌ شوێنێکه‌وه‌ بۆ شوێنێکى دیکه‌, هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکردووه‌ رۆژ له‌ دواى رۆژ بیرۆکه‌ى تازه‌ به‌رهه‌مبهێنێ، تاوه‌کو گه‌شته‌ ئه‌و ئاسته‌ى توانى ئۆتۆمۆبیل دابهێنێ، که‌ ببێته‌ هۆکارێک بۆ مه‌یسه‌رکردنى ژیان له‌ سه‌رانسه‌رى ئاوه‌دانیدا, به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا واتاى ئه‌م داهێنانه‌ په‌یوه‌ست بوو به‌ واتایه‌کى دیکه‌، ئه‌ویش مه‌ترسێکانى ریگاو بان و ره‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر داهاتوومان .
بۆیه‌ هه‌وڵماندا له‌م توێژینه‌ودا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و هۆکاره‌ سروشتى‌و مرۆیانه‌ بکه‌ینه‌وه‌، که‌ کاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕیگاوبانه‌کانى ئۆتۆمۆبیل که‌ له‌ ده‌رئه‌نجامدا ئه‌بنه‌هۆى دروست بونى گرفت‌و روداوى نه‌خوازرا، که‌ به‌ رووداوه‌کانى هاتوچۆ ناوده‌برێت, هه‌روها خستنه‌ رووى ئه‌و داتا و ئامارانه‌ى که‌ تایبه‌تن به‌ ناوچه‌ى توێژنه‌وه‌ (ئـــیداره‌ى گه‌رمیان)، که‌ لـــه‌ڕووى شوێنى ئه‌سترۆنۆمیه‌وه‌ ده‌که‌وێته‌ نێـــوان بازنه‌کانى پانیــى(=33 -15 °34 - =05 -11 °35)ى باکورى گۆى زه‌وى‌و هێڵه‌کانى درێژیى (=41 -29 °44 - =20 -54 °45)ى ڕۆژهه‌ڵات، کۆى گشتى ڕووبه‌ره‌که‌ى بریتیه‌ له‌ (6586,57) کم2.
ئامانج له‌م توێژینه‌وه‌ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو و زانستیه‌ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى ئه‌و ڕووداوانه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا ڕووده‌ده‌ن، که‌ بوونه‌ته‌ هۆى دروست بوونى گرفتێکی گه‌وره‌ بۆخه‌ڵکی ناوچه‌که‌، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌ى رووداوه‌کانى هاتوچۆ ڕوو له‌ هه‌ڵکشانه‌و بوونه‌ته‌ هۆى زیانى گه‌وره‌ له‌ رووى گیانی ومادیه‌وه‌،بۆیه‌پێویسته‌ شیکردنه‌ویه‌کى زانستى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بکرێت له‌ روانگه‌ى جوگرافیاوه‌,ئه‌م توێژینه‌وه‌ به‌یه‌که‌م توێژینه‌وه‌ هه‌ژمار ده‌کرێت که‌ له‌ بابه‌تێکى له‌م شێوه‌یه‌ بکۆڵێته‌وه‌ له‌ ڕووى جوگرافیه‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌ ئیداره‌ى گه‌رمیاند