جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 زانکۆی گەرمیان کۆلیژی پەروەردە بەشی جوگرافیا

2 مامۆستا لەئامادەیی گەرمیان/ پەروەدەی گەرمیان

پوخته‌

بەشداری سیاسی بەیەکێک لەگرنگترین کایەکانی ژیانی سیاسی کۆمەڵگا دادەنرێتو، ئاستی
دیموکراسیو ئازادی گشتی ناو کۆمەڵگا دیاریدەکات، جگە لەوەی پێوەرێکی سەرەکیە بۆ ناساندنی چەمکی
هاواڵتی بوون. ئاشکرایە کە بەشداری سیاسی بەچەندین فۆرمو شێوازی جیاواز جیاواز لەسەر ئاستی تاکو
کۆمەڵ خۆی دەردەخاتو، لەتەنها فۆرمێکدا خۆی نابینێتەوە. هەروەها چەندین ئاستو قۆناغی جیاوازی هەیە
کە لەرێگەیانەوە ناوەرۆکو گرنگی خۆی بەدەستدەهێنێ.
لەم روانگەیەوە ئەم توێژینەوە هەوڵی ئەوە دەدات کە ئاستی بەشداری کەسوکارو نەوەی
ئەنفالکراوان دیاری بکاتو، ئەو هۆکارانەش روونبکاتەوە کە کاریگەری لەسەریان هەیە. ئامانجی هەڵبژاردنی
ئەم توێژەی کۆمەڵگاش بۆ توێژینەوە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە کەسوکارو نەوی ئەنفالکراوان یەکێکن
لەگرنگترین توێژەکانی ناو کۆمەڵگای کوردی لەهەرێمی کوردستان بەگشتیو، ئیدارەی گەرمیان بەتایبەتی،
زانینی ئاستی بەشداری سیاسیان لەکایە جیاجیاکانی ژیانی سیاسیدا لەسنوری ئیدارەی گەرمیان بایەخو گرنگی
خۆی هەیە، ئەمەش لەو روانگەیەوە کە ئەم توێژە خاوەن گەورەترین قوربانیدانو، ئەنجامی ئەم قوربانی
دانەش زۆرێک جێکەوتی سیاسیو ئابووریو کۆمەاڵیەتیو دەروونی لەسەریان بەجێهشتووە.
ئەم توێژینەوە بەدوو ئاراستەی تەواوکاری یەکدیدا کاردەکات، ئاستی یەکەمیان دەستنیشان کردنی
چەمکو ناوەڕۆکو قۆناغو ئاستەکانی بەشداری سیاسیە بەشێویەکی تیۆری، کەوەک دەسپێکێک بەکاردێت بۆ
روونکردنەوەو تیشک خستە سەر الیەنی بەشداری سیاسی کەسوکارو نەوەی ئەنفالکراوان لەسنوری ئیدارەی
گەرمیان. ئاستی دووەمیش الیەنی پراکتیکیەو خۆی لەفۆرمێکی راپرسیدا دەبینێتەوە کە بەشێویەکی وردو
ئەکادیمیو دوای پرسو راوێژکردنی بەچەند پسپۆرو شارازایەکی بواری راپرسی داڕێژراوەو خۆی لە )18 )
پرسیاری سەرکیو چەندین پرسیاری الوەکیدا دەبینێتەوە.