جۆری توێژینه‌وه‌: Original Article

نوسه‌ران

1 بەشی کوردی , زانکۆی سلێمانی

2 به‌شى زمانى کوردى، کۆلێجى په‌روه‌رده‌، زانکۆى گه‌رمیان

پوخته‌

هەر کە ناوی جینۆساید ئەبرێت ، ئەوکەسەی مچڕکە بە گیانیا نەهات، ئەوە یان ئاگای لە دنیا
نیە ، یان بونەوەرێکی بێویژدان و دورە لە هەمو گیانێکی مرۆڤایەتی و گوناهە لە پۆلی مرۆڤ
دابنرێت .
ئەم باسە هەوڵێکە بۆ رونکردنەوەی زۆر الیەنی شاراوە لەو کارەەساتە بەدناوە بۆ
هۆشیارکردنەوەی نەوەی ئێستا و داهاتو،و سنوردانانێکە بۆ بەردەوامبونی کارەساتەکە ، لەو
روانگەیەوە کە تێگەیشتنی پرسیار نیوەی وەاڵمە ، هەر کێشەیەک یان کارەساتێک ، ئەگەر بە
تێگەیشتنەوە هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت ،ئەوا زیانەکانی کەمتر ئەبێت و بگرە ئاسەوارەکانیشی
بنەبڕ دەکرێت، زانین نیوەی چارەسەرە هەر وەک چۆن دەستنیشانکردنی نەخۆشی لەالیەن
پزیشکەوە نیوەی چارەسەرە و دەرمانیش نیوەکەیترێتی .
لەم باسەدا هەوڵدراوە کە سەرەتا بەشێوەیەکی گشتی پێناسەی جینۆساید بکرێت ،پاشان
بەکورتی ئاماژە بۆ جینۆسایدی میللەتی کورد کراوە.
وا بە باش زانرا کە قۆناغەکانی جینۆساید دیاری بکرێت و لەسەر هەر قۆناغێک
رونکردنەوەیەکی کورت پێشکەش بکرێت ، ئینجا ناوۆڕۆکی باسەکە دەستپێئەکات کە
جینۆسایدی مۆدێرنە ، مەبەستیش ئاماژە کردنە بۆ ئەو دیاردانەی ئەمڕۆ لەپێشچاوی هەمو
کەسە و بەاڵم کەم کەس درکی پێئەکات و ئە کەمانەش کە درکی پێئەکەن ،تارادەیەک بە نامۆیی
و هەندێ جاریش بە نەفامی و بێئاگاییانە هەڵسوکەوتی لەگەڵ ئەکەن .
دوا بەشیش ئەو ئەنجامانەن کە نوسەر لە ئەنجامی باسەکەی پێیگەیشتون .دواتر
سەچاوەکان ڕیز کراون.
ژمارەیەکی زۆر لە شارەزایان و مێژونوسان و زانایان پێناسەی جینۆسایدیان کردوە ،بەاڵم
هیچکامیان نەیانتوانیوە وەک ئەو میللەتانە ،کە خۆیان جینۆسایدیان پێکراوە ، بەتەواوی
پێناسەی پڕ بە پێستی خۆی بۆ بکان .
یەکەمین جینۆسایدی سەدەی بیستەم ساڵی )١٩١٥-١٩١٨ )لەالیەن تورکەوە، بەسەر
ئەرمەنییەکاندا ،ئەنجامدرا. ساڵی )١٩٨٠ )شدا ،کارەساتی ئەنفالی بەدناو ،لەالیەن ڕژێمی
)صدام حسین( ەوە ،دژی میللەتی کورد ،ئەنجامدرا، کیمیاوی و گازی خەردەل و گازی سارین
و ئەعساب و هەندێکی تریش.......
ئەمەو چەندین کارەساتیتری هاوشێوە ، بە درێژایی مێژو ،ڕویداوە ،هەموی بە ئاشکرا
ئەنجامدراون و لەالیەن خەڵکەوە بیستراون و بینراون ،ئەم باسەی ئێمە هەوڵدانێکە بۆ
خستنەڕوی ئەو جینۆسایدە هێواش و نەبینراو و نائاشکرایەی لەسەر هەمو مرۆڤی ئەم
سەرزەمینە ئەنجامدەدرێت .
ئەم جینۆسایدەش چەند جۆرێکە ،جۆرێکیان بە بێئاگایی بەسەر مرۆڤدا سەپێنراوە ،بە پالنێکی
زۆر بە زیرەکانە داڕێژراو ،لەالیەن واڵتە زلهێزەکانەوە ،جۆرێکیتریان بەئاگاوە لەالیەن سەرۆکی
واڵتە چەوساوەکانەوە بە ناچاری جێبەجێئهکرێت .
جۆریکیشیان پالنی واڵتە خزلهێزەکانە و بەشێوەیهک داڕێژراوە کە خەڵکی واڵتە قوربانییەکان
خۆیان بەبێ ئاگا و بەناچاری جێبەجێی ئەکەن .
ئەو جۆرانەی ئاماژەمان بۆ کردن و چەندین جۆریتریش لە جینۆسایدی مۆدێرن ، ئەمڕۆ
بەسەر هەمو ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاست بە گشتی و کوردستان بە تایبەتیدا ،سەپێنراوە .
)Organization Reduction Population )رێکخراوێکی ئۆرگانی نێودەوڵەتییە ،لە ژێر ناوی
پاراستنی مرۆڤ و تەندروستی مرۆڤدا و لەژێر ڕۆشنایی بیروڕاو بۆچونی چەند زاناو
شارەزایەکدا ،ئەو جۆرە جینۆسایدە ،پراکتیزە ئەکەن ، و بەڕای ئەوان ئەمڕۆ گونجاوترین
گۆڕەپان بۆ بە دیهێنانی مەبەستەکانیان ،واڵتە پڕ سامانە سروشتییەکان و ئیسالمەکانەوە ،کە
زۆربەیان لە رۆژهەاڵتی ناوەڕاستن و بە واڵتەکانی جیهانی سێیەم ،ناودەبرێن .کەواتە لەپشت
کارو بڕیارەکانی ئەم رێکخراوەوە ،کۆمەڵێک هۆکاری ئاینی و سیاسی هەیە کە لە درێژەی
باسەکەدا ئاماژەی پێئەکەین .
زۆربونی بێسنوری ژمارەی دانیشتوانی سەر زەوی ،هۆکارێکی زۆر گرنگە بۆ دامەزراندنی
ئەمجۆرە ڕێکخراوانە ، بەاڵم نەفامی و ناهۆشیاری مرۆڤ هۆیەکی سەرەکیترە بۆ دیاریکردنی
سنوری جێبەجێکردنی پالنەکانی ڕێکخراوەکان .
کەواتە تاکە چارەسەر بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ئەمجۆرە جینۆسایدانە ، هۆشیاری و
ڕۆشنبیری وزانستە ، نمونەش واڵتی جاپانە ، لەدوای کوشتنە بە کۆمەڵەکەی بۆمبی ئەتۆمی
هیرۆشیما و نەکەزاکی .