جۆری توێژینه‌وه‌: Original Article

نوسه‌ر

به‌شى زمانى کوردى/ کۆلێژى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت/ زانکۆى گه‌رمیان

پوخته‌

1. حکومه‌تى به‌عسى عێراقى له‌ ئه‌نجامدانى شاڵاوى سێیه‌مى ئه‌نفال له‌ ناوچه‌ى گه‌رمیان، بێجگه‌ له‌وه‌ى مه‌به‌ستى سه‌ره‌کى سڕینه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌ى کورد بو، مه‌به‌ستیشى بوه‌ ژماره‌ى دانیشتوانى ناوچه‌کانى سه‌ر به‌ پارێزگاى که‌رکوکى ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ نه‌وت که‌مبکاته‌وه‌، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ گرنگى ناوچه‌ى گه‌رمیان له‌ڕوى سیاسى، تۆبۆگرافى و جوگرافیه‌وه‌.
2. ئه‌نفالى سێى ناوچه‌ى گه‌رمیان هاوشێوه‌ى قۆناغه‌کانى ترى ئه‌نفال به‌ پلان و به‌رنامه‌ى ورد و نه‌خشه‌ بۆ کێشراو و له‌چه‌ندین قۆڵه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌، ئه‌وه‌ى جیاى ده‌کاته‌وه‌ له‌ قۆناغه‌کانى ترى ئه‌نفال؛ له‌م قۆناغه‌دا زیانه‌ ماددى و گیانیه‌کان زۆرتر مه‌ترسیدارتر و سامناکترن.
3. که‌ناڵه‌کانى ڕاگه‌یاندنى بیستراوى گه‌رمیان به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو له‌ڕووى چه‌ندێتى یه‌وه‌ گرنگیان به‌ڕوماڵى هه‌واڵه‌کانى په‌یوه‌ست به‌ چالاکیه‌کانى تایبه‌ت به‌ یادى(29) ساڵه‌ى تاوانى ئه‌نفالى سێى گه‌رمیان داوه‌ و زۆرترین هه‌واڵه‌کانیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ته‌رخانکردوه‌.
4. له‌ گرنگیدان به‌ سروشتى هه‌واڵ، ڕادیۆى ده‌نگ به‌پله‌ى یه‌که‌م گرنگى به‌ هه‌واڵه‌کانى په‌یوه‌ست به‌ ئه‌نفالى سێى ناوچه‌ى گه‌رمیان داوه‌، دواتر هه‌واڵه‌ کۆمه‌ڵایه‌تى، سیاسى، ئابورى، هه‌مه‌ڕه‌نگه‌کان.
5. له‌گواستنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌کانى په‌یوه‌ست به‌ قۆناغى سێیه‌مى ئه‌نفال – گه‌رمیان، ڕاگه‌یاندنى بیستراوى گه‌رمیان به‌ڕێژه‌یه‌کى زۆر که‌م پشتى به‌سه‌رچاوه‌ به‌ستوه‌.
6. ژانرى (هه‌واڵ) ته‌نها ژانرى هونه‌رى ڕۆژنامه‌نوسییه‌ که‌ ڕادیۆى ده‌نگ هه‌واڵه‌کانى په‌یوه‌ست به‌ ڕوماڵى چالاکیه‌کانى تایبه‌ت به‌ پرسى ئه‌نفالى گه‌رمیانى له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌.
7. ڕادیۆى ده‌نگ هیچ گرنگى و بایه‌خێکى به‌ چالاکیه‌کانى په‌یوه‌ست به‌یادى (29) ساڵه‌ى قۆناغه‌کانى ترى ئه‌نفال نه‌داوه‌ و ئه‌و هه‌واڵانه‌ى که‌ په‌یوه‌ستن به‌ ئه‌نفال و ڕوماڵیکردون، به‌ڕێژه‌ى ڕه‌ها (100%) په‌یوه‌ستن به‌ ئه‌نفالى ناوچه‌ى گه‌رمیان.
8. ڕادیۆى ده‌نگ به‌پله‌ى یه‌که‌م و به‌ڕێژه‌ى (100%)، ئه‌و چالاکیانه‌ى ڕوماڵکردوه‌ که‌ له‌سنورى شارى که‌لارو ده‌وروبه‌رى بۆ یادى (29) ساڵه‌ى تاوانى ئه‌نفال ئه‌نجامدراون، له‌کاتێکدا؛ ئه‌نفالى سێ سنورى قه‌زاکانى(کفرى، چه‌مچه‌ماڵ، قه‌ره‌داغ، پارێزگاى که‌رکوک، دوزخورماتو)یشى گرتوه‌ته‌وه‌.
9. له‌زۆربه‌ى ئه‌و چالاکیانه‌ى که‌ ڕادیۆى ده‌نگ، وه‌ک هه‌واڵ له‌سه‌ر قۆناغى سێیه‌مى ئه‌نفال بڵاویکردونه‌ته‌وه‌، تێڕوانینى دژو نه‌رێنى به‌رامبه‌ریان هه‌بوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا؛ ته‌نها یه‌ک دیدى له‌هه‌واڵه‌کانیدا وه‌رگرتوه‌ و لایه‌نى به‌رامبه‌رى پشتگوێخستوه‌.
10. ڕادیۆى ده‌نگ به‌پله‌ى یه‌که‌م و ڕێژه‌ى (66.66%)ى سه‌ردێڕى هه‌واڵه‌کانى له‌ ڕۆژى تاوانى ئه‌نفال(14/4)، بۆ هه‌واڵه‌کانى په‌یوه‌ست به‌ ئه‌نفالى سێى ناوچه‌ى گه‌رمیان ته‌رخانکردوه‌.