جۆری توێژینه‌وه : Original Article
نوسه‌ران
1 زانکۆی گه‌رمیان/ کۆلێژى زمان و زاسته مرۆڤایه‌تییه‌کان/بةشی زمانی کوردی
2 زانکۆی گه‌رمیان/ کۆبێژی په‌روه‌رده/ بةشی زمانی کوردی
پوخته
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه که‌ناونیشانی (بونیادی زمان له‌گێڕانه‌وه‌ى مه‌رگه‌ساتی ئه‌نفال له‌ڕۆمانی (هێلانه)ى (حسێن عارف)دا)یه، هه‌وڵده‌دات به‌شێوه‌یه‌کى پراکتیکی بونیادی زمان له‌هه‌ریه‌ک له‌ته‌کنیکه‌کانی: (گێڕه‌ره‌وه، دیالۆگ، مۆنۆلۆگ، فلاشباک) له‌ڕۆمانی هێلانه‌دا بخاته به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه. پلانى لێکۆڵینه‌وه‌که له‌پێشه‌کی و ده‌روازه و دوو ته‌وه‌ر و ئه‌نجام پێکهاتووه:
له‌ده‌روازه‌دا له‌ڕووى تیورییه‌وه باس له‌چه‌مکی زمانی گێڕانه‌وه و ئاسته‌کانی زمانى گێڕانه‌وه کراوه. ته‌وه‌رى یه‌که‌م ته‌رخانکراوه بۆ ده‌ستنیشان کردنی بونیادی زمانى گێڕه‌ره‌وه و دیالۆگ له‌ڕۆمانی هێلانه‌دا. ته‌وه‌رى دووه‌میش ته‌رخانکراوه بۆ ده‌ستنیشان کردنی بونیادی زمانى مۆنۆلۆگ و فلاشباک له‌ڕۆمانى هێلانه‌دا. له‌کۆتایشدا ئه‌و ئه‌نجامانه‌مان خستۆته‌ڕوو که‌لێکۆڵینه‌وه‌که به‌ده‌ستى هێناو)دان