جۆری توێژینه‌وه : Original Article
نوسه‌ر
لێکۆڵه‌رو شاره‌زا له بوارى جینۆساید‌و ئه‌نفال
پوخته
جینۆسایدیکردنى گه‌ىل کوردستان و کورد، له‌باشوورى کوردستان "عێراق" چه‌ندین وێستگه‌ى جۆراوجۆرى
به‌خۆوه بینیوه، به‌عس وه‌ک پارتى فه‌رمانڕه‌واى عێراق له ساڵى 1963 تا 2003 گه‌وره‌ترین به‌رپرسیارێتى
تاوانه‌کانى جینۆساید دژ به‌گه‌ىل کورد‌و کوردستان له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێ، لێره‌دا ناتواننی هه‌موو وێستگه‌کانى ئه‌م
کرده‌یه‌و ته‌واوى ورده‌کارى و الیه‌نه جیاجیاکانى روون بکه‌ینه‌وه، به‌ڵکو هه‌وڵده‌ده‌ین کۆمه‌ڵێک وێستگه‌ى
له‌یه‌کرت جیاواز، واته له کات و ساتى جیاواز، به‌اڵم ته‌واوکه‌رى یه‌کرتى کرده‌که، به‌کۆمه‌ڵێک داتا‌و به‌ڵگه‌نامه‌ى
سه‌ملێنراو، خبه‌ینه روو. پێشمان وایه به‌الیه‌نى که‌م ئه‌مه‌ى ئه‌م به‌شه‌ى کوردستان، ده‌بنه سه‌ره‌تایه‌ک بۆ
تێگه‌یشنت له په‌المارو شااڵوى جینۆسایدکردنى گه‌ىل کورد له‌الیه‌ن فه‌رمانڕه‌واکانى " عێراق" به‌تایبه‌ت
به‌عسى له‌گۆڕنراو، هه‌روه‌ک زانیارییه‌کى وردیشه بۆ ناسینه‌وه‌ى تاوانه‌کانى به‌عس.
ناوه‌ڕۆکى باسه‌که‌مان له‌م ناونیشان و به‌شانه‌ى خواره‌وه پێکدێت )به‌رچاو ڕوونى، به‌رخوردێک بۆ
چه‌مکی جینۆساید، پێناسه‌ی جینۆساید، جینۆسایدى فه‌یلییه‌کان له‌عێراق ، جینۆسایدى شارى قه‌اڵدزێ ،
شااڵوى جینۆسایدى بارزانییه‌کان ، شااڵوى جینۆسایدى بارزانییه‌کان ، جینۆسایدکردنى هه‌ڵه‌جبه ،
جینۆسایدى ئه‌نفال ، هێرشه کیمیاوییه‌کان له کوردستان ، جینۆسایدى "بالیسان"، جینۆساید‌و
کیمیابارانى"گۆپته‌په"، جینۆسایدى"سێوسێنان"، جینۆسادى مه‌سیحى و ئێزدییه‌کان له شااڵوى ئه‌نفاىل
هه‌شتدا ، جینۆسایدى شارى "سه‌یدسادق" ، جینۆسایدى گوندى "سۆریا"، جینۆسایدى ئه‌شکه‌وتى ده‌کان
، جینۆسایدى ئۆردگاى زیوێ ، جینۆسایدى ئێزدییه‌کان نوێرتین تاوان ، به پێى پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ،
دۆسییه‌ى تاوانه‌کان له دادگا ، ئه‌رکى ئێستا‌و ئاینده‌مان؟، له‌سه‌رئاستى عێراق، له‌سه‌رئاستى په‌رله‌مانى
کوردستان ، له‌سه‌رئاستى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ، له‌سه‌رئاستى رێکخراوه‌کان ،
له‌سه‌رئاستى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمایه‌تى(.
بێگومان قسه‌و بۆچون و لێکدانه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ى تر زۆرن، ره‌نگه گرنگرتین خاڵى هاوبه‌شى ئه‌مه‌ى
به‌رده‌ست له گه‌ڵ تێکڕاى ئه‌وانى تر، ئه‌وه‌بێت که له‌یه‌که‌وه نزیکنب و کۆلکه‌ى هاوبه‌شیان له دژ زیاتربێت،
ئه‌مه‌ش خاڵى پۆزه‌تیفى ئه‌م باسه‌ى ئێمه‌یه.