جۆری توێژینه‌وه‌ : Original Article

نوسه‌ران

1 زانکۆى گەرمیان ماستەر لە زانستە ڕامیاریەکان

2 پەروەردەى گەرمیان ماستەر لە زانستە ڕامیاریەکان

پوخته‌

ئەگەر پرەنسیپى دەستێوەرنەدان لە کاروبار نێوخۆى وڵاتان بۆ راگرتنی نەزم و نیزامی جیهانی بێت، وە باسکردنى دەستێوردان بۆ رێگریکردن و کۆتایهێنانە بە تاوانەکانى دژبە مافەکانى مرۆڤ و جینۆساید رێگریکردنە لە رودانیان، ئەوا پرەنسیپى ڕێزگرتن لە مافەکانى مرۆڤ بە پێچەوانەوە جەخت لە دەستێوەردان دەکاتەوە لە لایەن وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەولەتیەکانەوە، بەڵام لە دۆخى بەکارهێنانى ئەم پرەنسیپەدا چەند پرسیارێک دێتە پێشەوە وەک، کێ بە ئەکتى دەستێوەردانەکە هەستێ و کەى ئەنجام دەدرێت؟ کێ بڕیارى دەستێوەردان بدات؟ ڕەوایەتى و ناڕەوایەتى دەستێوەردان چۆن دیاریدەکرێت؟ ڕێگرییە یاسایى و سیاسیەکان چین لەبەردەم بەکارهێنانى ئەم پرەنسیپە؟ ئایا بۆچی لە پرۆسەی جینۆسایدکردنی گەلی کورد لە باشووری کوردستان لە سەردەمی جەنگی سارد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەدەنگ نەهات؟ ئایا بۆچی دوای کۆتایهاتنی جەنگی سارد پرەنسیپی دەستێوەردان بۆ پرسی پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ دژ بەگەلی کورد کارادەبێت؟
ئەم لێکۆڵینەوەیە لە سیاقی سێ بەشدا هەوڵدەدات وەڵامى ئەم پرسیارانە بداتەوە، کە بەم شێوەیە.لەبەشی یەکەمدا چەمکەکانى دەستێوردان و جینۆساید لە ڕووى تیۆریەوە شیدەکرێتەوە، لە بەشى دووەمدا باس لە ڕێگریە یاسایی و سیاسیەکانى بەردەم دەستێوەردان دەکرێت لە تاوانەکانى جینۆسایدا، لە بەشی سێیەمدا تاوانەکانى جینۆسایدى گەلى کورد باس دەکرێن لەگەڵ ڕێگرى و پاڵنەرەکانى دەستێوەردان و دەستێوەرنەدانى مرۆیى لە لایەن کۆمەڵگەیى نێودەوڵەتیەوە لە کەیسەکانى جینۆسایدکردنی گەلی کورددا لە باشورى کوردستان.
لە ئەنجامدا لێکۆڵینەوەکە بەوە گەیشتووە کە چەمکەکانى جینۆسایدو و دەستێوەردانى مرۆیى پێناسەکانیان بە پێى بەرژەوەندى و لە سیاقى ڕووداوەکاندا دیاریدەکرێت و جۆرێک لە دووفاقى هەیە لە بەکارهێنان و بەکارنەهێنانى دەستێوەردانى مرۆیى لە کەیسەکانى جینۆسایددا، ئەمەش بە ڕوونى لە جینۆسایدى گەلى کورددا بەدیدەکرێت، کە بەرژەوەندى وڵاتانى گەورە بڕیاردەدات نەک قەبارەو دڕندەیى کەیسەکانى جینۆساید و تاوانەکانى دژ بە مرۆڤایەتى